Oops! It appears that you have disabled your Javascript. In order for you to see this page as it is meant to appear, we ask that you please re-enable your Javascript!
دوو شه‌ممه‌ 14 ئاب 2017

ناوبژیوانی كلاسیكۆ سکاڵای له‌سەر رۆناڵدۆ تۆمار كردووه‌ بزانە بۆ چەند یاری رادەگیرێت

بەروار : 14 ئاب 2017
If you thought this page is useful to your friend, use this form to send.
Friend Email
Enter your message

 

رۆژنامه‌ی ماركای ئیسپانی، هه‌واڵێكی ناخۆشی بۆ هه‌وادارانی ریال مه‌درید بڵاوكرده‌وه‌و رایگه‌یاند ناوبژیوانی یارییه‌كه‌ی كلاسیكۆ له‌ راپۆرته‌كه‌یدا سکاڵای له‌سەر رۆناڵدۆ تۆمارکردووە.

به‌پێی رۆژنامه‌كه‌ی نزیك له‌ یانه‌ی شاهانه‌، دیبۆرگۆسی ناوبژیوان له‌ راپۆرته‌كه‌یدا كه‌ له‌باره‌ی یارییه‌كه‌وه‌ بۆ یه‌كێتی تۆپی پێی ئیسپانی به‌رزی كردووه‌ته‌وه‌، نووسیویه‌تی “دوای ئه‌وه‌ی كارتی سوورم به‌ كریستیانۆ رۆناڵدۆ دا، له‌پشته‌وه‌ پاڵی پێوه‌نام”.

 

ماركا ده‌ڵێت “ئه‌مه‌ مه‌ترسییه‌كی زۆر له‌سه‌ر رۆناڵدۆ و ریال مه‌درید دروست ده‌كات و له‌وانه‌یه‌ رۆناڵدۆ بۆ چه‌ندین یاری له‌ لالیگا سڕ بكرێت، كه‌ به‌لای كه‌مه‌وه‌ له‌ 4 یاری كه‌متر نابێت”.

 

له‌ ئیسپانیا، یاریزان هه‌ر هه‌ڵه‌یه‌ك بكات، ئه‌گه‌ر ناوبژیوان له‌ راپۆرته‌كه‌یدا سکاڵای لێنه‌كات، سزا نادرێت، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر هه‌ڵه‌ی یاریزانه‌كه‌ له‌ لایه‌ن زوومی كامێراكانیشه‌وه‌ پێشانی هه‌موو جیهان بدرێت، به‌پێچه‌وانه‌ی ئینگلته‌را كه‌ له‌وێ یاریزان هه‌ر هه‌ڵه‌یه‌ك بكات پێویستی به‌ سکاڵای ناوبژیوان نییه‌ بۆ سزادانی.

ناردنی ئەم بابەتە بۆ تۆرەکۆمەڵایەتیەکان

ریزبەندی بابەت

0 بۆچوون تۆمارکراوە



تۆی بەریز دەتوانیت بۆچوونی خۆت لەسەر ئەم بابەتە دەرببڕیت بە پرکردنەوەی ئەم فۆرمە