شه‌ممه‌ 17 حوزه‌یران 2017

هاککەرە بەریتانییەکە دانی بەوە دانا کە زانیارییەکانی پنتاگۆنی دزیووە

بەروار : 17 حوزه‌یران 2017
If you thought this page is useful to your friend, use this form to send.
Friend Email
Enter your message

 

 

هاککەری بەریتانی، شیان کافرەی دانی بەوە دانا کە زانیارییەکانی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا (پنتاگۆن)ی دزیووە.

لە دانیشتنی دادگای سزاکانی بیرمینگهامدا کافرەی تەمەن ٢٥ ساڵ دانی بەوە داناوە کە لە حوزەیرانی ٢٠١٤ هێرشی سایبەری ئەنجام داوە و بەپێی یاسای خراپ بەکارهێنانی کۆمپیوتەر بە تاوانبار لەقەڵەمدرا.

دادگا رایگەیاند کافرەی جگە لە وەی توانیوویەتی دەستی بگات بە زانیارییەکانی زیاتر لە ٨٠٠ بەکارهێنەری سیستەمی مانگی دەستکردی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا (پنتاگۆن) هەروەها دەستیشی گەیاندووەتە زانیارییەکانی نزیکەی ٣٠ هەزار تەلەفۆن و زانیاری ئەو کەسانەی دزیووە.

بەڕێوەبەری ئاژانسی تاوانی نەتەوەیی بەریتانیا NCA، جانەی یۆنگ لەبارەی پێشهاتەکانەوە ئاماژەی بەوە دا کە بەڵگەی روون و باوەڕپێکەر هەن دەیسەلمێنن کە کافرەی تاوانی ئەنجام داوە، گوتی: “با کەس بیر لەوە نەکاتەوە کە دەتوانێت لە تاوانی ئەنجامدانی هێرشی سایبەر رزگاری دەبێت”.

پێدەچێت جۆری سزاکەی کافرەی لە مانگی ئاب رابگەیەندرێت.

کافرەی نۆ مانگ دوای کۆکردنەوەی زانیارییەکان لەسەری لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی ئاژانسی تاوانی نەتەوەیی بەریتانیا NCA دەستگیرکرا. پۆلیسی پشکێنەری NCA سیدی دۆزیبوونەوە کە دەیسەلمێنێت کافرەی زانیارییەکانی دزیووە.

پنتاگۆن لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەدا ئەو زیانەی لە ئاکامی هاککردنەوە پێی گەیشتووە بە نزیکەی ٥٠٠ هەزار پاوەند دەخەمڵێنرێت.

ناردنی ئەم بابەتە بۆ تۆرەکۆمەڵایەتیەکان

ریزبەندی بابەت

0 بۆچوون تۆمارکراوە



تۆی بەریز دەتوانیت بۆچوونی خۆت لەسەر ئەم بابەتە دەرببڕیت بە پرکردنەوەی ئەم فۆرمە