Oops! It appears that you have disabled your Javascript. In order for you to see this page as it is meant to appear, we ask that you please re-enable your Javascript!
یه‌ك شه‌ممه‌ 16 ته‌مموز 2017

پێشمه‌رگه‌ دیله‌كه‌ چۆن راده‌ستكرا؟

بەروار : 16 ته‌مموز 2017
If you thought this page is useful to your friend, use this form to send.
Friend Email
Enter your message

 

دڵشاد ئەنوەر

دوو رۆژه‌ مشت و مڕه‌ له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى كێ پێشمه‌رگه‌ دیله‌كه‌ى ئازاد؟ به‌ پرۆسه‌ى سه‌ربازى ئازادكرا یان رێكه‌وتن ؟ 
شه‌و و رۆژێكه‌ ئه‌م باسه‌ فه‌یسبوكى داپۆشیوه‌، له‌كاتێكدا ئه‌مه‌ ئه‌سڵه‌ن كێشه‌ نیه‌ و گرنگ ئازاد كردنى ئه‌و پێشمه‌رگه‌ دیله‌یه‌ كه‌ خۆى له‌خۆیدا ده‌ستكه‌وتێكى گه‌وره‌یه‌ جا هه‌ركى كردبيتى و چۆن كرابيت، خۆزگه‌ كارده‌كرا بۆ ئازاد كردنى ئه‌وانى تريش…
دوێنێ له‌مه‌نده‌لى بووم ، به‌چه‌ند خوله‌كێك دواى ئازاد كردنى پێشمه‌رگه‌ دیله‌كه‌ ، چه‌ند فه‌رمانده‌یه‌كى پێشمه‌رگه‌ كه‌ خۆیان له‌وێ بوون له‌كاتى ئازادكردنى پێشمه‌رگه‌ ، ته‌له‌فۆنیان كرد و زانیاریه‌كه‌یان به‌م شێوه‌یه‌ پێدام ، كه‌ سه‌د ده‌رسه‌دیش لێى دڵنیام :
1-پێشمه‌رگه‌ دیله‌كه‌ به‌هه‌وڵى دژه‌ تیرۆر و لاهور تاڵه‌بانى ئازاد كرا ، به‌ڵام ئه‌وه‌ى ده‌وترێت گوایه‌ دژه‌ تیرۆر له‌ پرۆسه‌یه‌كى سه‌ربازى و هه‌واڵگیرى دا دیله‌كه‌ى ئازاد كردووه‌ ئه‌سڵ و ئه‌ساسى نیه‌ ، به‌ڵكو به‌ رێكه‌وتن له‌گه‌ڵ داعش پێشمه‌رگه‌ دیله‌كه‌ ئازاد كرا.
2-شوێنى راده‌ستكردنى پێشمه‌رگه‌ دیله‌گه‌ به‌ دژه‌ تیرۆر له‌لایه‌ن داعشه‌وه‌، گوندى زه‌گڵاوى رۆژئاواى داقوق بوو ، واته‌ له‌و گونده‌ پێشمه‌رگه‌كه‌ راده‌ستى دژه‌ تیرۆر كرا.
3-ئه‌ى داعش چى ویست له‌به‌رانبه‌ردا؟
له‌به‌رانبه‌ر راده‌ستكردنى پێشمه‌رگه‌ دیله‌كه‌دا به‌ دژه‌تیرۆر ، چه‌ند كیایه‌ك پڕ له‌ ده‌رمان و خۆراكى پزیشكى ، له‌گه‌ڵ ژنه‌ داعشێكدا له‌ گوندى زه‌گڵاوى و له‌كاتى وه‌رگرتنه‌وه‌ى پێشمه‌رگه‌كه‌دا، دراوه‌ته‌وه‌ داعش..
4-ئاڵوگۆڕه‌كه‌ چۆن بووه‌؟
سه‌ره‌تا دژه‌ تیرۆر له‌ سنورى ئه‌لبو محه‌مه‌د خه‌نده‌قه‌كانى پێشمه‌رگه‌ى پڕ كرده‌وه‌ و نزیكه‌ى كیلۆمه‌ترێك به‌ره‌و گوندى زه‌گڵاوى سه‌یاره‌كانى دژه‌ تیرۆر رۆیشتن ، دواتر داعشه‌كانیش هاتنه‌ پێشه‌وه‌ ، ئینجا مه‌سافه‌یه‌ك له‌ نێوانیاندا مایه‌وه‌ و داعشه‌كان له‌په‌ناى ئۆتۆمبێله‌كانى خۆیان وه‌ستان و هێزه‌كانى دژه‌ تیرۆریش له‌په‌ناى سه‌یاره‌كانى خۆیان ، دواتر كیا پڕ له‌ ده‌رمانه‌كان به‌به‌گدا رۆیشتنه‌ دواوه‌ ، داعشه‌كان ده‌رمانه‌كانیان له‌ سه‌یاره‌كانى خۆیان باركرد و ژنه‌كه‌شیان برد، ئینجا پێشمه‌رگه‌كه‌شیان راده‌ستكرد…
5- سێ له‌و چه‌كدارانه‌ى داعش به‌شداربوون له‌ ئاڵوگۆڕه‌كه‌دا به‌زمانى كوردى قسه‌یان كردووه‌…

ناردنی ئەم بابەتە بۆ تۆرەکۆمەڵایەتیەکان

ریزبەندی بابەت

0 بۆچوون تۆمارکراوە



تۆی بەریز دەتوانیت بۆچوونی خۆت لەسەر ئەم بابەتە دەرببڕیت بە پرکردنەوەی ئەم فۆرمە