Oops! It appears that you have disabled your Javascript. In order for you to see this page as it is meant to appear, we ask that you please re-enable your Javascript!
سێ شه‌ممه‌ 11 ته‌مموز 2017

حکوومەت داوای لیستی دوو مانگی مووچەی فەرمانبەرانی لە فەرمانگەکان کردووە

بەروار : 11 ته‌مموز 2017
If you thought this page is useful to your friend, use this form to send.
Friend Email
Enter your message

 

لە رێگەی وەزارەتی دارایی و ئەنجومەنی وەزیرانەوە داوای لیستی دوو مانگی مووچەی فەرمانبەران و مووچەخۆران لە وەزارەت و فەرمانگەکان دەکرێت. بەڕێوەبەری گەنجینەش روونکردنەوە لەمبارەیەوە دەدات.

سەرچاوەیەکی ژمێریاری لە حکوومەتی ھەرێمی کوردستان راگەیاند، وەزارەتی دارایی و ئەنجومەنی وەزیران داوای ھەردوو لیستی مووچەی مانگی ٥ و ٦ی ئەمساڵیان لە فەرمانگەکان کردووە.

ئەو سەرچاوەیە ئاماژەی بەوەش دا، دوای ئەوەی لە بەڕێوەبەرایەتیی گەنجینە داوای ناردنی ھەردوو لیستی مووچەی مانگەکانی ئایار و حوزەیرانی ٢٠١٧یان لێ کردوون، لە لیژنەی بایۆمەتریی تۆماری مووچەش داوای ناردنی ھەردوو لیستی مووچەیان کردووە.

روونیشی کردەوە، لیژنەی بایۆمەتریی تۆماری مووچە ئەوەیان پێ راگەیاندوون، بۆیە دوای لیستی مووچەی مانگی ٦ یان کردووە، چونکە بڕیار وایە لە مانگی ٦وە مووچە لەسەر بنەمای تۆماری بایۆمەتری دابەش بکرێت.

لە رۆژی ٣ی شوباتی ٢٠١٦، ئەنجومەنی وەزیران بە پاشەکەوت مووچەی فەرمانبەران دابەش دەکات، حکوومەتیش بۆ دابەشکردنی مووچەیەک مانگانە پێویستی بە ٦٢٠ ملیار دینار ھەیە.

عوسمان ساڵح، بەڕێوەبەری گەنجینەی ھەرێم لە لێدوانێکدا  رای گەیاند: ”داوای ھەردوو لیستی مووچەی مانگی ٥ و ٦مان لە وەزارەت و فەرمانگەکان کردووە، چونکە وەزارەتی داراییش داوای لە ئێمە کردووە ئەو دوو لیستەی مووچەیە بنێرین بۆیان، بەڵام نازانین ھۆکاری ئەو بابەتە چییە“.

روونیشی کردەوە، دەبێ پرسیار لە لیژنەی تۆماری مووچەی بایۆمەتری لە ئەنجومەنی وەزیران بکرێت، چونکە زانیارییەکە لە لای ئەوانە، گوتیشی: ”ناردنی دوو لیستی مووچە لەسەر داوای لیژنەی تۆماری بایۆمەتریی مووچەیە و ھەر ئەوان دەزانن بۆ چییانە“.

ئەو پێی وایە، داواکردنی ئەو بابەتە لە لایەن لیژنەی تۆماری بایۆمەتری، چاوەڕوان دەکرێت پەیوەندیی بە سیستەمی تۆماری بایۆمەتری یان دەستکاریکردنی مووچەوە ھەبێت.

سەرچاوەیەک لە ئەنجومەنی وەزیران ئەوەی راگەیاند، داواکردنی لیستی ئەو دوو مانگەی مووچە لەسەر بڕیاری سەرۆکایەتیی ئەنجومەنی وەزیرانە و پێدەچێت بۆ پرسی دەستکاریکردنی مووچە یان جێبەجێکردنی لیستی تۆماری بایۆمەتریی مووچە بێت.

 

سەرچاوە : باس نیوز

ناردنی ئەم بابەتە بۆ تۆرەکۆمەڵایەتیەکان

ریزبەندی بابەت

0 بۆچوون تۆمارکراوە



تۆی بەریز دەتوانیت بۆچوونی خۆت لەسەر ئەم بابەتە دەرببڕیت بە پرکردنەوەی ئەم فۆرمە