Oops! It appears that you have disabled your Javascript. In order for you to see this page as it is meant to appear, we ask that you please re-enable your Javascript!
سێ شه‌ممه‌ 11 ته‌مموز 2017

شكاندنی شکۆی ئافرەت لە چاوی میدیاوە

بەروار : 11 ته‌مموز 2017
If you thought this page is useful to your friend, use this form to send.
Friend Email
Enter your message

 

تانەر محەمەد

 

لەبنچینەوە و سەرەتایی مرۆڤایەتییەوە ئافرەت ئەو قوتابخانەیە یە کە هەریەکەمان جوانیەکانی ژیانی لێوە فێربووینە…
کە هەمیشە بەشێکی گرنگ و دانەبڕاوی ژیانە.
وەک چۆن خودا پیاوی دروست کردووە بە هەمان شێوەش ئافرەتی دروستکردووە و مافی هەر دووکیانی داناوە و پارێزراو بووە. مافی ئافرەت لە ڕووی دینەوە بەشێوەیەکی باش دانراوە بە شێوەیەک کە هەرچیەک وترا بێت و کرا بێت تەنها بۆ بەرژەوەندی ئافرەت بووە و بانگەواز کراوە بۆ ڕێزگرتن لێیان. کە بەشێوەیەک وتراوە (ئازاری ئافرەت نەدرێ ئەگەر بە گولیش بێت)
كه به شيوه يه وتراوه(ئازارى ئافره ت نه درى ئه گه ر به گوليش بيت)
…………
بۆیە لەم ڕاپۆرتەدا تیشک دەخەمە سەر پرسیارێکی هەنووکەی مەترسیدار (کە ئایە لە کوردستان شتێ هەیە بە ناوی مافی ئافرەت ؟؟ وە ئایە دیموکراسی مانای چییە بۆ ئافرەت ؟؟
سەرەتا دەمەوێ بلێم ئافرەتانی کوردستان بە هۆی چەند لایەنێک و چەند ڕێکخراوێکی بە ناو پارێزگاریکردن لە مافی ئافرەت خەریکە شکۆ و ڕێزی ئافرەتان لەکەدار دەبێت بە تێڕوانینە چەوتەکانیان بۆ بینینی ئافرەت وەک کاڵایەک یان وا باشترە بلێم وەک (ئامرازێکی سێکس)
کە بە پێچەوانەوە ئافرەت خۆی لە خۆیدا مانای ژیانە…
وە ئەم ڕێکخراوانە وا پیشان ئەدەن ژنی کورد هیچی پێناکرێ و بنەما ئاینییەکان ئەویان بەستۆتەوە کە ئەم شتانە بەدوا کەوتن و بە دژی ئەو دیموکراسیە لە قەڵەم ئەدەن کە ئەوان بانگەشەی بۆ ئەکەن… نیمچە ڕووتی بۆ ئافرەتی کوردی بە شەرەفی مێژووی زێڕین بە دیموکراسی ئەزانن. ئایە ئەمە چ دیموکراسییەکە؟؟

بە کارهێنانی ئافرەت لە ڕیکلامە بازرگانیەکاندا بە ئازادی ڕۆژهەڵات ناوی دەبەن. وە لە ڕوویەکی تریشەوە لە ڕێگای دابەزاندنی چەندین فلیم و درامای بیانی کە گوزارشت لە تێکدانی کۆمەڵگا دەکەن. ئەگەر کەسێکی شارەزا بیبینێت دەزانێ لە چ پلەیەکی دواکەوتن داین…….
لەگەڵ ئەوەشدا ژنی کورد لە مێژووەوە تا ئێستا لە حەپسەخانی نەقیب تا لەیلا قاسم و چەندانی تر بەڕێز و شکۆوە خەباتیان کردووە و بەجلی کوردی ڕەسەنەوە خڕاونەتە بەر پەتی سێدارە…..
بۆیە پێویستە ئەوە بلێن ئافرەتی کورد کاڵانیە تا بفرۆشرێت. نمایشکار نییە تا جلی نیمچە ڕووتی غەربی پێ تاقی بکرێتەوە…..
جلی ئافرەی ئێمە ڕەوشت و ڕێز و ئازایەتییە وەک چۆن ئێستا شەڕڤانی ژن لە ڕۆژئاوای کوردستان ئازایەتی بۆتە پۆشاکی بەریان و هەموو جیهان شانازیان پێوە دەکات….. وە لە ڕووی دینەوە هەموو مافەکانی ئافرەت پارێزراوە و ڕێگری لە توندو تیژی کراوە بەرامبەریان……
بۆیە ئێمە ئێمە کوردین و خاوەنی نەریت و ڕەوشتی خۆمانین.. و پێویستمان بە ڕەوشتی غەرب نییە. بۆیە دەبێ کۆمەڵگا هۆشیارییەکی زۆری هەبێ بۆ پاراستنی مافەکانی ئافرەت و دروست کردنی ژینگەیەکی وا کە ئافرەت بەهرەمەند بێت لە مافەکانی خۆی بەتەواوی…..

 

 

ناردنی ئەم بابەتە بۆ تۆرەکۆمەڵایەتیەکان

ریزبەندی بابەت

0 بۆچوون تۆمارکراوە



تۆی بەریز دەتوانیت بۆچوونی خۆت لەسەر ئەم بابەتە دەرببڕیت بە پرکردنەوەی ئەم فۆرمە