Oops! It appears that you have disabled your Javascript. In order for you to see this page as it is meant to appear, we ask that you please re-enable your Javascript!
یه‌ك شه‌ممه‌ 20 ئاب 2017

(بۆسنیا هەرسەگۆڤینە) ولاتی ناڕازیەکان

بەروار : 20 ئاب 2017
If you thought this page is useful to your friend, use this form to send.
Friend Email
Enter your message

 

گۆران هەڵەبجەیی

بەشی دووەم

لەدوای جەنگەوە بە خێراییەکی سەرسووڕ هینەر دەستکرا بە ئاودان کردنەوەی وڵات .یەکێتی ئەوروپا ڕۆڵی سەرەکی بینی لەم ڕوەوە.

ئاوەدانکردنەوەکە هەموو  ئەو شوێنانەی گرتەوە کە زیانیان بەرکەوتبوو.

 بەوەی کە لەکاتی جەنگدا لە تێڤێکانەوە ئەو وێرانکریانەمان بەرچاو دەکەوت کە بەسەر ئەو ولاتەدا هاتبوو  ، بەبەراورد بەو کاتە ئێستا مرۆڤ هەست بە بووژاندنەوە دەکات ،بزاوتێکی بونیاتنان لەزۆر لاوە هەیە،خەڵکەکە دەیەوێت ڕابروو لە دوای خۆی جێ بهێڵێت.

بۆسنیە موسوڵمانەکان کە ئەوانیش پتر لە ٥٠ ساڵ لە بۆتەی دەسەڵاتێکی عەلمانیدا ژیانیان بەڕێکرد ،ئەوانیش وەک ئەلبانیەکان دەقیان بەو شیوە ژیانەوە گرتوە و لەسەری بەردەوامن .بەڵام ئەمە ئەوە ناگەیەنێت کە کەسانی تووندرەو  لە نیویاندا بوونی نیە.

 

 

تێیاندا هەیە هەوداری هێزە توندڕەوەکانە، تەنانەت داعیشن  هەواداری خۆی هەیە لە نێو بۆسنیە موسوڵمانەکاندا. لەدوای کۆتایی جەنگ یکێک لەو کێشانەی ئاستەنگی بۆ دەسەڵات درووست کرد ،ئەو عەرەبە مجاهیدانە بوون کە کاتی خۆی  هاتبوون بۆ هاوکاری بۆسنیە موسوڵمانەکان و کەتیبەیەکیان بە نێوی (کەتیبەی مجاهدین) پێک هێنا. پاش کۆتایی جەنگ زۆریک لەوانە مانەوە ،چونکە هاوسەرگیریان لەگەڵ کچە بۆسنیەکان کردبوو ،ئەمانە جگە لە خۆیان نەوەکانیشیان لەسەر هەمان ڕەوتی تووندڕوەی پەروەردەکردوە.

وێرای ئەمە  وڵاتانی سعودیە و قەتەر و تورکیا  و ڕێکخراوە تەرۆریستیەکان هەوڵی  بەئیسلامکردنی بەشە موسوڵمانەکە دەدەن ،خەریکی  پەیداکردنی هەودراو لایەنگرن لە وڵاتدا .بەڵام  تائێستا  ئەم هەوڵانە  کە گچکە و کەمن ،نەبوونەتە مەترسی گەورە چونکە دەسەڵات چاوێری تووندیان دەکات .

تا ئێستاش ڕیش و حیجاب نەبوونەتە عادەت لە بۆسنیادا ،  پۆشینی جلوبەرگی مۆدێرن  سیمای  سەرەکی هاوڵاتیانە .زۆربەی موسوڵمانەکان  پەیڕەوی ئەرکەکانی ئیسلام ناکەن ، ئەوەشی دەیکات وەک ئەرکێکی ئاینی ئیمانداری دەکات ،بێ ئەوەی قوڵببنەوە تێیدا.

 

 

(مۆستار ) باژێڕیێکی سەربەخۆ

مۆستار  دەکەوێتە باشوری  وڵاتەوە ،ئەم باژێڕە لە ئێستادا بووەتە قەرەباڵەغترین باژێڕی گەشتیاری لە بۆسنیادا.

