Oops! It appears that you have disabled your Javascript. In order for you to see this page as it is meant to appear, we ask that you please re-enable your Javascript!
دوو شه‌ممه‌ 15 ئایار 2017

رێژەی جیابوونەوە لەسلێمانی لەبەرزبوونەوەدایە

بەروار : 15 ئایار 2017
If you thought this page is useful to your friend, use this form to send.
Friend Email
Enter your message

 

له‌ ڕۆژی‌ جیهانی‌ خێزاندا، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌ چاودێریی‌‌و گه‌شه‌پێدانی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ له‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌ گفتوگۆیه‌كی‌ تایبه‌تی‌ به‌ پرسه‌كانی‌ په‌یوه‌ست به‌ خێزان ڕێكخست‌و چه‌ندین بابه‌تی‌ گرنگ به‌ خێزان‌و شیرازه‌ی‌ خێزان‌و حاڵه‌كانی‌ جیابوونه‌وه‌ خرانه‌ڕوو.
ڕۆژی‌ دووشه‌ممه‌، 15ی‌ 5ی‌ 2017، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌ چاودێریی‌‌و گه‌شه‌پێدانی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ له‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌ له‌ هۆڵی‌ هۆتێل های‌ كرێست گفتوگۆیه‌كی‌ كراوه‌ی‌ به‌ ئاماده‌بوونی‌ ژماره‌یه‌ك كه‌سایه‌تی‌ سیاسی‌‌و ڕێكخراوه‌یی‌ سازكردو تیایدا چه‌ند ته‌وه‌رێكی‌ گرنگی‌ په‌یوه‌ندیدار به‌ خێزان‌ خرانه‌ڕوو.
ته‌وه‌ری‌ یه‌كه‌م بریتبوو له‌ (دەروازەیەک بۆ گفتوگۆی‌ پرسەکانی‌ تایبەت بە خێزان) كه‌ له‌لایه‌ن   م.عومەر گوڵپی، بەڕێوەبەری‌ گشتی‌ چاودێریی‌‌و گەشەپێدانی‌ کۆمەڵایەتی‌ لە پارێزگای‌ سلێمانی خرایه‌ ڕوو و تیایدا گرنگترین ئامانجه‌كانی‌ دیداره‌كه‌ی‌ خسته‌ڕوو كه‌ بریتییه‌ له‌ ڕاكێشانی‌ سه‌رنجی‌ كۆمه‌ڵگه‌و دامه‌زراوه‌ حكومی‌‌و ناحكومییه‌كان بۆ قسه‌كردن له‌سه‌ر خێزان به‌ ئاراسته‌ی‌ به‌هێزكردنیدا، هه‌روه‌ك داتاكانی‌ 10 ساڵی‌ ڕابردووی‌ هاوسه‌رگیری‌‌و جیابوونه‌وه‌ خرانه‌ڕوو، كه‌ ئاماژه‌ی‌ باش نین له‌ ڕووی‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه‌و پێمانده‌ڵێن پێویسته‌ ژماره‌و داتاكان هه‌موومان ڕاگرێت‌و له‌ بواری‌ خێزان‌و پاراستنی‌ كاربكه‌ین، هه‌روه‌ك به‌ كورتی‌ ئاماژه‌ی‌ به‌ هۆكاره‌كانی‌ جیابوونه‌وه‌و لێكه‌وته‌كانی‌‌و ئه‌ركه‌كانی‌ تاك‌و كۆمه‌ڵگه‌‌و حكومه‌ت به‌رانبه‌ر خێزان‌و پرۆسه‌كانی‌ جیابوونه‌وه‌ خرانه‌ ڕوو.
