Oops! It appears that you have disabled your Javascript. In order for you to see this page as it is meant to appear, we ask that you please re-enable your Javascript!
دوو شه‌ممه‌ 22 ئایار 2017

به‌ڤیدیۆ؛ ژنێك سێكس له‌ گه‌ڵ برایه‌كی‌ خۆی‌ و برایه‌كی‌ مێرده‌كه‌ی‌ ده‌كات

بەروار : 22 ئایار 2017
If you thought this page is useful to your friend, use this form to send.
Friend Email
Enter your message

 

هاولآتييةكى عیراقى له‌ رێگه‌ی‌ په‌یوه‌ندییه‌كی‌ ته‌له‌فۆنییه‌وه‌ نهێنییه‌كی‌ دڵته‌زێنی‌ نێوان خۆی‌ هاوسه‌ره‌كه‌ی‌ ئاشكراده‌كات و رایده‌گه‌یه‌نێت كه‌ هاوسه‌ره‌كه‌ی‌ له‌گه‌ڵ برایه‌كی‌ و برایه‌كی‌ خۆیدا ناپاكی لێكردووه‌ و ده‌شڵێت كه‌ بۆم ده‌ركه‌وتووه‌ منداڵه‌كانم هیچیان له‌ خۆم نین.
ئه‌و پیاوه‌ له‌ كاتی‌ په‌یوه‌ندیكردنی‌  به‌ به‌رنامه‌یه‌كی‌ كه‌ناڵی‌ “ئه‌لراسد”ه‌وه‌ به‌ پێشكه‌شكاره‌ ده‌ڵێت كه‌ “ده‌یه‌وێت چیرۆكی‌ خۆی‌ باس بكات و نهێنییه‌ك بدركێنێت كه‌ ماوه‌ی‌ چه‌ندین ساڵه‌ به‌ده‌ستییه‌وه‌ ده‌ناڵێنێت”.
ده‌شڵێت كه‌ “له‌ ساڵی‌ 2006ه‌وه‌ هاوسه‌رگیری‌ كردووه‌، به‌ڵام ماوه‌ی‌ شه‌ش مانگ ده‌بێت بۆی‌ ده‌ركه‌وتووه‌ كه‌ هاوسه‌ره‌كه‌ی‌ ناپاكی لێده‌كات”.
ده‌شڵێت “هاوسه‌ره‌كه‌م راده‌ستی‌ كه‌سوكاره‌كه‌ی‌ كرده‌وه‌، به‌ڵام ئه‌وان هیچ كاردانه‌وه‌یه‌كیان بۆ روداوه‌كه‌ نه‌بوو، هه‌واڵه‌كه‌م به‌ براكانم وت، ئه‌وانیش لێیاندام، براكانم له‌ دایكی‌ خۆم نین، دواتر بۆم ده‌ركه‌وت كه‌ هاوسه‌ره‌كه‌م له‌گه‌ڵ براكانم و برایه‌كی‌ خۆی‌ ناپاكی‌ له‌گه‌ڵ كردووه‌”.
ده‌شڵێت دواتر “خوشكه‌كه‌م پێی وتم كه‌ منداڵه‌كانیش منداڵی‌ تۆنین، وتم چۆن ده‌زانیت، وتی‌ ئێمه‌ ئافره‌تین و ئه‌و شتانه‌ ده‌زانین، بۆیه‌ دوای‌ لێكۆڵینه‌وه‌ بۆم ده‌ركه‌وت كه‌ دوو له‌ منداڵه‌كانم له‌ یه‌كێك له‌ براكانمه‌ و دوو منداڵی‌ تریشیان له‌ براكه‌ی‌ خۆیه‌تی‌”.
ده‌شڵێت “به‌هۆی‌ ئه‌و رووداوه‌وه‌ رووی‌ ناو خه‌ڵكم نه‌ماوه‌ و به‌ناچاری‌ ماڵه‌كه‌مم فرۆشت و زۆری‌ نه‌مابوو كه‌ بمكوژن، ئێستاش منداڵه‌كانی‌ خۆمم خۆشده‌وێت، ناچار رۆیشتم بۆ توركیا و دواتر گه‌ڕامه‌وه‌”.
به‌پێی‌ زانیارییه‌كان ئه‌و رووداوه‌ له‌ شاری‌ به‌سڕه‌ له‌ باشووری‌ عیراق روویداوه‌.

 

ناردنی ئەم بابەتە بۆ تۆرەکۆمەڵایەتیەکان

ریزبەندی بابەت

0 بۆچوون تۆمارکراوە



تۆی بەریز دەتوانیت بۆچوونی خۆت لەسەر ئەم بابەتە دەرببڕیت بە پرکردنەوەی ئەم فۆرمە