بێریڤان سه‌رهه‌نگ
هه‌بوونی نه‌وه‌یه‌كی تازه بۆ سیاسه‌ت، پرۆسه‌یه‌كی ته‌ندروسته بۆ كوردستان, نه‌وه‌یه‌كی تازه‌ی په‌روه‌رده‌كراو به به‌گژداچوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی، دڵسۆز بۆ خاك و نیشتمان و به‌رگریكار، داهێنه‌ر و به‌رهه‌مهێن، له‌بواری به‌رێوه‌بردن سه‌ركه‌وتوو بۆ داهاتووی كوردستان، له ئێستادا له هه‌موو كات زیاتر پێویستمان به سیاسه‌تێكی شارستانی و پێشكه‌وتووانه هه‌یه بۆ دانانی سیسته‌مێكی پوخت و جوان و سه‌ركه‌وتوو و به‌رپرسیارانه بۆ گه‌شه‌پێدانی وڵات و دانانی پلان و به‌رنامه‌رێژی بۆ ئایندهی كوردستان. نه‌وه‌یه‌كی زیره‌ك و پسپۆر بێت له بواره جیاجیاكان، پێویسته په‌ند و وانه له‌و دۆخه پڕ قه‌یران و سه‌خته وه‌ربگرین، پێداچوونه‌وه‌ی بنه‌ڕه‌تی بكرێت له ته‌واوی سێكته‌ره‌كانی به‌رێوه‌بردن، سوود له ته‌كنه‌لۆژیای سه‌رده‌م و ئه‌زموونی پێشكه‌وتووی وڵاتان وه‌ربگرین بۆ به‌ره‌وپێشبردنی سه‌رخان و ژێرخانی ئابووری وڵات، كه‌سانی پسپۆر‌و به ئه‌زموون بێنه پێشه‌وه به بیرۆكه و پرۆژه‌ی نوێ و به‌به‌رهه‌م كار بۆ داهاتوومان بكه‌ین. نه‌وه‌ی تازه و مێشكی تازه، بۆ دونیای تازه، پشت به‌ستن به گه‌نجان و نه‌وه‌ی تازه ره‌خسانی ده‌رفه‌ت بۆ ئه‌وه‌ی رۆڵ و كارامه‌یی خۆیان نیشان بده‌ن، یه‌كێكه له پره‌نسیبه‌كانی مافی مرۆڤ، فراوانكردنی مه‌ودای دیموكراسی له وڵات، هه‌موو ده‌زانین گه‌نجان زیاتر له یه‌كتر نزیك ده‌بنه‌وه و گوێ بۆ یه‌كتر ده‌گرن و بیروڕا ئالوگۆڕ ده‌كه‌ن، له‌گه‌ڵا ئه‌وه‌شدا سیاسیه دێرین و به ئه‌زموونه‌كان ده‌بێت پاڵپشت و هاوكاری گه‌نج بن بۆ خۆبه‌رێوه‌بردن، بۆ به‌دیهێنانی هیوای كۆمه‌ڵگه، گه‌شبین بین به‌و كاروچالاكیانه‌ی گه‌نج ده‌یكات، هه‌میشه به‌یه‌كه‌وه یه‌كتر دهوڵاهمهند بكه‌ین. نه‌وه‌ی ئێستا نه‌وه‌یه‌كی زیندوو چست و چالاكه، خوێنه‌ره خاوه‌ن پرۆژه‌یه بیرۆكه‌ی جوانی پێیه بۆ به‌ره‌و پێشبردنی وڵات، خۆبه‌خشه و وڵاته‌كه‌ی خۆشده‌وێت. ده‌توانێت خۆی بگونجێنێت و له‌گه‌ڵ ژینگه و دۆخی ئێستادا بگونجێ، دونیا بینه بۆ رۆژگاری ئه‌مڕۆ هه‌وڵده‌دات و تێگه‌شتووه، كه‌واته پێویستمان به نه‌وه‌یه‌كی نوێ و تازه هه‌یه بۆ به‌رێوه‌بردنی وڵات.
نەجات سۆفي
بەروار$s
سڵاو بۆ خاتوو بێریڤان و ئاگاپرێس
١- نەوەی سیاسی وتازە پەروەردەکراو دڵسۆز و دژ بە گەندەڵی وداهێنەر و بەرهەمهێنەر …….لە کۆمەڵگایەکی دیمۆکراتی و ئازادگەەشە دەکات و بەرهەمهێنەر دەبێت،چونکە مرۆ لەو جۆرە کۆمەڵگایە بەهرەکانی وبەهەمەکانی لەپێناوهاووڵاتی و وڵاتەکەیبەکاربینی بەبێ هیچ سانسۆر و قەدەغەکردن
٢- خوێندنگاکان وزانکۆکانمان پاشکەوتووترین سیستەمی پەروەدە و زانست پێشکەشی گەنجانمان دەکەن.دوو مانگ لەمەەپێش لەهەولێر بووم مامۆستایەک باسی ئەوەی کرد کە تائێستا هەندێ مامۆستا نیوەی وانەی ماتماتیک یا وەرزش یا مێژوو دەکەن بە وانەی دین . جا چۆن خوێندکار فێری ژیان وزانست و پەروەردە و ئەزموون دەبێت
٣- گەنجەکانمان بە کوڕوکچانیەوە پێویست ناکات تەنیا لە رێگەی زانکۆکانەوە خۆیان چەکدارکەن بە زانست و زانیاری رێگا‌و سەرچاوەیتر هەن بۆ ئەو مەبەستە ،خوێندنەوە پەڕتوکە سیاسی و کۆمەڵایەتیەکان، سەیری فیلم کردن ،گفتوگۆ و راوێژێکردن
ئەو خاڵانەی سەرەوە دڵۆپێکن لە دەریایەک .
ئەوانە هەموو تەگەرە و دیواری بەرلینن لەپێش کوڕ و کچانمان نەوەک لە لایەنی بایۆلۆژیەوە گەنجانی کورد هیچیان کەمتر نییە لە گەنجانی وڵاتانی پێشکەوتوو.