ته‌وه‌ری‌ دووه‌م بریتیبوو له‌ (هۆکارەکانی جیابونەوە) كه‌ له‌لایه‌ن  پرۆفیسۆری‌ یاریده‌ده‌ر د.عالیە فەرەج موحه‌ممه‌د پێشكه‌شكراو تیایدا گرنگترین ئه‌و هۆكارانه‌و ریزبه‌ندییه‌كانی‌ خسته‌ڕوو كه‌ ده‌بنه‌هۆی‌ هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی‌ خێزان‌و جیابوونه‌وه‌ی‌ هاوسه‌ران له‌سه‌ر ئاسته‌كانی‌ جیهان‌و وڵاتانی‌ عه‌ره‌بی‌‌و ئێران‌و عێراق‌و هه‌رێمی‌ كوردستان.
ته‌وه‌ری‌ سێیه‌میش بریتیبوو له‌ (کاریگەرییەکانی جیابونەوە لەسەر منداڵ‌و خێزان لەڕووی دەروونیەوه‌) كه‌ له‌لایه‌ن   پرۆفیسۆر د.کەریم شەریف قەرەچەتانی‌ پێشكه‌شكرا، د.كه‌ریم له‌ ناوه‌ڕۆكی‌ بابه‌ته‌كه‌یدا زۆر به‌بایه‌خه‌وه‌ ئاماژه‌ی‌ ئه‌و گرفته‌ ده‌روونیانه‌ كرد كه‌ ڕووبه‌ڕووی‌ خێزان ده‌بنه‌وه‌ پاش هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی‌، به‌تایبه‌ت ئه‌و زیان‌و گرفته‌ ده‌روونیانه‌ی‌ ڕووبه‌ڕووی‌ منداڵ ده‌بنه‌وه‌، هه‌ر له‌ ناوه‌ڕۆكی‌ ته‌وه‌ره‌كه‌یدا د.كه‌ریم ئاماژه‌ی‌ كرد به‌ ڕۆڵی‌ په‌روه‌رده‌ له‌ په‌روه‌رده‌ كردنی‌ منداڵ‌و نه‌وه‌كان به‌ بابه‌تی‌ گرنگ بۆ ژیان‌و به‌تایبه‌ت هوشیاركردنه‌وه‌ی‌ له‌ بابه‌ته‌ ده‌روونیه‌كان‌و ئه‌و ڕۆشنبیریانه‌ی‌ پێویستن بۆ ژیانی‌ ڕۆژانه‌و تیایدا ئه‌وه‌ی‌ ڕوونكرده‌وه‌ كه‌ به‌ داخه‌وه‌ له‌م ڕوه‌وه‌ هه‌رێمی‌ كوردستان له‌ قه‌یرانێكی‌ قووڵدایه‌، هه‌روه‌ها به‌ بایه‌خه‌وه‌ له‌سه‌ر ژماره‌و ئاماره‌كانی‌ جیابوونه‌وه‌ وه‌ستاو به‌ مه‌ترسییه‌كی‌ گه‌وره‌ی‌ زانین بۆ ئێستای‌ كۆمه‌ڵگه‌ی‌ كوردستان.
ته‌وه‌ری‌ چواره‌می‌ گفتوگۆكه‌ پێكهاتبوو له‌ بابه‌تێك به‌ناونیشانی‌ (جیابونەوە لە ڕوانگەی یاساوە) كه‌ له‌لایه‌ن   دادوەر جاسم جەزا جافر، دادوەر لە دادگای باری کەسێتی‌ سلێمانی‌ كه‌ تیایدا سه‌ره‌ڕای‌ ئاماژه‌دان به‌وه‌ی‌ ژماره‌و ئاماره‌كانی‌ جیابوونه‌وه‌ نیگه‌رارن كه‌رن، ئاماژه‌ی‌ به‌ حاڵه‌ته‌كانی‌ جیابوونه‌وه‌دا له‌ ڕوانگه‌ی‌ یاساو ڕۆڵی‌ دادگا له‌ پرسه‌كانی‌ په‌یوه‌ست به‌ خێزان.
ته‌وه‌ری‌ پێنجه‌م‌و كۆتایی‌ بریتیبوو له‌ (ڕۆڵی‌ تەکنەلۆجیاو ئامێرەکانی‌ پەیوەندی‌ لەسەر زۆربوونی‌ گرفتەکانی خێزان) كه‌ له‌لایه‌ن   هێمن عه‌بدولقادر، به‌رپرسی سەنتەری خێزان له‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی‌ توندوتیژی‌ خێزانی‌‌و تیایدا وه‌ك توێژه‌رو وه‌ك كه‌سێ كه‌ له‌نێو وه‌زیفه‌ حكومییه‌كه‌یدا ئاگاداری‌ ئه‌و زیانه‌ گه‌وره‌و ئه‌و هه‌ڕه‌شه‌ گه‌وره‌یه‌یه‌ كه‌ به‌هۆی‌ ته‌كنه‌لۆجیاو به‌تایبه‌ت ئامێره‌كانی‌ په‌یوه‌ندییه‌وه‌ ڕووبه‌ڕووی‌ تاكه‌كان‌و خێزانه‌كان ده‌بێته‌وه‌.

 

ناردنی ئەم بابەتە بۆ تۆرەکۆمەڵایەتیەکان

ریزبەندی بابەت

0 بۆچوون تۆمارکراوە



تۆی بەریز دەتوانیت بۆچوونی خۆت لەسەر ئەم بابەتە دەرببڕیت بە پرکردنەوەی ئەم فۆرمە