Oops! It appears that you have disabled your Javascript. In order for you to see this page as it is meant to appear, we ask that you please re-enable your Javascript!
دوو شه‌ممه‌ 8 ئایار 2017

لەکۆبونەوەى ئەمرۆى یەکێتى و گۆڕان کۆتایى بەرێکەوتنى نێوانیان هات

بەروار : 08 ئایار 2017
If you thought this page is useful to your friend, use this form to send.
Friend Email
Enter your message

 
کۆبونەوەى یەکێتى و گۆڕان لەسەر پرسى پەرلەمان و پارێزگاى سلێمانى و رێکەوتنى نێوانیان بەبێ ئەنجام کۆتایى هات

بەپێ زانیاریەکانى ماڵپەرى ئاگاپرێس کە لە بزووتنەوەى گۆڕان دەستى کەوتووە لەکۆبونەوەى ئەمرۆدا یەکێتى و گۆڕان زۆر بەراشکاوانە قسەیان کردوە وبابەتە گرنگەکانى نێوان بەروونى باس کردوە .
بەپێ زانیاریەکانى ماڵپەرى ئاگاپرێس :بزووتنەوەى گۆڕان رازى نەبووە بە لابردنى دکتۆر یوسف بە سەرۆکى پەرلەمان و دانانى کەسێکى تر لە بزووتنەوەکەیان، کە یەکێتى نیشتمانى کوردستان پێشنیارى بارزانیان هێنابوو بۆ ئەوەى پەرلەمان کارابکرێتەوە،بزووتنەوەى گۆڕان لە کۆبونەوەکەدا بە وەفدى یەکێتى ووتوە ،ئێمە ئەگەر رازى بونیایە بەو پێشنیارە ئەوا زووتر وازمان لەو پرۆژەیە دەهێنا.
سەرچاوەکەى ماڵپەرى ئاگاپرێس ووتى : بزووتنەوەى گۆڕان نیگەران بوون لەوەى وەفدى یەکێتى باسى کتایى هاتنى سەرۆکى هەرێمیان نەکردوە و پۆستى سەرۆکى پەرلەمانیان کردۆتە کێشەى گەورەى سیاسى لە کاتێکدا سەرۆکى پەرلەمان شەرعیە و سەرۆکى هەرێمى شەرعێتى نەماوە.
لەکۆبونەوەکەى نێوان یەکێتى و گۆڕان باسى یەکگرتنەوەى فراکسیۆنى هەردوولا لە پەرلەمانى کوردستان کراوە ،بەڵام یەکێتى پێ ووتوون پەرلەمان کوا ماوە تاوەکو فراکسیۆن یەکبگرنەوە ، هەروەها باس لە فراکسیۆنەکانیان لە بەغدا کراوە یەکێتى ووتویەتى ئێمە کێشەى ناوخۆیمان هەیە پەلەمان لێمەکەن.

لەکۆبونەوەکەدا وەفدى یەکێتى داوایان کردوە ناکرێت پارێزگاى سلێمانى بەو شێوە بەردەوام بێت ،بۆیە پێیان باش بووە پۆستى پارێزگاى سلێمانى بدرێتەوە بەیەکێتى و لەبەرامبەردا پۆستى پارێزگاى هەڵەبجە بدرێتەوە بە گۆڕان ، بەڵام بزووتنەوەى گۆڕان رازى نەبووە.
بەپێ زانیاریەکان لەکۆبونەوەکەدا هیچ کامیان نەگەشتنەتە ئەنجامێک لەسەر کۆى خاڵەکان کە قسەیان لەسەر کردوە بۆیە بەلاى بزووتنەوەى گۆڕان رێکەوتنى نێوانیان کۆتایى هاتووە.

ناردنی ئەم بابەتە بۆ تۆرەکۆمەڵایەتیەکان

ریزبەندی بابەت

0 بۆچوون تۆمارکراوە



تۆی بەریز دەتوانیت بۆچوونی خۆت لەسەر ئەم بابەتە دەرببڕیت بە پرکردنەوەی ئەم فۆرمە