Oops! It appears that you have disabled your Javascript. In order for you to see this page as it is meant to appear, we ask that you please re-enable your Javascript!
یه‌ك شه‌ممه‌ 9 ته‌مموز 2017

تیپی کاراتی سەیدساق نوێنەرایەتی عێراق دەکات.

بەروار : 09 ته‌مموز 2017
If you thought this page is useful to your friend, use this form to send.
Friend Email
Enter your message

 

عوسمان عەبدوڵا

تیپی کاراتی سەیدسادق مەشقو ڕاھێنانەکانی دەست پێکردوە بۆ بەشداریکردن، لەسێیەمین پاڵەوانێتی دۆستانەیی نێودەڵەتی کە نزیکەی ٢٠ وڵات بەشدارە تێیدا،وا بڕیارە ١٢ی ئەم مانگە لەشاری کرماشان دەست پێدەکات .

حەمید حەمەئەمین، ڕاهێنەر و سەرپەرشتیاری گشتی تیپی کاراتی سەیدسادق لەلێدوانێکدا بە (ئاگاپرێسی )ی ڕاگەیاند: بڕیارە ١١ی ئەم مانگە،تیپی کاراتی سەیدسادق بە ١٥ یاریزانەوە بەڕێکەوێت بۆ بەشداریکردن لەپاڵەوانێتیەکی نێودەوڵەتی ،کەلەسەر ئاستی وڵاتان لەشاری کرماشانی ڕۆھەڵاتی کوردستان کراوەتەوە،لە ئێستاشدا خەریکی مەشقو ڕاھێنانین.

وتیشی:پاڵەوانێتیەکە سێیەمین پاڵەوانێتی دۆستانەیی نێودەڵەتی میللەتانە پاڵەوانێتیەکی ئۆپنی ئاسیایی جیھانیە، نزیکەی ٢٠ وڵات بەشدارە تێیدا. سەرپەرشتیاری تیپەکەش ئاماژەی بەوەشدا”لەڕێگەی یانەی سەیدسادقەوە،چەند یانەیەکی دیکە لەناوچەکانی ناوەڕاستو خواروی عێراقەوە بەشداری لەپاڵەوانێتیەکەدا دەکەن،کە ماوەی چوار ڕۆژ دەخایەنێت.

ڕاشیگەیاند،دوای تەواو بوونی پاڵەوانێتیەکە،لە مەراسیمێکی گەورەدا یەکێتیەکی کاراتی فۆتۆکان لە عێراق دادەمەزرێت،سەرۆکایەتی ڕێکخراوەکەش دەدرێت بەیانەی سەیدسادق.

ڕوونیشی کردەوە.. کە پێداویسی مەشق و ڕاھێنان یان زۆر کەمە و بەپێ پێویست نیە و ئەمەش بوەتە ھۆی ئەوەی زۆرێک لەیاریزانە کان بەشداری نەکەن لەترسی پێکان بەتایبەت تیپی کالاتی کچانی سەیدسادق کەلە ئاستێکی زۆر باش دان .. .

هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند:سەبکی فۆتۆکان سەبکێکی جیھانی و بەھێزە ١١٨ وڵات بەشدارە تێیدا ساڵانەش چەندین پاڵەوانێتی گەورەی تێدا دەکرێتەوە…

ناردنی ئەم بابەتە بۆ تۆرەکۆمەڵایەتیەکان

ریزبەندی بابەت

0 بۆچوون تۆمارکراوە



تۆی بەریز دەتوانیت بۆچوونی خۆت لەسەر ئەم بابەتە دەرببڕیت بە پرکردنەوەی ئەم فۆرمە