هه‌ینی 23 حوزه‌یران 2017

ئێران.. به‌ڕێوه‌به‌رانی ته‌له‌گرام ده‌ستیان به‌ مانگرتن كرد

بەروار : 23 حوزه‌یران 2017
If you thought this page is useful to your friend, use this form to send.
Friend Email
Enter your message

 

 

به‌ڕێوه‌به‌رانی ته‌له‌گرام كه‌ له‌ ئێران ده‌ستبه‌سه‌ركراون ده‌ستیان به‌ مانگرتن له‌ خواردن كرد.

به‌ پێی ماڵپه‌ڕی jamaran.irی سه‌ربه‌ خانه‌واده‌ی خومه‌ینی، عه‌لی موجته‌هیدزاده‌ پارێزه‌ری دوو له‌ به‌ڕێوه‌به‌رانی ته‌له‌گرام كه‌ پێش نزیكه‌ی سێ مانگ له‌مه‌وبه‌ر ده‌ستگیركراون، ئاماژه‌ی به‌وه‌ كرد چوار به‌ڕێوه‌به‌ری ته‌له‌گرام ده‌ستیان به‌ مانگرتن كردووه‌.

گوتیشی: “تا ئه‌مڕۆ نه‌متوانیوه‌ چاوم به‌ بریكاره‌كانم بكه‌وێت، هیچ زانیاریم نییه‌ له‌باره‌ی ره‌وشی ته‌ندروستیان. به‌ڵام خانه‌واده‌كانیان باس له‌وه‌ ده‌كه‌ن كه‌ بریكاره‌كانم ده‌ستیان به‌ مانگرتن كردووه‌”.

له‌ لایه‌كی دیكه‌وه‌، ماڵپه‌ڕی هه‌واڵی “كلمه‌” كه‌ به‌ نزیكی له‌ ریفۆرمخوازان ناسراوه‌، ئاماژه‌ی به‌وه‌ كرد كه‌ شه‌ش كه‌س له‌ به‌ڕێوه‌به‌رانی ته‌له‌گرام نیما كه‌شڤه‌ری، سه‌عید نه‌قدی، سوبحان جافه‌ری تاش، محه‌مه‌د جه‌واز جه‌مشیدی، موجته‌با باكری و عه‌لی ئه‌حمه‌دنیا كه‌ له‌ ماڵدا ده‌ستبه‌سه‌ركراون، ده‌ستیان به‌ مانگرتن له‌ خواردن كردووه‌.

ته‌له‌گرام له‌ناو تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیدا له‌ ئێران زۆرترین به‌كارهێنه‌ری هه‌یه‌.

به‌ هۆی ئه‌وه‌ی له‌ ئێران رێگری ده‌كرێت له‌ به‌كارهێنانی فه‌یسبووك و تویته‌ر، لەسەدا 55ی ئه‌وانه‌ی ئینته‌رنێت به‌كارده‌هێنن ته‌له‌گرام به‌كارده‌هێنن و، لەسەدا 23یان ئینستاگرام.

ناردنی ئەم بابەتە بۆ تۆرەکۆمەڵایەتیەکان

ریزبەندی بابەت

0 بۆچوون تۆمارکراوە



تۆی بەریز دەتوانیت بۆچوونی خۆت لەسەر ئەم بابەتە دەرببڕیت بە پرکردنەوەی ئەم فۆرمە