Oops! It appears that you have disabled your Javascript. In order for you to see this page as it is meant to appear, we ask that you please re-enable your Javascript!
دوو شه‌ممه‌ 10 ته‌مموز 2017

پێویستە چ پیاو چ ئافرەتان ئاگاداربن.

بەروار : 10 ته‌مموز 2017
If you thought this page is useful to your friend, use this form to send.
Friend Email
Enter your message

 

 

 

عوسمان عەبدوڵا

بەهۆی پێشکەوتنی جیهانی ئینتەرنێت و سۆشیاڵ میدیا و نەبونی سانسۆڕ لە سەر بەکارهێنەرانی تۆڕەکۆمەڵایەتیەکان خانمان دەترسن وێنەی خۆیان لەسەر تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان دابنێن بەڵام ناحەقیان نییە.

لەوبارەیەوە،ئیمان زەندی،ڕۆژنامەنوس و دانیشتوی قەزای شارەزوورە لە لێدوانێکیدا بە (ئاگاپرێسی )ی ڕاگەیاند،من وەکو ڕۆژنامەنوسێک دانانی وێنە لەسەر فەیسبوک یان تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان لەم کۆمەڵگایەی کە ئێمەی لێدەژین بەکارێکی گرانی دادەنێم، ئەوەش کاریگەری کۆمەڵگاکەمانە وای لێکردوە هەر لەباوانەوە هەتاوەک و خزم و ناسیاوەکان.

وتیشی;وێنە خۆی بۆ خۆی گرفتە دانانی لەسەر فەیسبوک، زۆرجار توشی ڕەخنە دەبینەوە لای کەسی بەرامبەر، یاخود کوڕێک دەیەوێ لەڕێگای نامەوە قسەت لەگەڵ بکات و لێت نزیک ببێتەوە، هەندێک جار کچەکە پێی هەڵدەخەڵەتێت و وێنە بۆ کوڕەکە دەنێرێت، بەهۆی کێشەیەکەوە دەکرێت لەدژی بەکاری بهێنێت ، دەبێت خانمان ئاگایان لەم جۆرە کەسانە بێت.

ئیمان زەندی،ئاماژەی بەوەش کرد،خانمان بۆیە وێنەی خۆیان دانانێن دایک و باوک و برا پێیان خۆش نیەو لێی توڕە دەبن ،حاڵەتی واش هەیە ڕووبەڕووی توندو تیژی دەبێتەوە، لێرە و لەوێ دەبینین کە خێزان هەبوە بەهۆی فەیسبوکەوە حاشایان لەکچەکەیان کردوە ئەمە شتێکە لەم کوردستانە ڕوویداوە لەشێڵتەرەکان داڵدەیانداوە. ‏

وتیشی;خانمان کاتێک ئازادن لە بڵاوکردنەوە وێنەی خۆیان،کە لەشوێنێکی کراوە بێت، وە ئاستی ڕۆشنبیری خێزانەکەش باش بێ، یاخود ئەو خانمانەی هاوسەریان هەیە، هاوسەرەکەیان پێی ئاسای بێت،خانمان دەتوان لەم دوحاڵەتەدا دەتوانن وێنەی خۆیان بەکاری بێنن لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا.

شوشە تەحسین، خوێندکاری ئامادەیی لەوتووێژێکیدا لەگەڵ پەیامنێری (ئاگاپرێس) گوتی; دەمەوێت لێرەدا ئەو ڕاستیە حاشاھەڵنەگرە بخەمە ڕوو بڵێم ئافرەتی ئێمە ئازاد نین یاخوود چەمکەکانی ئازادیان بەدەست نەھێناوە، وە کاتێکیش کەمێ ئازادیان پێدەدرێت یان ئازادی تەواو وەر دەگرن نازانن بە شێوەیەکی تەندروست بەکاری بھێنن.،بەهۆی نەبوونی ئەزموونی باش و جوان بە کارھێنانی ئازادی و چەمکی ئازادی، نەبوونی پەروەردەی تەندرووست بۆھەردوو ڕەگەز کەخێزان دەبێ ئەم ڕۆڵە ببینێت،

