Oops! It appears that you have disabled your Javascript. In order for you to see this page as it is meant to appear, we ask that you please re-enable your Javascript!
پێنج شه‌ممه‌ 24 ئاب 2017

حزبى شیوعى بۆ مام جەلال ئەگەر ئێمە ساختەچیى بووین ئەوا ئێوە بەشێکى زۆرتان بەعسى بوون

بەروار : 24 ئاب 2017
If you thought this page is useful to your friend, use this form to send.
Friend Email
Enter your message

 

 

له‌نامه‌یه‌کدا که‌ مێژوی‌ نوسینه‌که‌ی‌ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ ساڵی‌ هه‌شتاکان، مام جه‌لال باسی‌ هه‌ڵهاتن‌و زیندانیکردنی‌ مه‌لا به‌ختیار ده‌کات‌و ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ ده‌کات که‌ پاش زیندانیکردنی‌ “که‌وتۆته‌ پاڕانه‌وه‌و پاکانه‌و ئیعتراف کردن‌و زۆربه‌ی‌ لایه‌نگره‌کانیشی‌ بونه‌ته‌ جاش”، هاوکات حزبی شیوعی بە”ساختەچی” ناودەبات.

ئه‌و نامه‌یه‌ که‌ ئێستا دزەی پێکراوەو لەتۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا بڵاوکراوەتەوەو به‌ده‌ست‌و خه‌تی‌ مام جه‌لال نوسراوه‌و بۆ (د. که‌مال)ی‌ ناردووه‌، مێژوی‌ نوسینه‌که‌ی‌ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ (21/6/1986)، مام جه‌لال له‌باسی‌ ده‌ستگیرکردن‌و زیندانیکردنی‌ مه‌لا به‌ختیاردا نوسیویه‌تی‌، “ماوه‌یه‌ک له‌مه‌وبه‌ر له‌دوای‌ ئه‌وه‌ی‌ مه‌لا به‌ختیار پاکانه‌ی‌ نوسی‌‌و ئیعترافی‌ کرد به‌رامبه‌ر کاره‌ خراپه‌کانی‌ خۆی‌، شێخ جه‌نابی‌ برای‌ شه‌هید شیهاب هات‌و بو که‌فیلی‌ مه‌لا به‌ختیار که‌ ڕاناکات‌و ئێمه‌ش ئازادمان کرد له‌زیندان! و که‌پرێکمان بۆ کردو ژنکه‌ی‌ هاته‌ لای‌‌و ماڵمان بۆ دانا”.

مام جه‌لال نوسیویه‌تی‌، “که‌چی‌ له‌شه‌وی‌ دووه‌می‌ جه‌ژندا هه‌ڵات به‌ره‌و شار، ئێمه‌ش پێشمه‌رگه‌و خه‌ڵکمان لێ ده‌نگداو بۆ رۆژی‌ دووه‌م گرتمانه‌وه‌! دیسان زیندانمان کردۆته‌وه‌. دیسان که‌وتۆته‌وه‌ پاڕانه‌وه‌و پاکانه‌و ئیعتراف کردنه‌وه‌!”.

هه‌ر له‌نامه‌که‌دا مام جه‌لال باس له‌په‌یوه‌ندییه‌کانی‌ یه‌کێتی‌ ده‌کات له‌گه‌ڵ حیزبه‌کان‌و ده‌نوسێت، “له‌گه‌ڵ حسکع و پاسۆک به‌ینمان زۆر باشه‌، حشع ساخته‌چین! عه‌ره‌ب ده‌رچونه‌وه‌! ئه‌بو سه‌رباز هات رێککه‌وتنمان مۆرکرد! دیسان وا خه‌ریکی‌ تێهه‌ڵچونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵیان! به‌ڵام زۆر ریسوا بونه‌! له‌لایه‌ن هه‌مو لایه‌نه‌کان ده‌ستیان که‌وتۆته‌ڕ!”.

پێشمەرگەیەکى دێرینى حزبى شیوعى کە ئەوکات لە شاخ بووە وەڵامى مام جەلال دەداتەوە دەڵێت: مام جەلال بەپێ رۆژگار هەمیشە قسەى دەکرد ، ئەو رۆژە تۆ لەگەڵى باش بویت پیاوى باش بووین ، ئەگەر پەیوەندیەکانمان یاخود ناکۆکى فکرى و نیشتمانیان هەبوایە ئێمە خەڵکانى خراپ بووین و ئەمە سروشتى مام جەلال بوو نەک بەرامبەر بە حزبەکان بگرە بەرامبەر بە هاورێ و دۆستەکانى خۆشى .

ئەو پێشمەرگە دێرینەى حزبى شیوعى کە ناوى لاى ماڵپەرى ئاگاپرێس پارێزراوە لە وەڵامى نامەکەى مام جەلال دەڵێت: ئەگەر ئێمەى شیوعیەکان ساختەچیى بووین و دەستەکەمان لاى حزبەکانى تر دیاربوو ، ئەوا ئەو کات بەشێک لە سەرکردایەتى و مەکتەب سیاسیەکەى مام جەلال پیاوى بەعس خاوەن فایل بوون ،بۆیە ئێمە متمانەمان پێ یان نەبوو .

هەروەها لە درێژەى لێدوانەکەیدا بۆ ئاگاپرێس پێشمەرگە دێرینەکەى حزبى شیوعى دەڵێت : مام جەلال تا ئەو کاتە بەدواى کونێکدا دەگەڕا پەیوەندى بە حزبى بەعس بکات ،چۆن ئێمە متمانە بە خۆى و خزبەکەى بکەین.

 

ناردنی ئەم بابەتە بۆ تۆرەکۆمەڵایەتیەکان

ریزبەندی بابەت

0 بۆچوون تۆمارکراوە



تۆی بەریز دەتوانیت بۆچوونی خۆت لەسەر ئەم بابەتە دەرببڕیت بە پرکردنەوەی ئەم فۆرمە