چوار شه‌ممه‌ 14 حوزه‌یران 2017

کۆبونەوەکەی دوێنێی پارتی و یەکێتی بۆ لەباربردنی کۆبونەوەکەی سبەی ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتیە

بەروار : 14 حوزه‌یران 2017
If you thought this page is useful to your friend, use this form to send.
Friend Email
Enter your message

 

عەبدولڕەحمان عەلی ڕەزا

ئەو کۆبونەوەی کە ڕۆژی سێ شەممە لەنێوان یەکێتی وپارتی بەئامادەبونی بەرپرسان باڵای هەردوو حیزب کەپێکهاتبوون لە بەڕێزان نێچیرڤان بارزانی لەپارتی دیموکراتی کوردستان و کۆسرەت ڕەسوڵ و مەلابەختیارو سەعدی پیرە لەیەکێتی نیشتمانی کوردستان ئەنجامدرا و تێیدا ڕێککەوتن لەسەر کاراکردنەوەی پەرلەمان بەو شێوازەی کەخۆیان دەیانەوێت ومەبەستیانە . بەبڕوای من مەبەستی سەرەکی ئەو کۆبونەوەیە بۆ ئەنجامنەدان و بیانوو هێنانەوەیە ناکو ئەو کۆبونەوەیەیەی کەژمارەیەک لەئەندامانی سەرکردایەتی یەکێتی نیشتمانی کوردستان داوایانکردوە کەڕۆژی پێنج شەممە ۱٥ـ٦ـ۲۰۱۷ ،کۆبونەوەیەکی ئەنجومەنی سەرکردایەتی ئەنجام بدەن لەسەر ئەو کۆبونەوەیەی کە ۷ـ٦ـ۲۰۱۷ لەپیرمامکرا کە بارزانی سەرۆکایەتی دەکردو پانزە پارتی سیاسی ونوێنەری پێکهاتەجیاوازەکان تێیدا بەشداربون وهەر لەوێشدا بڕیاری ئەنجامدانی ڕاپرسی (ڕیفراندۆم)یاندا ،لەکاتێکدا ئەو بڕیارە دەبێت لەپەرلەمانەوە بدرێت و هەرلەوێشەوە بڕیارو یاسای بۆ دەربکرێت نەک لەکۆبونەوەیەکی حیزبی کەلەلایەن بارزانیەوە سەرپەرشتی بکرێت . چونکە ئەنجومەنی سەکردایەتی یەکێتی نیشتمانی کوردستان لەکۆبۆبونەوەی ۲۹ـ٤ـ۲۰۱۷ دابە زۆرینەی دەنگ بڕیاریاندا کە پشتیوانی و پشتگیری پرۆسەی ڕاپرسی (ڕیفراندۆم ) بکەن بە سێ مەرج کئەوانیش بریتی بوون لە ؛ ــ مەبەست لەئەنجامدانی ڕیفراندۆم سەربەخۆیی بێت . ــ دەبێت لەپەرلەمانەوە یاساوڕێسای بۆ دەربکرێت ئەویش بەکاراکردنەوەی پەرلەمانی کوردستان دەبێت . ــ ڕیفراندۆم پرسێکی نیشتمانیەو دەبێت کۆدەنگی نیشتمانی لەسەر بێت و ئاشتاوایی کۆمەڵایەتیش بێنێتە ئاراوە . بۆیە بەشداریکردنی وەفدەکەی یەکێتی لەکۆبونوەکەی پیرمام ، هیچ یەکێک لەو خاڵانەی تێدا بڕیار لێنەدرا و بە بپێچەوانەوە هیچ کام لەو خاڵانە نەباسکران ونەبشبونە بڕیاری کۆبونەوەکە . بۆیە لێرەوە ئەو ڕاستیە دەردەکەوێت کە کۆبونەوەکەی نێوان یەکێتی و پارتی مەبەستی سەرەکی لێی دروستکردنی لەمپەرە تاکو کۆبونەوەی ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی ئەنجامنەدرێت ، وەڕەنگە تەنانەت قەرزدارباریشیان بکەن و بڵێن ئەوەی بەلای ئێوەوە گرنگەو بڕیارتان بۆدا کردمان کەکاراکردنەوەی پەرلەمانی کوردستانە. بۆیە گرنگە ئەو ئەندامانەی داوای ئەنجامدانی کۆبونەوەکەیانکردوە سوربن لەسەر داواکارییەکەیان و جگە لەسوربونیان لەسەر خاڵەکانی کەلەکۆبونوەی ۲۹ـ٤ـ۲۰۱۷ دا دەنگیان بۆدابوو ، پێشیان بڵێن ئەمەچ کاراکردنەوەیەکی پەرلەمانی کوردستانە کە لەگەڵ پارتی لەسەری ڕێک کەوتون و کردوتانە بەهەڵایەکی گەورە . ئایا چ مەنتقێک ڕێگەبەوە دەدا سەرۆکێکی شەرعی ویاسایی و سەرۆکایەتیەکی بێ کێشەوگرفت تەنها کۆبونەوەیەک ئەنجامبدات و دواتر بگۆڕدرێن لەدانیشتنی دوومدا ، لەکاتێکدا زۆر باش دەزانن کە کرۆکی کێشەکان چین و لەکوێن ، دەزانن کەکێ بەنایاسایی مومارەسەی کارەکانی دەکات و بۆتە سەرچاوەی سەرهەڵدانی کێشەوگرفتەکانی کە ڕووبە ڕووی کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان بۆتەوەوبەتەواوەتی خەریکە پرسکیان لێدەبڕێت . بۆیە هەموو ئاماژەکان ئەوەمان پێدەڵێن کە مەبەستی پشت کۆبونەوەکەی دوێنێی یەکێتی نیشتمانی کوردستان و پارتی دیموکراتی کوردستان ئەنجامنەدان و وەلانانی ئەو کۆبونەوەیە کە ژمارەیەکی زۆری ئەندامانی سەرکردایەتی یەکێتی داوایانکردبوو کە پێنج شەممە واتا سبەی ئەنجامبدرێت .

ناردنی ئەم بابەتە بۆ تۆرەکۆمەڵایەتیەکان

ریزبەندی بابەت

0 بۆچوون تۆمارکراوە



تۆی بەریز دەتوانیت بۆچوونی خۆت لەسەر ئەم بابەتە دەرببڕیت بە پرکردنەوەی ئەم فۆرمە