Oops! It appears that you have disabled your Javascript. In order for you to see this page as it is meant to appear, we ask that you please re-enable your Javascript!
چوار شه‌ممه‌ 23 ئاب 2017

به‌ ڤيديۆ.. له‌ ناو پاسێكدا به‌ هه‌موويانه‌وه‌ ده‌ستدرێژى سێكسى ده‌كه‌نه‌ سه‌ر كچێك

بەروار : 23 ئاب 2017
If you thought this page is useful to your friend, use this form to send.
Friend Email
Enter your message

 

ژماره‌يه‌ك هه‌رزه‌كارى مه‌غريبى له‌ ناو پاسێكدا به‌يه‌كه‌وه‌ ده‌ستدرێژى سێكسيان كرده‌ سه‌ر كچێكى خاوه‌ن پێداويستى تايبه‌ت له‌ رووى ژيرييه‌وه‌.

وه‌ك له‌ ڤيديۆيه‌كدا كه‌ له‌ تۆڕه‌ كۆمه‌ڵايه‌تييه‌كان بڵاوكراوه‌ته‌وه‌، ده‌رده‌كه‌وێت، ژماره‌يه‌ك هه‌رزه‌كار ده‌ستدرێژى ده‌كه‌نه‌ سه‌ر كچێكى خاوه‌ن پێداويستى تايبه‌ت و به‌شى سه‌ره‌وه‌ى جه‌سته‌يان رووتكردووه‌ته‌وه‌.

هه‌رزه‌كاره‌كان به‌ توندى جله‌كارى به‌ر ئه‌و كچه‌ داده‌ماڵن و ده‌ستى لێده‌ده‌ن و وێنه‌ى شوێنه‌ هه‌ستياره‌كانى جه‌سته‌ى ده‌گرن و هه‌موويان به‌يه‌كه‌وه‌ پێده‌كه‌نن و كچه‌كه‌ش هاوار ده‌كات و داوا ده‌كات وازى لێ بهێنن.

ئه‌وه‌ى جێى سه‌رنجه‌ شوفێر و ياريده‌ده‌ره‌كه‌ى هيچ هه‌وڵێك ناده‌ن بۆ رزگاركردنى ئه‌و كژه‌ له‌ ده‌ستى ئه‌و هه‌رزه‌كارانه‌.

رووداوى ده‌ستدرێژى سێكسى بۆ سه‌ر ئه‌و كچه‌ له‌ شارى دارولبه‌يزاى پايته‌خت روويداوه‌.

پۆليس رايگه‌ياندووه‌، 6 كه‌س له‌ تۆمه‌تباره‌كانيان ده‌ستگيركردووه‌ و ئه‌وان ته‌مه‌نيان له‌ نێوان 15 تا 17 ساڵيدايه‌.

پۆليس روونيشيكردووه‌ته‌وه‌، قوربانييه‌كه‌ ته‌مه‌نى 24 ساڵه‌ و گرفتارى دواكه‌وتنى ژيرى بووه‌ و پێش بڵاوبوونه‌وه‌ى گرته‌ ڤيديۆيه‌كه كه‌سوكارى كچه‌كه‌ و شوفێرى پاسه‌كه‌ هيچ سكاڵايه‌كيان تۆمار نه‌كردووه‌.

 

ناردنی ئەم بابەتە بۆ تۆرەکۆمەڵایەتیەکان

ریزبەندی بابەت

0 بۆچوون تۆمارکراوە



تۆی بەریز دەتوانیت بۆچوونی خۆت لەسەر ئەم بابەتە دەرببڕیت بە پرکردنەوەی ئەم فۆرمە