Oops! It appears that you have disabled your Javascript. In order for you to see this page as it is meant to appear, we ask that you please re-enable your Javascript!
شه‌ممه‌ 22 ته‌مموز 2017

زانیاری تەواو لەسەر کەشتیە بارهەڵگرەکە نەوتیەکەی کوردستان

بەروار : 22 ته‌مموز 2017
If you thought this page is useful to your friend, use this form to send.
Friend Email
Enter your message

 

 

به‌پێی‌ زانیاریه‌كانی‌ تایبه‌ت به‌چاودێری‌ كه‌شتیه‌ بارهه‌ڵـگره‌كان كه‌شتی‌ نیڤرلاند كه‌ له‌لایه‌ن كۆمپانیای‌ فیتۆله‌وه‌ بۆ گواستنه‌وه‌ی‌ نه‌وتی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان به‌ره‌و كه‌نه‌دا به‌كرێ‌ گیراوه‌، دوای‌ دیارنه‌مانی‌ له‌كۆتایی‌ مانگی‌ ڕابردوودا” جارێكی‌ دیكه‌ له‌كه‌ناراوه‌كانی‌ ماڵتا ده‌ركه‌وتۆته‌وه‌و به‌پێی‌ زانیاریه‌كانیش كه‌شتیه‌كه‌ به‌تاڵ بووه‌.
كه‌شتی‌ نیڤرلاند له‌كۆتاییه‌كانی‌ مانگی‌ ڕابردوو به‌ره‌و كه‌نه‌دا ڕۆیشتووه‌ بۆ داگرتنی‌ نه‌وته‌كه‌ی‌، به‌ڵام دوای‌ ئه‌وه‌ی‌ حكومه‌تی‌ كه‌نه‌دا له‌سه‌ر داوای‌ وه‌زاره‌تی‌ نه‌وتی‌ عێراق فه‌رمانی‌ ڕاگرتنیدا، كه‌شتیه‌كه‌ له‌چاوی‌ ڕاداره‌كان دیارنه‌ما.
حكومه‌تی‌ عێراق هه‌رێمی‌ كوردستان به‌وه‌ تۆمه‌تبارده‌كات كه‌ به‌شێوه‌یه‌كی‌ نایاسایی نه‌وته‌كه‌ی‌ به‌كۆمپانیای‌ فیتۆل فرۆشتووه‌، هاوكات سكاڵای‌ دژی‌ فیتۆل و دوو كۆمپانیای‌ دیكه‌ تۆماركردووه‌و داوای‌ بڕی‌ 32 ملیۆن و پێنج سه‌د هه‌زار دۆلاری‌ وه‌ك قه‌ره‌بوو كردووه‌، له‌به‌رمبه‌ردا كۆمپانیاكه‌ تائێستا هیچ وه‌ڵامێكی‌ تۆمه‌ته‌كانی‌ حكومه‌تی‌ عێراقی‌ نه‌داوه‌ته‌وه‌.

ناردنی ئەم بابەتە بۆ تۆرەکۆمەڵایەتیەکان

ریزبەندی بابەت

0 بۆچوون تۆمارکراوە



تۆی بەریز دەتوانیت بۆچوونی خۆت لەسەر ئەم بابەتە دەرببڕیت بە پرکردنەوەی ئەم فۆرمە