Oops! It appears that you have disabled your Javascript. In order for you to see this page as it is meant to appear, we ask that you please re-enable your Javascript!
شه‌ممه‌ 13 ئایار 2017

بەرەی خۆشبژێوی لە کۆبنهاگن بە {فیقەنە} دەسەڵات بەئاگاداێنن

بەروار : 13 ئایار 2017
If you thought this page is useful to your friend, use this form to send.
Friend Email
Enter your message

 

ئامادەکردنی نادر عەبدول حمید و گۆران هەڵەبجەیی

“بەرەی خۆشبژێوی” یان (بەدانمارکی: Velfærdsalliance) ئەم بەرەیە لەسەرەتای ساڵی 2016 وە بە دەستپێشخەری 14 سەندیکای کرێکاری پێکهات . پاشان زوربەی سەندیکا کرێکاریەکانی تر و حزب و ڕێکخراوە چەپ و کۆمۆنیستەکان ،هەروەها ڕێکخراوە ئینساندۆست و ئازادیخوازەکانی دانمارکیش پێوەی پەیوەست بوون. بەرەکە بزوتنەوەیەکی جەماوەری بەرفراوان و سەرتاسەریە لە دانمارکدا . ئەرک و ئامانەکانی خەباتکردنە بەدژی دەسەڵاتی حکومڕان کە لە ساڵی 2009 وە بە سیستەماتیک خزمەتگوزاریەکانی کەم کردوەتەوە و تا ئێستاش لەسەر ئەو سیاسەتە بەردەوامە . لەو ساڵەوە تا ئێستا نزیکەی [50000] مووچەخۆر کە زۆربەیان کرێکارن لە سەکتەرە خزمەتگوزریەکانی دەوڵەتدا دەرکراون و نێردراونەتەوە بۆ ماڵەوە ، بەتایبەت کەرتی تەندرووستی ، خوێندن ، کۆمۆنەکان و کەرتی خزمەتگوزاری پیرو پەککەوتە و چەند بوارێکی دیکە. هاوکات ئەم حکومەتەی ئێستا کە لە حیزبە بۆرژاو اکان و بە پاڵپشتی حیزبێکی ڕاستڕەوی دژ بە بێگانە پێکهاتووە .بەرنامەی داناوە بۆ کەم کردنەوەی بودجە لە خزمەتگوزاری شارەوانیەکان ، تەندرووستی و خوێندن ،وە فشاریان بۆ سەر کەم دەرامەتەکان بەهێز کردوە. لەلایەکی دیکەوە باجوخەراجی لەسەر کۆمپانیا سەرمایەدارەکان ، ئەوانەی کە ساڵانە ملیارات کرۆنیان دەست دەکەوێت ،سوک کردوە. هەمان دەسەڵات هەستاوە بە تەرخانکردنی 29 ملیارد کڕۆن بۆ کڕینی چەک و تەقەمەنی و فڕۆکەی جەنگی.ئەمە لە کاتێکدا کە وڵات بەهیچ جۆرێک پێوستی بە تفاقی جەنگی نیەو ئەوەی هەیەتی لێشی زیادەیە. لە ساڵی 2016 دا ئەم بەرەیە لە 73 شار و شارۆچکەی دانمارکدا لە بەرواری جیاجیا و لە بۆنەی جیاجیادا خۆپێشاندانیان ڕێکخستوە، ئەمە جگە لەگێڕانی چەندین سمینار و پەنێل و دیالۆگ ….. دوێنێ 10 ی ئەم مانگە ، لە زۆرێک لە شاروشارۆچکەکانی دانمارکدا خۆپێشاندان سازکرا. لەوانە لە کۆپنهاگن، کە لە کەشو هەوایەکی زۆر ساردو باراناویدا ژمارەیەکی زۆر لە خەڵک لە گۆڕەپانی بەردەم شارەوانی کۆبنهاگن گرد بوونەوە و بەدژی سیاسەتەکانی حکومەتی [لارس لوگە]ی سەرەک وەزیران لە حزبی لیبڕاڵی دانمارک و هاوپەیمانانی لە حزبی کۆنسێرڤەتیڤ و حزبی نەژادپەرستی دانمارک کە حزبێکی دژی پەنابەر و کۆچکردوانە ، جۆرەها درووشمیان دەگووتەوە. ئەوەی شایانی ئاماژەیە درووشمی سەرەکی خۆپیشاندانەکە بریتی بوو لە [خۆشبژێوی بۆ دانمارکیەکان] . سومبوڵی هەموو خۆپیشاندانەکانیش هەر هەمان سومبوڵ یا لۆگۆی ئەم بەرەیە بوو کە بریتیە لە پێکدانی دوو مستەکۆڵە ،ئەمەش ئاماژەیە بۆ یەکگرتن و هاوخەباتی. هاوکات دروشمێکی دیکەش زۆر بڵاو بوو کە دەڵێ[ کات بۆ کواڵەتی]، بەرزکردنەوەی ئەم دروشمە پاش ئەوە دێت کە لە زۆر جێگەی خزمەتگوزاریدا بەهۆی کەمی کارمەندانەوە گوێ بە کوالەتی نادەن و زیاتر خەڵک ڕایدەکەن ،کەئەمەش بۆ دانمارکیەکان شتێکی نامۆیە و لەکن ئەوان گرنگیدان بە کواڵەتی لە جێگە خزمەتگوزاریەکاندا لە پێش هەموو شتێکەوەیە. زۆرێک لە خۆپیشاندەران ،بە تایبەتی گەنجەکان یەکی [فیقەنەیەکیان] بەدەمەوە بوو لە گەڵ هەر هوتاف و وتارێکی جواندا دەکەوتنە فیکە لێدان .ئەمەش مەسجێک بوو بۆ دەسەڵات [ ئاگاداربە ،گەر خۆت چاک نەکەیت بە فیقەنە چاکت دەکەین]

ناردنی ئەم بابەتە بۆ تۆرەکۆمەڵایەتیەکان

ریزبەندی بابەت

0 بۆچوون تۆمارکراوە



تۆی بەریز دەتوانیت بۆچوونی خۆت لەسەر ئەم بابەتە دەرببڕیت بە پرکردنەوەی ئەم فۆرمە