Oops! It appears that you have disabled your Javascript. In order for you to see this page as it is meant to appear, we ask that you please re-enable your Javascript!
دوو شه‌ممه‌ 15 ئایار 2017

حكومه‌ت به‌ پێناسه‌ی ئابووری

بەروار : 15 ئایار 2017
If you thought this page is useful to your friend, use this form to send.
Friend Email
Enter your message

 

د. محمد امین

له‌دێر زه‌مانه‌وه‌ تا دنیای تازه‌ی ئه‌مڕۆ هه‌موو حوكمڕانه‌كان بۆ دابینكردنی خه‌رجیه‌كانیان پشتیان به‌ جۆرێ یان چه‌ند جۆر له‌داهات به‌ستووه‌، له‌ جیهانی پێش پیشه‌سازی، سه‌رچاوه‌ی‌ داهات له‌ رێی به‌روبومی كشتوكاڵی و ئاژه‌ڵداری و باج و گومرگ و سه‌رانه‌وه‌ بووه‌ تا ئه‌گاته‌ سه‌رچاوه‌ی ناشه‌رعی و نامرۆڤانه‌ وه‌ك بازرگانى به رۆڤ و كۆيله كرد ن  وه هه روها   تاڵان و بڕو سه‌رانه‌ی زۆری وا كه‌ له‌ توانای خه‌ڵكا نه‌بووه‌.

 

سه‌رچاوه‌ی ئابوری حوكمرانان‌و حوكمه‌ته‌كان هه‌میشه‌ پێناسه‌ بووه‌و ده‌بێ بۆ جۆری حوكمه‌ته‌كان. له‌ ئابوری هاوچه‌رخدا جگه‌ له‌ سامانه‌ سروشتیه‌كان وه‌ك جه‌نگه‌ڵ‌ و، سامانی ده‌ریاو نه‌وت و گاز و كانزاكان و كشتوكاڵ‌، زانست و تكنۆلۆجیا له‌ بواره‌ جیاوازه‌كانا بووه‌ته‌ پێناسه‌ی تازه‌ بۆ ئابووری گه‌لێك له‌ وڵاتان و گه‌لانی دنیا وه‌ك سه‌رچاوه‌ی ئابوری نیشتمانی.

 

به‌ڵام له‌گه‌ڵ‌ پێشكه‌وتنی پیشه‌سازی و تكنۆلۆجیا و گه‌شه‌ی بێ وێنه‌ی سه‌رمایه‌و دارایی، باج و گومرگ و رسومات هه‌روه‌كو كاتی كۆن ڕۆڵی سه‌ره‌كی ئه‌بینێ له‌ دابینكردنی داهاتی زۆربه‌ی حكومه‌ته‌كان له‌گه‌ڵ‌ گه‌شه‌سه‌ندنی ئابوری له‌ هه‌موو بواره‌كانا وه‌ فراوان بوونی بازاڕی ئازاد له‌سه‌ر ئاستی جیهان وه‌ زیادبوونی دیارده‌كانی ژیان و ئابووری و پێویستیه‌كانی ژیان، پێناسه‌ی ئابووری حكومه‌ته‌كان له‌گۆرانی به‌رده‌وامدان كه‌ له‌ رێی سیاسه‌ته‌ ئابوری و، دارایی و دراوی و بانكی، باج و گومرگ و به‌رهه‌م و بازاڕی كارو هێزی كاره‌وه‌ دیاری ئه‌كرێ.

 

له‌سه‌ر ئاستی وڵاتانی پێشكه‌وتوو له‌بواری ئابوری و دیموكراتی وه‌ خاوه‌ن ده‌وڵه‌تی مه‌سئول به‌رامبه‌ر ژیانی ئابوری هاوڵاتیان و پاراستنی به‌ها مرۆییه‌كان و دادپه‌روه‌ری، هه‌ر حوكمه‌تێ بۆ ئه‌وه‌ی حوكم بكا، ئه‌بێ په‌یام و پێناسه‌ی تایبه‌تی خۆی هه‌بێ. كه‌ جیابكرێته‌وه‌ نه‌ك له‌و حوكمه‌تانه‌ی كه‌ ئایدۆلۆجیای جیاوازیان هه‌یه‌.

 

به‌ڵكو هه‌تا له‌و حوكه‌تانه‌ی كه‌ هه‌مان ئایدۆلۆجیان هه‌یه‌، چونكه‌ په‌یام و پێناسه‌ی ئابوری ئه‌بێته‌ پێوه‌ر بۆ ئه‌وه‌ی خه‌ڵك كێ هه‌ڵبژێرێ له‌ناو یه‌ك گروپ یان حزبی ئایدۆلۆجی دا یان به‌رامبه‌ر حزب و ئایدۆلۆجیای جیاواز.

 

ئه‌گه‌ر سیاسه‌ت و په‌یام  و به‌رنامه‌ی ئابوری پێناسه‌ بێ بۆ هه‌ر حوكمه‌تێك‌و هه‌ر كه‌سێ بیه‌وێ حكومه‌ت دروست  بكات، ئه‌وا هه‌موو حوكمه‌تێك‌و كه‌سێ ناتوانێ ئه‌م پێناسه‌یه‌ هه‌ڵبگرێ ئه‌گه‌ر نه‌توانێت پێناسه‌ى سياسى وئابووری هه بئ  واته  ئه‌م حوكمه‌ته‌ یان كه‌سه‌ ڕوانگه‌و نه‌خشه‌ی فكرو كارى نیه‌ تاكاری له‌سه‌ر بكات و ببێته‌ ئامانج، ئیتر له‌م حاڵه‌دا ئاسانترین كار ئه‌وه‌یه‌ كه‌ببێته‌ سه‌رۆك حوكمه‌ت و حوكمداری بكه‌ی به‌ڵام له‌بری ئه‌مه‌ میلله‌ت و وڵات تووشی قه‌یران دوای قه‌یران دێ تا هێنده‌ كه‌ڵه‌كه‌ ئه‌بن سه رئه نجام به‌سه‌ر سه‌ری ده‌سه‌ڵاتدارو حوكمدارانا ئه‌ڕمێ وه‌ك ئه‌وه‌ی كه‌له‌ ڕۆژی ئه‌مرۆمانا ئه‌ی بینین كه‌ چۆن كه‌ڵكه‌ بوونی قه‌یرانه‌كان له‌وانه‌ ئابوری به‌سه‌رسه‌ری بن عه‌لی و مبارك و هاوشێوه‌كانیان رما.

 

ئه م  وتاره  له گؤشه ی ئابوری هه فتانه ی رؤزنامه ی هاولاتی له مانگی دوو ی  ۲۰۰۳ بلاو کراوه ته وه۰

ناردنی ئەم بابەتە بۆ تۆرەکۆمەڵایەتیەکان

ریزبەندی بابەت

0 بۆچوون تۆمارکراوە



تۆی بەریز دەتوانیت بۆچوونی خۆت لەسەر ئەم بابەتە دەرببڕیت بە پرکردنەوەی ئەم فۆرمە