Oops! It appears that you have disabled your Javascript. In order for you to see this page as it is meant to appear, we ask that you please re-enable your Javascript!
دوو شه‌ممه‌ 31 ته‌مموز 2017

رۆژنامەنووسان و خیانەت

بەروار : 31 ته‌مموز 2017
If you thought this page is useful to your friend, use this form to send.
Friend Email
Enter your message

 

حەمید بەدرخان

لێرەو لەوێ چەند رۆژێکە باس لە ریفراندۆم و سەربەخۆیی کوردستان دەکرێت و لە هەمبەر ئەو کارانەدا ،بە تایبەتی نووسەران و رۆژنامەنووسان و چاودێرانی سیاسی زۆرترین لێدوان و هەواڵ سازدەکەن و کەناڵەکانی راگەیاندیش ریپۆرتاژ ئامادەدەکەن ، کە راستەوخۆ و ناراستەوخۆ راو سەرنجی ئازادانەی خۆیان دەردەبڕن بە ئەرێنی بێت یاخود نەرێنی ، واتە بە بەڵێ یا نەخێر … ئەوە سەرەتاییترین مافی هاوڵاتیانە لە فەزای دیمۆکراسیدا مومارەسەی ئەو مافەی خۆیبکات ، چونکە نووسەران و رۆژنامەنووسان ، بە تایبەتی پیشەی کاری رۆژنامەنووسی کارێکی ویژدانی و ئەخلاقیە بەرامبەر خاک و نیشتمان و نەتەوە ،سەرەڕای ئەو کەسە رۆژنامەنووسە سەربەخۆ بێ یا حزبی ئازادە قسە لەسەر هەموو کەلێن و کەموکورتییەکانی بکات و بە بەڵێ یا نەخێر بۆ کەناڵەکانی راگەیاندن رای تایبەتی خۆی بڵێ …مخابن لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان و وێب سایتەکان و رۆژنامەو گۆڤارەکاندا دەنگی نەشاز و دوور لە ئاکاری رۆژنامەنووسی و پرینسیپەکانی پیشەی رۆژنامەنووسی ،چین و توێژەکانی کۆمەڵگای کوردەواری بە تایبەتی رۆژنامەنووسان تەخوین دەکرێن و هەرەشەشیان لێدەکرێت لە بەرامبەر ئەوەی کە کەس بۆی نییە بە نەخێر یا کەمپینێک رابگەیەنێت دژی ریفراندۆم یا هەر پرۆژە و کارێکی دیکە …
پرسیار دەکەم و دەڵێم : بۆچی لە کاتی ناردنەماڵەوەی وەزیرەکانی گۆڕان و رێگریکردن لە سەرۆکی پەرلەمان و لێدان و سوکایەک و هەرەشەو تیرۆرکردنی رۆژنامەنووسان ،باسی ئەوە نەکرا ،بکەرانی ئاشکرا و نادیار بدرێنە دادگا و خیانەتکارن ، بۆچی ئازادانە چاودێرێکی سیاسی یا نووسەر و رۆژنامەنووسێک باس لە بەرژەوەندی باڵای گەلی کورد بکات و مەترسیەکانی شرۆڤە بکات خیانەتکارە …..
گەلۆ …ئەمڕۆ ئەوەی لە کوردستان دەگوزەرێ لە هیچ مەملەکەت و حکومەتێکی دونیا و دەوڵەتداریەک نییە ،تەنیا لە نێو قوتوی عەتاراندا دەستدەکەوێت …
گەلی کوردستان لەبەرامبەر شەڕی داسەپاو سەپێندراو کە داعشبوو ،کە بێویژدانترین و وەحشیترین هێزی ئیسلامیە لە سەرەتای دروستبوونی ئیسلام تاوەکو ئەمڕۆ ،تاریکی داعشییەکان بە کردەوە و سەلماندنی لە رووی پراکتیکی لە حوکمڕانیدا کە بۆ ماوەی سێ ساڵ لە شاری موسڵ و سەرەتا هاوڵاتیانی دەڤەری سونە لە بەرامبەر ستەمی شیعە ،پێشوازی کردنیان بە چەپڵە رێزان …پاش حوکومڕانیان کە زەرەرمەند تەنیا هاوڵاتیانی دەڤەری سونە نشین بوو …
پرسار ئەوەیە کام لە نووسەر و رۆژنامەنووسانی سونە و شیعە ،تەخوینی ئەویدیکەیکرد ..
بە ریشی کێ رەوایە هەرشتێک لێرەو لەوێ رووبدات تەخوینی ئەویدیکە بکات ….
ریفراندۆم پرۆسەیەکە هاونیشتیمانیان موماڕەسەی مافی دیموکراتی و ئازادی و ئازادی رادەربڕین دەکەن ،ئینجا بە بەڵێ بێ یاخود نەخێر ..

 

*سکرتێری لیژنەی داکۆکی لە مافی رۆژنامەنووسان و ئازادی رۆژنامەنووسی لە سەندیکای رۆژنامەنووسانی کوردستان

ناردنی ئەم بابەتە بۆ تۆرەکۆمەڵایەتیەکان

ریزبەندی بابەت

0 بۆچوون تۆمارکراوە



تۆی بەریز دەتوانیت بۆچوونی خۆت لەسەر ئەم بابەتە دەرببڕیت بە پرکردنەوەی ئەم فۆرمە