Oops! It appears that you have disabled your Javascript. In order for you to see this page as it is meant to appear, we ask that you please re-enable your Javascript!
دوو شه‌ممه‌ 31 ته‌مموز 2017

“هەر مووچەخۆرێك نزیكەی 70%ی مووچەی جارانی وەردەگرێت”

بەروار : 31 ته‌مموز 2017
If you thought this page is useful to your friend, use this form to send.
Friend Email
Enter your message

 

سەرکردەیەکی پارتی لەسەر زاری سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان رایدەگەیێنێ، دوو مانگی دیكە دەستكاریی سیستەمی مووچە دەكرێت و بەپێی سیستەمە نوێیەکەش هەر مووچەخۆرێك نزیكەی 70%ی مووچەی جارانی وەردەگرێت.

ئاراس حەسۆ میرخان، ئەندامی سەركردایەتی پارتی دیموكراتی كوردستان، لە هەڤپەیڤینێکدا وردەكاریی سیستەمی نوێی مووچەی لەسەر زاری نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكوەزیرانی هەرێمی کوردستان ئاشکراکرد.

لە هەڤپەیڤینەکەدا ئاراس حەسۆ میرخان ئاشکرایکرد کە حكومەتی هەرێمی كوردستان لەگەڵ بانكی نێودەوڵەتی سەرقاڵی لابردنی پاشەكەوتی مووچە و سیستەمێكی نوێی مووچەیە. لەوبارەوە زۆرتر گوتی: “ئەمە پێویستی بە یاسا هەیە، پەرلەمان دەتوانێت یاسای مووچە هەموار بكاتەوە كە لە بەرژەوەندیی خەڵكە. پەرلەمان هیچ كارێك نەكات تەنیا ئەمە بكات، گەورەترین خزمەتی خەڵكی كوردستان دەكات. یان ئەگەر یاساشی بۆ دەرنەكات با چاودێریی بكات و بەشداربێت لەو هەنگاوە”.

لە وەڵامی ئەو پرسیارەی: نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی حكومەت كە جێگری سەرۆكی حیزبەكەتانە، هیچ زانیاری لەبارەی ئەو سیستەمە تازەیەی مووچە بە ئێوە داوە؟ ئاراس حەسۆ میرخان گوتی: “حكومەتی هەرێمی كوردستان كەوتبووە نێو قەیرانێكی دارایی، ئێستا دۆخەكە باشتر بووە، ئەوپەڕی دوو مانگی دیكەیە سیستەمی نوێی مووچە جێبەجێ‌ دەكرێ‌ كە لەسەر بنەمای مووچەی بنەڕەتی دەبێت لەگەڵ هەژماركردنی بڕوانامە، خزمەت و خێزان و چەند پێوەرێكی دیكە و ئەو پاشەكەوتە نامێنێ”.

گوتیشی: “ئێستا خەڵك رێژەی 25% و 30%ی مووچەكەی وەردەگرێت، ئەوكات هیچ فەرمانبەر و مووچەخۆرێك لە 70%ی مووچەكەی كەمتر وەرناگرێت. راستە ناگاتەوە مووچەی پێشوو، بەڵام لەو دۆخە گۆڕانكاریی زۆر باش لە بژێویی خەڵك دەكات. بۆ ئەوەی ئەو پرۆژەیە سەركەوتوو بێت و كەس دژی نەبێت، گرنگە پەرلەمان كارا بكرێتەوە، ئەوانیش بەشداربن”.

rudaw

ناردنی ئەم بابەتە بۆ تۆرەکۆمەڵایەتیەکان

ریزبەندی بابەت

0 بۆچوون تۆمارکراوە



تۆی بەریز دەتوانیت بۆچوونی خۆت لەسەر ئەم بابەتە دەرببڕیت بە پرکردنەوەی ئەم فۆرمە