پێدەچێت هەندێک فاکتەر وایان کردبێت ئەو باژێڕە ئەو ڕۆڵە ببینێت:

١.باژێڕێکی زۆر جوانەو ڕووبارێکی گچکە  بەنیوی (نەرەتڤا )دەیکات بە دوو بەشەوە.

٢.بوونی پردێکی زۆر کۆن کە سەرنجی  گەشتیار ڕادەکێشێت..

٣. بەهۆی ئەوەی لەکاتی جەنگی بەلکاندا ئەم باژێڕە جەنگی قورسی بەخۆوە دی و پردە بەناوبانگەکەشی  ڕوخێنرا ،دەشێ  ئەمەش هۆکاریکی دیکە بۆت بۆ ڕاکێشانی گەشتیار.

٤. هەر لە دەوروبەری موستار چەندین هاوینەهەواری جوان و سەرنجڕاکێش هەن کە ئەمانەش دیسان فاکتەرێکن بۆ ناوبانگی ئەم باژێڕە.

 

 لە موستاردا دوو نەتەوە دەژین .بەری ڕۆژئاوای بۆسنیە کراوتیەکان دەژین و بەشی ڕۆژهەڵاتی بۆسنیە موسوڵمانەکان دەژین.

ئەو پردە دێرین و جوانە کە عوسمانیەکان لە (١٦٠٠)کاندا درووستیان کردبوو  ،لە دەمی جەنگی ناوخۆدا سالی ١٩٩٣ لەلایەن کراوتەکانەوە تەقێنرایەوە .لەگەڵ ئەوەی کروات و بۆسنیەکان  لە جەنگی بەلکاندا هاوپەیمان بوون دژ بە سەربەکان، بەڵام ئەمە ڕێگر نەبوو کە ئەوانیش جاروبار  لولەی تفەنگەکانیان ڕووبکەنە یەکتری ،جا ڕوخاندی ئەو پردەش یەکێک بوو لە ئاکامەکانی ئەو جەنگەی نیوان کروات و بۆسنیە موسوڵمانەکان.

ساڵی ٢٠٠٤ یۆنسکۆ دەستی کرد بە درووستکردنەوەی پردەکە ،بە سوود وەرگرتن لە و پارچانەی کە کەوتبوونەوە خوارەوە .واتە بە کەرەستە کۆنەکە  بینایان  کردەوە ،هەر بۆیەش ئێستا پێیی دەڵین( پردە کۆنە نوێکە)

(مۆست )بە زمانی بەلکان یانی پرد  ،وە (ستارە )ش بەو کەسە دەگوترێت کە خەڵک دەپەڕێنێتەوە ،جا لە کۆتیدا ناوی باژێڕەکە بووەتە (مۆستار)

 لە هەمووی ناوازەتر  یاسای ئەو شارەیە کە تاڕادەیەک جیاوازە لەیاسای گشت وڵات .مۆستار  بەهۆی ئەوەی باژاڕێکی گەشتیاریە بە ئاسانی مرۆڤ دەتوانێت یۆرۆ و دۆلار بەکار بهێنێت ،بەڵام لە بەشەکانی دیکەی بۆسنیا تەنها دراوی خۆیان بەکاردێت.

لەو باژێڕەدا لە گازینۆی قومارخانەوە بگرە تا جۆرەها باڕو (یانەی شەوانە) بۆ ڕابواردن بە زۆری هەن ، بەڵام لە باژێڕەکانی دیکە بوونیان بەو شیوەیە نیە .

 مۆستار باژێڕێکی زۆر دێرینە ،بەشێکی کۆنی هەیە کەبووەتە چەقی گەشتیاران  ،لەو بەشە کۆنەدا کە پردەکەیش هەر لەو  لەوێیە ،چەندین دووکان و بازری دیاری فرۆشتن هەن ،هەر وەها ئەشکەوتێکی لێیە کە کراوەتە کافیتریا ،شوێنێکی زۆر فینک و دڵگیرە.

ماویەتی

 

ناردنی ئەم بابەتە بۆ تۆرەکۆمەڵایەتیەکان

ریزبەندی بابەت

0 بۆچوون تۆمارکراوە



تۆی بەریز دەتوانیت بۆچوونی خۆت لەسەر ئەم بابەتە دەرببڕیت بە پرکردنەوەی ئەم فۆرمە