Oops! It appears that you have disabled your Javascript. In order for you to see this page as it is meant to appear, we ask that you please re-enable your Javascript!
چوار شه‌ممه‌ 2 ئاب 2017

لیژنەی بالای ناساندنی جینوسایدی کوردانی ئیزیدی و پێکهاتە نەتەوەیی و ئاینەکانی تر کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی سازدا

بەروار : 02 ئاب 2017
If you thought this page is useful to your friend, use this form to send.
Friend Email
Enter your message

 

 

پێش نیوەرۆی رۆژی 1/8/2017 لیژنەی باڵای ناساندنی جینوسایدی کوردانی ئیزید و پێکهاتە نەتەوەیی و ئاینەکانی تر بە سەرۆکایەتی   مەحمود حاجی سالح سەرۆکی لیژنە، کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی سازدا.

لەو کۆبوونەوەیەدا پێداچوونەوەی بە بریار و کارەکانی پێشووی لیژنەدا کرایەوە و هەڵوەستە لەسەر پرسی سەردانی لێژنە بۆ بەغدا و دیداری لەگەڵ هەرسێ سەرۆکایەتیەکەی عیراق کرا تاکو سەبارەت بە پرسی پێکهێنانی دادگای تایبەت بە جینوساید گفتوگۆیان لەگەڵدا بکرێت و داوای پیشگیرییان لێ بکرێت، بۆ ئەم بابەتە لیژنەی باڵا بڕیاری پێکهێنانی لیژنەیەکی دا تاکو بەم نزیکانە سەردانی بەغدا بکەن و بژاردەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ ئەم پرسە لەگەڵ هەر سێ سەرۆکایەتیەکەی حکومەتی اتحادی گفتوگۆ بکەن، دوای ئەو سەردانە لیژنەی باڵا لەسەر ئاستی نێو دەوڵەتی کارەکانی بکات.


لە تەوەرێکی تری کۆبوونەوەکەدا لیژنەی باڵا پێداچوونەوەی بە کاری لیژنە فەرعیەکان کرد بۆ هەر لیژنەیەک کارەکانی هەلسەنگاندنى بۆ کرا.
هەر لە کۆبوونەوەکە بڕیار درا ئەندامێکی لیژنەکە رۆژی 3/8/2017 بەشداری کۆنگرەی یەزدا بکات کە بڕیارە لەسەر پرسی کوردانى ئیزیدى لە بەغدا ببەسرێت.

ناردنی ئەم بابەتە بۆ تۆرەکۆمەڵایەتیەکان

ریزبەندی بابەت

0 بۆچوون تۆمارکراوە



تۆی بەریز دەتوانیت بۆچوونی خۆت لەسەر ئەم بابەتە دەرببڕیت بە پرکردنەوەی ئەم فۆرمە