Oops! It appears that you have disabled your Javascript. In order for you to see this page as it is meant to appear, we ask that you please re-enable your Javascript!
هه‌ینی 21 ته‌مموز 2017

عێراق: بە 72 پرۆژە ئاوەدانکردنەوەی موسڵ دەست پی دەکات

بەروار : 21 ته‌مموز 2017
If you thought this page is useful to your friend, use this form to send.
Friend Email
Enter your message

 

 

نەتەوە یەكگرتوەكان ئاشكرایكرد: لەگەڵ حكومەتی عیراق رێككەوتن كراوە بۆ ئەوەی قۆناغی یەكەمی ئاوەانكردنەوەی موسڵ دەست پێ بكرێت.
لیز گراندی رێكخەری كاروباری مرۆیی نەتەوە یەكگرتوەكان لە عیراق لەمیانی كۆنگرەیەكی هاوبەشی رۆژنامەوانیدا لە گەڵ هەریەك لە عەلی عەلاق ئەمینداری گشتی ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق‌و نەوفەل سوڵتان پارێزگاری نەینەوا رایگەیاند: قۆناغی یەكەمی ئاوەدانكردنەوەكە بە 70 پڕۆژە دەست پێدەكات، كە خۆی لە سیستمی تەندروستی‌و ئاوو كارەباو خانوی خەڵكی مەدەنیدا دەبینێتەوە.

 

وتیشی: نیگەرانیەكی زۆرمان بەرامبەر ئەو وێرانكاریە هەیە رووبەڕووی خانوی خەڵكی مەدەنی بۆتەوەو داوامان لە حكومەتی بەغدا كردووە بەزوترین كات بۆیان دروست بكاتەوە.
لای خۆشیەوە ئەمینداری گشتی ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق ئاماژەی بەوەدا: ئەولەویەتی كارەكانمان گێڕانەوەی خزمەتگوزاریە سەرەتاییەكان دەبێت بۆ موسڵ.
هەروەها پارێزگاری نەینەواش رونیكردەوە: 72 پرد لەناو شاری موسڵ‌و دەوروبەری وێران كراون، تاوەكو ئێستاش یەك پردیان چاككراوەتەوە ئەویش بە هەوڵی حكومەتی خۆجێی بووە.

ناردنی ئەم بابەتە بۆ تۆرەکۆمەڵایەتیەکان

ریزبەندی بابەت

0 بۆچوون تۆمارکراوە



تۆی بەریز دەتوانیت بۆچوونی خۆت لەسەر ئەم بابەتە دەرببڕیت بە پرکردنەوەی ئەم فۆرمە