Oops! It appears that you have disabled your Javascript. In order for you to see this page as it is meant to appear, we ask that you please re-enable your Javascript!
یه‌ك شه‌ممه‌ 2 ته‌مموز 2017

كەشتییەكی باركراو بەنەوتی كوردستان دوای 18 رۆژ وونبوون دۆزرایەوە

بەروار : 02 ته‌مموز 2017
If you thought this page is useful to your friend, use this form to send.
Friend Email
Enter your message

 

 

رۆژنامەیەكی بەریتانی رایدەگەیەنێت كەشتییەكی باركراو بەنەوتی كوردستان لەدوای 18 رۆژ لەپچڕانی پەیوەندیی لە ئۆقیانوسی ئەتڵەسی دۆزرایەوە.
رۆژنامەی فاینەنشاڵ تایمزی بەریتانی بڵاویكردۆتەوە كەشتییەكی بارهەڵگری نەوت كە نەوتی كوردستانی باركردبوو و بەرەو ئەمریكای باكوور بەڕێكەوتبوو، نزیكەی  18 رۆژ  پەیوەندیكردن بەكەشتییەكەوە پچڕابوو ، بەڵام لەدوای هەفتەیەك لەگەڕانی بەردەوام لەرێگەی سیستمی تایبەت بە چاودێریكردنی هاتوچۆی كەشتییەكان- ئەی ئای ئێس- لەدووری 300 میل لەنوفا سكۆتیای كەنەدی لەئۆقیانوسی ئەتڵەسی دۆزرایەوە و ئاڕاستەی كەشتییەكەش بەرەو ئەمریكای باكوور بووە.
پێشتر میدیا جیهانییەكان ئاماژەیان بەوەكردبوو كەشتییەكی بارهەڵگری باركراو بە نەوتی كوردستان بەرەو وڵاتی ئەمریكا بەڕێكەوتووە، بەڵام ئاشتی هەورامی وەزیری سامانە سروشتییەكانی حكومەتی هەرێمی كوردستان رەتیكردەوە نەوتی كوردستان رەوانەی بازاڕەكانی ئەمریكا كرابێت.
ناردنی ئەم بابەتە بۆ تۆرەکۆمەڵایەتیەکان

ریزبەندی بابەت

0 بۆچوون تۆمارکراوە



تۆی بەریز دەتوانیت بۆچوونی خۆت لەسەر ئەم بابەتە دەرببڕیت بە پرکردنەوەی ئەم فۆرمە