Oops! It appears that you have disabled your Javascript. In order for you to see this page as it is meant to appear, we ask that you please re-enable your Javascript!
دوو شه‌ممه‌ 12 حوزه‌یران 2017

بڕوات بە خۆت بێت تۆ خۆت دادوەری لەسەرخۆت

بەروار : 12 حوزه‌یران 2017
If you thought this page is useful to your friend, use this form to send.
Friend Email
Enter your message

 

 
بێریڤان سەرهەنگ

ئێمە پێویستە خۆمان، خۆمان بناسین و هەست بە بوون و تواناكانی خۆمان بكەین، ئەو كاتەی كە رێز لە توانای خۆمان و بوونی خۆمان دەگرین واتە ئێمە هەین، واتە بڕوامان بە خۆمان هەیە، ئە گەر خۆت خۆش بوێت هەروەكوو خۆت چۆنیت، خۆت دەزانی كە تۆ گرنگیت و شوێنت دیارە لای خەڵكانی تر.. تۆ كە زانیت تۆ هەیت و رازیت بەوەی كە تۆ ئەوەیت و بە و شێوەیت كە هەیت .. رەوشت و خوێندنەوەی تواناكانی خۆت زانی كەتۆ چی، دەتوانی بیكەیت چی ناتوانی نەیكەیت، واتە تۆ رێز لە بوون و هەڵسەنگاندنی خۆت دەگریت .. بزانیت تۆ چیت دەوێت رێز لە بوونی تواناكانی خۆت دەگریت، بەمجۆرە خوێندنەوەیە بۆ خودی خۆت، دەتبات بۆ ئەوەی متمانە بە خۆت دروست بێت،

ئەو كەسەی بڕوا بەخۆی دەكات، ئەو كەسە دەتوانێت بە تەواوەتی كۆنتڕۆل هەموو هەڵسوکەوتی ژیانی خۆی بكات، كۆنتڕۆڵی هەستكردن لای خۆی دەبێت، كە زۆر جار ئەم كۆنتڕۆڵكردنە لەلایەن زۆر كەسانەوە ناكرێت. کە بڕوا بە خۆت دەکەیت هەموو لایەنە لاواز و لایەنە بە هێزەكانی خۆت دەزانیت، هەروەها ئەو كەسە دەزانێت ترس و ئازایەتی و زیرەكی خۆی لە كوێیە و كەیە، ئەگەر هاتوو رێزت لە بوون و تواناكانی خۆت گرت، ئەوە گەورەترین هێزە بۆ تۆ، بۆ بەدیهێنانی خۆشییەكانی ژیان و بەرزکردنەوەی رێزلێنان لە خۆت و متمانە بەخۆکردن هەستکردنە لەلات كە مروڤ بە نرخە .. كە تۆ دەزانیت رای تر هەیە و داواكاری تر هەیە، ئەو دیوارەی لەگەڵ خۆت دروستتكردوە لێگەڕی با برووخیت .. ئەگەر بڕوات بە خۆت هەبێت زۆر لە كارەكانی روژانەت ئاسان دەبێت و دوور دەكەویتەوە لە دوودڵی .. خەڵكیش هەستت پێدەكەن كە تۆ كەسێكی بڕوات بەخۆت هەیە، واتە سەركەوتن بەدەست دەهێنیت و خۆت بوونت هەیە. بڕوا بەخۆكردن وا بە ئاسانی بۆت نایەت،كاتێك تؤ دەتوانی خۆت بگونجێنیت لەگەڵ دەوروبەر،

ئەوانە زیاتر بڕوایان بە خۆیان دەكەن كە لە ژیان یان چەند ئەزموونێكی ناخۆش و چەند بارودۆخی جۆراو جۆریان بینیوە .. هەرچەندە ئەگەر خۆشیان ئەو ئەزموون و بارودۆخە جیاوازانەیان راستەوخۆ بەرنەكەوتبێت، تۆ دەتوانی هەوڵدەیت بڕوا بەخۆت بكەیت، ئەویش دەبێت کار بكەیت بۆ خۆت كە چۆن متمانە بۆ خۆت دروست دەكەیت لای خۆت .. تۆ دەبێت بگەڕێیتەوە ناو خودی خۆت پەیوەندیت لەگەڵ جەستەو روحی خۆت بێت، بەوەی كە چۆن لە ناخۆشی و كێشە و بەسەرهاتەكان، رزگارت بووە و چۆن كارت بۆی كردووە، تا لەو شوێنەوە دەست پێبكەیت.

كاتێك تۆ هەست دەكەیت دەتوانیت و ئامادەیت هەنگاو بنێت، ئەوە دروستبوونی متمانەیە بەخۆت .. ئەو كاتە تۆ دەتوانیت بڵێیت من متمانەم بەخوم هەیە .. ئەگەر بڕوات بەخۆت بێت ئەو كارەی دەتەوێت بیكەیت دەتوانی بیكەیت، ئەگەر هەستت كرد ئەو هێز وتوانایەت هەیە كە هەموو كارەكانت بە ریزبەندی دەیكەیت یەك بە دوای یەك، ئەگەر توانیت ئەو چالاكییانە بكەیت كە پیویستیانە بوخوت وە یا بو ئەوان بیكەیت ئەگەر توانیت چەند چالاكیتر وەرگریت و فێر بیت ئەگەر بینیت ئاسانە بۆ تۆ چالاك بیت چونكە بڕوات هەیە بەوەی كە ئەو چالاكییە دەتوانی، ئەگەر تۆ هەستت كرد بە ئازایەتی بۆ پێشوازیكردن و كێبڕكێی تازە و نوێ بێتە پێشت .. ئەگەر توانیت كێشەیەك چارەسەر بكەیت و بزانیت دوای چارەسەرکردنی كێشەكە شتێكی تازە دێتە ئاراوە .. ئەگەر هەستت كرد كاریگەرییەكی ئاسان لات دروست بووە كە تۆ ئەو كارە دەتوانی بكەیت ئەگەر هەستت كرد بەوەی راڕا نیت لە كارەكە كە دەیكەیت .. بەمجۆرە متمانە بەخۆت دەکەیت

ناردنی ئەم بابەتە بۆ تۆرەکۆمەڵایەتیەکان

ریزبەندی بابەت

0 بۆچوون تۆمارکراوە



تۆی بەریز دەتوانیت بۆچوونی خۆت لەسەر ئەم بابەتە دەرببڕیت بە پرکردنەوەی ئەم فۆرمە