Oops! It appears that you have disabled your Javascript. In order for you to see this page as it is meant to appear, we ask that you please re-enable your Javascript!
دوو شه‌ممه‌ 8 ئایار 2017

وێنه‌: سلێمانی‌، ڕۆژی‌ جیهانی‌ نه‌خۆشی‌ تالاسیمیا به‌ڕێوه‌چوو

بەروار : 08 ئایار 2017
If you thought this page is useful to your friend, use this form to send.
Friend Email
Enter your message

 

به‌ ئاماده‌بوونی‌ ژماره‌یه‌ك له‌ به‌رپرسانی‌ حكومی‌‌و حزبی‌ له‌ هۆڵی‌ باره‌گای‌ سه‌ره‌كی‌ كۆمه‌ڵه‌ی‌ تالاسیمیای‌ كوردستان بۆنه‌یه‌كی‌ تایبه‌ت به‌ ڕۆژی‌ جیهانی‌ تالاسیمیا به‌ڕێوه‌چوو.
له‌ بۆنه‌كه‌دا هه‌ریه‌كه‌ له‌  كۆچه‌ر عه‌لی‌، سه‌رۆكی‌ كۆمه‌ڵه‌ی‌ تالاسیمیاو م.عومه‌ر گوڵی‌ ، به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ چاودێریی‌‌و گه‌شه‌پێدانی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ له‌پارێزگای‌ سلێمانی‌‌و د.میران قادر به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ ته‌ندروستی‌ سلێمانی‌‌و به‌ڕێوه‌به‌ری‌ سه‌نه‌ری‌ تالاسیمیا له‌ ته‌ندروستی‌ سلێمانی‌ وته‌یان خۆیان پێكه‌شكردو تیایدا هاوسۆزی‌‌و پشتیوانی‌‌و به‌رنامه‌ی‌ خۆیان بۆ كاركردن بۆ منداڵان‌و نه‌خۆشانی‌ تالاسیمیاو گرفته‌كانیان خسته‌ڕوو.
به‌شێكی‌ زۆری‌ بۆنه‌كه‌ ته‌رخان بوو بۆ چالاكی‌ سرودو چالاكی‌ هونه‌ری‌ جۆراو جۆر بۆ دڵخۆشكردنی‌ منداڵانی‌ تالاسیمیا كه‌له‌لایه‌ن كازیوه‌كانی‌ سه‌رشه‌قام‌و سه‌رای‌ سلێمانی سه‌ر به‌ ڕێكخراوی‌ منداڵپارێزی‌ كوردستان پێشكه‌شكران.
تالاسیمیا نه‌خۆشیه‌كی‌ تایبه‌تی‌ خۆێنه‌و جه‌سته‌ی‌ كه‌سی‌ تووشبوو ناتوانێت خوێن به‌رهه‌م بهێنێت‌و پێویسته‌ تا ئه‌و كاته‌ی‌ له‌ ڕێگه‌ی‌ چاندنی‌ مۆخی‌ ئێسكه‌وه‌ چاره‌سه‌ر ده‌كرێت به‌ به‌رده‌وامی‌ خوێن وه‌رگرێت، نه‌خۆشییه‌كه‌ ده‌كرێت كه‌م بكرێـته‌وه‌ به‌هۆی‌ پشكینی‌ پێشوه‌خته‌و ڕێگرتن له‌ دایكبوونی‌ منداڵی‌ تووشبوو هه‌روه‌ها نه‌شته‌رگه‌ری‌ چاندنی‌ مۆخی‌ ئێسك بۆ ئه‌وانه‌ی‌ له‌ ژیاندان‌و هه‌ڵگری‌ نه‌خۆشیه‌كه‌ن كه‌ خۆشبه‌به‌ختانه‌ له‌ ئێسته‌دا له‌ نه‌خۆشخانه‌ی‌ تایبه‌تمه‌ند له‌ شاری‌ سلێمانی‌ ئه‌و نه‌شته‌رگه‌رییه‌ ئه‌نجامده‌درێت‌و تا ئێستا شه‌ش تووشبوو نه‌شته‌رگه‌ریان بۆ كراوه‌.

 

ناردنی ئەم بابەتە بۆ تۆرەکۆمەڵایەتیەکان

ریزبەندی بابەت

0 بۆچوون تۆمارکراوە



تۆی بەریز دەتوانیت بۆچوونی خۆت لەسەر ئەم بابەتە دەرببڕیت بە پرکردنەوەی ئەم فۆرمە