Oops! It appears that you have disabled your Javascript. In order for you to see this page as it is meant to appear, we ask that you please re-enable your Javascript!
چوار شه‌ممه‌ 7 حوزه‌یران 2017

بنزیمە لەئیستانبوڵ لە خوانێکی بەربانگدا لەسەر شەقام رۆژووی شکاند

بەروار : 07 حوزه‌یران 2017
If you thought this page is useful to your friend, use this form to send.
Friend Email
Enter your message

 

یاریزانی فەڕەنسی بەرەگەز جەزائیری یانەی ریاڵ مەدریدی ئیسپانی، کەریم بنزیمە، بەشداریی لە خوانێکی بەربانگدا کە لەلایەن شارەوانیی ناوچەی فاتیحەوە، لەسەر شەقام سازکرابوو، کرد.

کەریم بنزیمە دوای ئەوەی بە ئاو رۆژووی شکاند، دەستی بە نان خواردن کرد.

لەدوای نزا و پاڕانەوە، بنزیمە لەگەڵ یاریزانە ئەفریقییەکان کە لە ناوچەی فاتیح دەژین، چاویان بەیەکتر کەوت و دواتر ئەو ناوەی بەجێهێشت.

بنزیمە بەر لە ئێوارە خوانەکە، سەردانی سەرۆکایەتی شارەوانی فاتیحی کرد.

سەرۆکی شارەوانی فاتیح، موستەفا دەمیر، لەبەردەم بینای شارەوانیدا پێشوازی لە یاریزانەکەی یانەی ریاڵ مەدرید کرد.

موستەفا دەمیر زانیارییەکی کورتی سەبارەت بە مێژووی ئیستانبوڵ و فەتحکردنی شارەکە دایە بنزیمە.

ئانادۆڵ

ناردنی ئەم بابەتە بۆ تۆرەکۆمەڵایەتیەکان

ریزبەندی بابەت

0 بۆچوون تۆمارکراوە



تۆی بەریز دەتوانیت بۆچوونی خۆت لەسەر ئەم بابەتە دەرببڕیت بە پرکردنەوەی ئەم فۆرمە