ئەو خوێندکارە باسی لەوەش کرد، بەداخەوە کۆمەڵگاکەمان ئەوەنییە کە ئافرەت متمانەیان پێبکات و بتوانێت وێنەی خۆی لە سوسیاڵ میدیادا بەکار بهێنرێت، وە بنەماکانی ئاینی ئیسلام ڕێگری لە بڵاوبونەوەی وێنەی ئافرەتان دەکەن ،بەهۆی ئەوی لە ئاینی ئیسلامدا وێنەگرتن (حەرامە)دروست نییە.

ظاهر محمود،توێژەری کۆمەڵایەتی بۆ (ئاگاپرێس)باسی لەوەکرد،بەکارهێنانی تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان ،لە بارودۆخی ئێستادا ،مافی هەموو کەسێکە بەبێ جیاوازی، ئافرەت بێت یان پیاو.

وتیشی، ئەوەی بووەتە هۆی کێشە بۆ ئافرەتان ئەوەیە ژمارەیەکی زۆر پەیج و ئاکاونتی بێناسنامەوە و نابەرپرسیار بۆ لەکەدار کردنی خەڵکی ئەم ڕێگەیە زۆر بە ئاسانی بەکاردێنن بەشێوەیەکی نەشیاو.

بەکارهێنانی وێنەی ئافرەت لەم کاتانەدا دەگەڕێتەوە بۆ کلتووری کۆمەڵایەتی کە ئافرەت تێیدا قوربانییە .هەندێ جار بەکارهێنانی وێنە ڤیدیۆی ئافرەتان بۆ مەبەست خودی ئافرەتەکە نییە بەڵکو لەکەدارکردنی پیاوانە لە ڕێگەی ئافرتانەوە لەلایەن کۆمەڵێک خەڵکی نابەرپرسیار.

ظاهر محمود،توێژەری کۆمەڵایەتی باسیشی لەوەکرد، لێرەدا پێویستە ئاماژە بە هۆکارەکانی ڕووبەڕووبوونەوەی ئەم دیاردەیە ببین:
۱-بەرزکردنەوەی هۆشیاری تاک ئەوانەی تۆڕەکۆمەڵایەتیەکان بەکاردێنن.
۲-کۆنترۆڵ کردنی شێوازی بەکارهێنان لەڕوی راستییەوە.
۳-وەک خۆپاراستن لەم قۆناغەدا پێویستە چ پیاو چ ئافرەتان ئاگاداربن لەبەکارهێنانی ئەو وێنەوڤیدیۆیانەی دایدەبەزێنن لە تۆڕەکۆمەڵایەتیەکاندا.

 

چۆمان محمد،پارێزەر بۆ(ئاگاپرێس )گوتی:
پێشێلکردنی مافی کەسێک لەلایەن کەسێکی ترەوە،کەببێتە هۆکاری زیان پێگەیاندنی بەهەر شێوەیەک بەرپرسیار دەبێت لەڕوی یاساییەوە .

ئافرەتان دەترسن وێنەی خۆیان لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان دابنێن،ئەمەش دەگەڕێتەوە بۆ ئەو ژینگە و جێگایەی کە کەسانی تاوانباری تێدا دەژین،ئەمجۆرە لەتاوان زیاتر دوای بڵاوبونەوەی تۆڕەکانی ئینتەرنێت

ناردنی ئەم بابەتە بۆ تۆرەکۆمەڵایەتیەکان

ریزبەندی بابەت

0 بۆچوون تۆمارکراوە



تۆی بەریز دەتوانیت بۆچوونی خۆت لەسەر ئەم بابەتە دەرببڕیت بە پرکردنەوەی ئەم فۆرمە