Oops! It appears that you have disabled your Javascript. In order for you to see this page as it is meant to appear, we ask that you please re-enable your Javascript!
سێ شه‌ممه‌ 15 ئاب 2017

میسی بەڵینی چی بە نیمار داوە تاوەکو لە بەرشەلۆنە بمێنیتەوە

بەروار : 15 ئاب 2017
If you thought this page is useful to your friend, use this form to send.
Friend Email
Enter your message

 

لیۆنێل میسى بەڵێنى بە نیمار دا سیلڤا داوە لە بەدەستهێنانى خەڵاتى تۆپى ئاڵتوندا یارمەتى بدات، لەپێناو ئەوەى لە بەرشەلۆنە بمێنێتەوە.

رۆژنامەى سپۆرتى کەتەلۆنى بڵاویکردووەتەوە، لیۆنێل میسى ئەرجەنتینى هەوڵیداوە رێگرى لە نیمار دا سیلڤاى بەڕازیلى هاوکارى پێشووى لە یانەى بەرشەلۆنەى ئیسپانى بکات پەیوەندى بە یانەى پاریس سان جێرمانى فەڕەنسییەوە بکات.

رۆژنامەکە روونیکردووەتەوە، میسى بەڵێنى بە نیمار داوە یارمەتى بدات لە بەدەستهێنانى خەڵاتى تۆپى ئاڵتون، لە پێناوى ئەوەى لە ریزەکانى یانە کەتەلۆنیەکەدا بمێنێتەوە و پەیوەندى بە یانە پاریسیەکەوە نەکات.

سپۆرت ئاشکرایکردووە، میسى و لویس سوارێزى ئۆرۆگوایى لە ٢١ى مانگى رابردوو لە یەکێک لە ئۆتێلەکانى نیو جێرسى ئەمریکا لەگەڵ نیمار کۆبوونەتەوە، بۆ ئەوەى هێرشبەرە بەڕازیلیەکە لە بڕیارى بەجێهێشتنى بەرشەلۆنە پاشگەز بکەنەوە.

ئاماژەى بەوەش کردووە، گفتوگۆکانیان ماوەیەکى زۆرى پێچووە و میسى بە نیمارى وتووە “چیت دەوێت؟ خەڵاتى تۆپى ئاڵتونت دەوێت؟ واتبۆئەکەین بەدەستى بهێنیت”.

نیمارى ٢٥ ساڵ، بە ٢٢٢ ملیۆن یۆرۆ گرێبەستەکەى لەگەڵ بەرشەلۆنە هەڵوەشاندەوە و پەیوەندى بە پاریس سان جێرمانەوە کرد و لە یەکەم یاریدا بۆ یانە نوێکەى گۆڵێکى تۆمارکرد و گۆڵێکى تریشى بۆ هاوکارەکانى دروست کرد و بە باشترین یاریزانى یارییەکەش هەڵبژێردرا.

ناردنی ئەم بابەتە بۆ تۆرەکۆمەڵایەتیەکان

ریزبەندی بابەت

0 بۆچوون تۆمارکراوە



تۆی بەریز دەتوانیت بۆچوونی خۆت لەسەر ئەم بابەتە دەرببڕیت بە پرکردنەوەی ئەم فۆرمە