داعش وێنەی ئەو پێشمەرگەیەی بڵاوکردەوە کە لە شەڕەکەی دوزخورماتوودا بەدیل گرتبووی
داعش وێنەی ئەو پێشمەرگەیەی بڵاوکردەوە کە لە شەڕەکەی ئەمدواییەی دوزخورماتوودا بەدیل گرتبووی کە خاوەنی پێنج منداڵە.
شەوی ٢٧ی ئەم مانگە چەکدارانی داعش هێریشیان کردە سەر هێزەکانی پێشمەرگە لە میحوەری دوزخورماتوو، بەڵام هەر زوو لەلایەن پێشمەرگەکانی فەوجی سێ لە لیوای ١١٦ ەوە بەرپەرچی هێرشەکە درایەوە.
لەو هێرشەدا پێشمەرگەیەک بەناوی سەید ئەحمەد عومەر لەلایەن داعشەوە بەدیل گیراوە کە چێشتلێنەر بووە لە فەوجی سێی لیوای ١١٦دا.
سەید ئەحمەد دانیشتووی سۆرانە، لەدایکبووی ١٩٨٧و خێزاندارە و خاوەنی پێنج منداڵە.
بەپێ ووتەی هاورێ پێشمەرگەکانی ئەحمەد چێشتلێنەر بووە لە فەوجی ٣ی لیوای ١١٦ی پێشمەرگە و ئەو شەوەی داعش هێرشەکەی کردووەتەوە سەر پێشمەرگە لە میحوەری دوزخورماتوو، بەدیل گیراوە و تا ئێستاش ئازاد نەکراوە.
ناردنی ئەم بابەتە بۆ تۆرەکۆمەڵایەتیەکان