Oops! It appears that you have disabled your Javascript. In order for you to see this page as it is meant to appear, we ask that you please re-enable your Javascript!
شه‌ممه‌ 22 ته‌مموز 2017

بەرپرسێکی ئەنجومەنی وەزیران: تا کۆتایی ئەم مانگە مووچەی سەرجەم فەرمانبەران دابەش دەکرێ

بەروار : 22 ته‌مموز 2017
If you thought this page is useful to your friend, use this form to send.
Friend Email
Enter your message

 

 

سەرۆکی سەنتەری لێکۆڵینەوەی ستراتیژی لە ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان ئاشکرای کرد کە خشتەیەکی نوێی دابەشکردنی مووچە بڵاو دەکرێتەوە و وادەی دابەشکردنی مووچەی سەرجەم وەزارەتەکانیشی ڕاگەیاند.

ئاراس خۆشناو، سەرۆکی سەنتەری لێکۆڵینەوەی ستراتیژی لە ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان،   ڕاگەیاند، سبەی یەکشەممە 23/7/2017، خشتەی دابەشکردنی مووچەی مانگی پێنجی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان لە لایەن وەزارەتی داراییەوە بڵاو دەکرێتەوە.

جەختیشی لەوە کردەوە: ”تا کۆتایی ئەم مانگە، مووچەی سەرجەم وەزارەتەکان دابەش بکرێت“.

لە مانگەکانی ڕابردوودا مووچە لە ناوەڕاست تا کۆتایی مانگ دابەش کراوە، بەڵام لەم مانگەدا سەرەڕای ئەوەی دابەشکردنی مووچە لە ناوەڕاستی هەفتەی ڕابردوو دەستی پێ کردووە، بەڵام پرۆسەکە بە شێوەیەکی سست بەڕێوە چووە و تاوەکوو ئێستا تەنیا دیوانی وەزارەتی پێشمەرگە و بەشێک لە یەکەکانی 70 و 80ی پێشمەرگە مووچەیان پێ دراوە.

 

باسنیوز

ناردنی ئەم بابەتە بۆ تۆرەکۆمەڵایەتیەکان

ریزبەندی بابەت

0 بۆچوون تۆمارکراوە



تۆی بەریز دەتوانیت بۆچوونی خۆت لەسەر ئەم بابەتە دەرببڕیت بە پرکردنەوەی ئەم فۆرمە