Oops! It appears that you have disabled your Javascript. In order for you to see this page as it is meant to appear, we ask that you please re-enable your Javascript!
یه‌ك شه‌ممه‌ 11 حوزه‌یران 2017

به‌ بڕیاری بارزانی 5000 كوردی شه‌به‌ك داده‌مه‌زرێن

بەروار : 11 حوزه‌یران 2017
If you thought this page is useful to your friend, use this form to send.
Friend Email
Enter your message

 

 

مه‌سعود بارزانی به‌پێچه‌وانه‌ی رێنمایی وه‌زاره‌تی داراییه‌وه‌ 5 هه‌زار كوردی شه‌به‌ك له‌ریزه‌كانی هێزی پێشمه‌رگه‌ له‌سنوری ده‌شتی نه‌ینه‌وا داده‌مه‌زرێنرێت.

به‌پێی ئه‌و زانیاریی و وێنانه‌ی   PUKmedia   بڵایکردۆتەوە، به‌یانی ئه‌مڕۆ 11ی حوزه‌یرانی 2017، ژماره‌یه‌كی به‌رچاو له‌ گه‌نجانی شه‌به‌ك له‌ گوندی دوبه‌ردانی میحوه‌ری به‌عشیقه‌ی هێزه‌كانی پێشمه‌رگ بۆ ناونوسین و روویان له‌ناوچه‌كه‌ كردوه‌و هێزه‌كه‌ش به‌ ناونیشانی “پێشمه‌رگه‌ی پاراستنی ده‌شتی نه‌ینه‌واو ناوچه‌كانیان” ده‌بێت.

له‌باره‌ی دامه‌رزاندنی هێزه‌كه‌شه‌وه‌، مه‌لا سالم شه‌به‌ك، نوێنه‌ری كوردانی شه‌به‌ك له‌ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق له‌په‌یجی ره‌سمی خۆی له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبوك بڵاویكردوه‌ته‌وه‌، “ئه‌و ناونوسینه‌ به‌رده‌وام ده‌بێت و ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌ داده‌مه‌زرێن 5000 كه‌سه‌و  به‌فه‌رمانی مه‌سعود بارزانییه‌، ئێمه‌ش ده‌ستمان كردوه‌ به‌ناونوسین له‌ گوندی دوبه‌ردان”.

هه‌ر له‌باره‌ی دامه‌رزاندی هێزه‌كه‌وه‌، سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌  راگه‌یاند:ئه‌و هێزه‌ به‌فه‌رمانی مه‌سعود بارزانیه‌و سه‌ر به‌ وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ ده‌بن و مووچه‌یان ده‌چێته‌ سه‌ر وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌.

دامه‌زراندنی ئه‌و (5) هه‌زار كورده‌ی شه‌به‌ك له‌ ریزه‌كانی هێزی پێشمه‌رگه‌ به‌بڕیاری مه‌سعود بارزانی له‌كاتێكدایه‌، كه‌ به‌پێی رێنمایی دارایی ژماره‌ (14)، كه‌ رۆژی 18ی ئایاری رابردوو له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی داراییه‌وه‌ ده‌رچووه‌و له‌خاڵی یه‌كه‌میدا ده‌ڵێت: بڕیاردرا به‌راگرتنی كاركردن به‌بڕگه‌ی (4)ی رێنماییه‌ سه‌ره‌وه‌مان كه‌ تایبه‌ته‌ به‌ راگرتنی دانان و دامه‌زراندن له‌بری مووچه‌خۆر (نشر و فصل).

وه‌زاره‌تی دارایی له‌ خاڵی دووه‌می رێنمایه‌كه‌دا ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه‌ كه‌ رێنماییه‌كه‌ له‌ 13ی ئایاری 2017ه‌وه‌ كاری پێده‌كرێت و له‌ رۆژنامه‌ی وه‌قایعی كوردستان بڵاوده‌كرێته‌وه‌.

 

بەوێنە.. نوسراوەكەی وەزارەتی دارایی 

65.jpg

ناردنی ئەم بابەتە بۆ تۆرەکۆمەڵایەتیەکان

ریزبەندی بابەت

0 بۆچوون تۆمارکراوە



تۆی بەریز دەتوانیت بۆچوونی خۆت لەسەر ئەم بابەتە دەرببڕیت بە پرکردنەوەی ئەم فۆرمە