Oops! It appears that you have disabled your Javascript. In order for you to see this page as it is meant to appear, we ask that you please re-enable your Javascript!
دوو شه‌ممه‌ 29 ئایار 2017

قژت چیت پێده‌ڵێت؟!

بەروار : 29 ئایار 2017
If you thought this page is useful to your friend, use this form to send.
Friend Email
Enter your message

 

بێریڤان سه‌رهه‌نگ

نیوه‌ی جوانی ژن له‌ قژه‌كه‌یه‌تی، به‌شێكی زۆر گرنگه‌ له‌ به‌شه‌ جوانه‌كانی ژن، درێژی و ئه‌ستووری و رێك رازاندنه‌وه‌ی قژ جگه‌ له‌ جوانییه‌كه‌ی، كه‌سایه‌تی بۆ ژنه‌كه‌ش پێكده‌هێنێت، زۆرینه‌ی پیاوان حه‌ز به‌ قژی درێژ ده‌كه‌ن بۆ ژن. جا هه‌ر شێوازێك بێت خاو و لوول یان رازاوه‌ بێت، هه‌ندێك ده‌ڵێن:”قژ تاجی سه‌ری ژنانه‌”، جا به‌هه‌ر شێوازێك كۆیبكه‌یته‌وه‌ یان به‌ سروشتی خۆی بێت، به‌هه‌موو شێوازه‌كان جوانی به‌ ژن ده‌به‌خشێت، قژی درێژ ژن به‌ ناسك و به‌ناز و نیان نیشان ده‌دات، سه‌ره‌نج راكێش و دیاره‌ له‌ هه‌موو شوێنێك و له‌ ئاهه‌نگ و بۆنه‌ جیاوازه‌كان جوان و پڕو گه‌شاوه‌تری ده‌كات.

ئه‌گه‌ر سه‌یری ئه‌ده‌بیاتی كورد بكه‌ین، شاعیران و ئه‌دیبان له‌ شیعره‌كانیان زۆر به‌هه‌ستێكی جوان و رۆمانسیانه‌ شیعریان بۆ قژی خاو ره‌ش و ئه‌گریجه‌ی ژن نووسیوه‌، هونه‌رمه‌ند و گۆرانبێژی كوردیش به‌شێكی زۆر له‌و شیعرانه‌یان كردۆته‌ گۆرانی، ،ئه‌وه‌ نیشانه‌ی ئه‌وه‌یه‌ قژ به‌شێكی سه‌ره‌نجڕاكێشه‌ له‌ ژن، تۆی ژن بۆ شه‌رم له‌ جوانیه‌كه‌ت ده‌كه‌یت، بۆچی ده‌یشاریته‌وه‌، نازى پى ناده يت بؤ خزمه ت كردن ،

جوانی قژ و ره‌ونه‌ق و رێكییه‌كه‌ی راوسته‌وخۆ په‌یوه‌ندی هه‌یه‌ به‌ باری ته‌ندروستی، خواردنی ته‌ندروست و خۆماڵێ‌ كارده‌كاته‌ سه‌ر جوانی قژ، زۆر گرنگه‌ ژنان و خانمان بایه‌خ به‌ ته‌ندروستیان بده‌ن له‌رێگه‌ی خواردنه‌ سروشتییه‌كان، دوور بكه‌ونه‌وه‌ له‌ خواردنی خێرا و قوتوبه‌ند، چونكه‌ زیانی زۆر زیاتره‌ له‌ سووده‌كه‌ی، زۆر گرنگه‌ ژن خۆی خۆشبوێـت به‌دوور بێت له‌ خواردنی خراپ و كوالیتی نزم، گرنگی بدات به‌ خواردنه‌ ده‌وڵه‌مه‌نده‌كان به‌ ڤیتامین B بۆ به‌هێزكردنی جه‌سته‌و قژ، دووربكه‌وێـه‌وه‌ له‌ دڵه‌ڕاوكێ‌ و خه‌مۆكی، كه‌مخه‌وی چونكه ئه‌وانه‌ ن ده‌بنه‌ هۆكاری لاوازبوونی قژ.

قژی درێژ و خاو جوان خه‌ونی هه‌موو كچێكه‌، به‌ڵام به‌داخه‌وه‌ زۆر كات ئه‌وه‌ نایه‌ته‌دی به‌هۆی كه‌مته‌رخه‌می و گرنگینه‌دان به‌ ته‌ندروستی و خۆراك، بۆیه‌ پێویسته‌ ئه‌گه‌ر بته‌وێت شێوه‌ و رووخسارت جوان ده‌ربكه‌وێت، كچایه‌تی له‌ قژه‌كه‌ی خۆت ببینیته‌وه‌، هه‌میشه‌ له‌ خزمه‌تی خۆت و ته‌ندروستی به‌ و ئاگاداری قژه‌كه‌ت به‌ چونكه قژ ئاوریشمێكی به نرخه و پيروزه خوابه مروڤى به خشيوه

ناردنی ئەم بابەتە بۆ تۆرەکۆمەڵایەتیەکان

ریزبەندی بابەت

0 بۆچوون تۆمارکراوە



تۆی بەریز دەتوانیت بۆچوونی خۆت لەسەر ئەم بابەتە دەرببڕیت بە پرکردنەوەی ئەم فۆرمە