Oops! It appears that you have disabled your Javascript. In order for you to see this page as it is meant to appear, we ask that you please re-enable your Javascript!
هه‌ینی 25 ئاب 2017

ئاگاپرێس ووردەکاری تەواو لەسەر سوتاندنی بارەگای هەر چوار حزبەکەی رۆژ هەڵات بڵاو دەکاتەوە

بەروار : 25 ئاب 2017
If you thought this page is useful to your friend, use this form to send.
Friend Email
Enter your message

 

 

 

ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی لە نزیک بنکەی پێشمەرگەکانی کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران و چەند هاووڵاتییەکی گوندی “گوندەژوور”ی بناری هەڵگورد لە باشووری کوردستان، کێشە و دەمەقاڵییەک دروست دەبێ و لە کۆتاییدا تەقە لێکتر دەکەن و لەو رووداوەدا هاووڵاتییەکی گوندی “گوندەژوور” بە ناوی “فەرحان ئەسکەندەر” دەمودەست گیان لە دەست دەدات و برایەکی دیکەی بە ناوی “لوقمان ئەسکەندەر” بریندار دەبێت کە دوای چەند کاتژمێرێک، لە نەخۆشخانەی چۆمان ئەویش گیان لە دەست دا و دوو هاووڵاتی دیکەش بریندارن.

سەرچاوەیەک لە شارۆچکەی چۆمانەوە راگەیاند هۆکاری ئەو دەمەقاڵێ کە ئەو رووداوە دڵتەزێنەی لێ کەوتووەتەوە، داربڕین بووە و گۆیا پێشمەرگەکانی کۆمەڵە بۆ سووتەمەنی لە چەند دارێکی چیای دەوروبەری ئەو گوندە کەڵکیان لێ وەرگرتووە و ئەمەش دەگەڵ هەڵوێستی ئەو چەند کەسە لە دانیشتووانی ئەو گوندە بەرەوڕوو بووەتەوە.

سەرچاوەکە گوتیشی هێزێکی زۆری چەکدار لە خزمان و ناسیاوانی ئەو کوژراوانە، بۆ تۆڵەکردنەوە بەرەو بنکەکانی کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران هەڵکشاون و هێزە ئەمنییەکانی ناوچەکە پێشیان پێ گرتوون و لە هەوڵی ئارامکردنەوەی دۆخەکەدان. تەنانەت دەزگا حیزبی و ئیدارییەکان بۆ پێشگرتن لە هەر رووداوێکی دیکەی نەخوازراو، ئەو پێشمەرگانەی شارۆچکەی چۆمان و دەوروبەریشیان خستووەتە ئامادەباشییەوە کە لە کاتی پشووداندان.

پێشمەرگەکانی کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانیش بۆ خۆپاراستن لە رووداوی دیکە، بە شێوەیەکی کاتی لە بنکەکانیان دوور کەوتوونەتەوە. سەرچاوەکە باسی لەوەش کرد کە مەترسی بۆسەر بنکە و بارەگاکانی دیکەی حیزبەکانی رۆژهەڵاتیش دروست بووە کە بنکەیان لە بناری هەڵگوردە.

رووداوەکە کاردانەوەی فراوانی لێکەوەتووەتەوە و سەتان خەڵکی لە باڵەکایەتی بە چەکەوە هەڵیانکوتاوەتە سەر بارەگاکانی حیزبەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان لە بناری هەڵگۆڕد و هەڕەشەی تۆڵەکردنەوە دەکەن.

هێزێکی زۆری ئاسایش و پۆلیس گەیشتوونەتە شوێنەکە و لە هەوڵی کۆنترۆڵکردنی دۆخەکەدان، بەڵام جەنجاڵییەکی زۆر دروست بووە، تەنانەت هێندە قەرەباڵخ بووە رێگەی چۆمان و حاجی ئۆمەران ئەستەم بووە.

جگە لە کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشان هەریەک لە حیزبی دیموکراتی کوردستان (حدک)، حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران (حدکا) و کۆمەڵەی شۆڕشگێڕانی کوردستان بارەگایان لە بناری هەڵگۆرد هەیە کە دەکەوێتە سەر سنووری رۆژهەڵاتی کوردستان.

سەرچاوەکە ووتی : خەڵکی باڵەکایەتی هەڵیانکوتاوەتە سەر بارەگای هەرچوار حیزبەکە و سەرجەمیان سووتاندوون، پێش ئەوەی خەڵکیش بگەنە سەریان، بارەگاکانیان چۆڵکردوون و پێشمەرگەکانیان چوونەتە شاخ.

باڵەکایەتی سەر بە پارێزگای هەولێرە و سەنتەرەکەی قەزای چۆمانە، نزیکەی 160 کیلۆ مەتر لە هەولێرەوە دوورە. گوندەژۆر دوایین گوندی باشووری کوردستان و دراوسێی گوندی زێوەی سەر بە خانێیە لە رۆژهەڵاتی کوردستان، لە نزیکەی 30 ماڵ پێکدێت و بەهۆی هەڵکەوتە جوگرافییەکەی بارەگای هەر چوار حیزبەکەی رۆژهەڵات لە سنووری ئەو گوندەیە.

کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران حیزبێکی سیاسیی چەپی رۆژھەڵاتی کوردستانە، یەکێکە لەو پارتانەی ماوەیەکە خەباتی چەکداری بردووەتە شاخ و لە بناری هەڵگۆرد بارەگای هەیە.

ناردنی ئەم بابەتە بۆ تۆرەکۆمەڵایەتیەکان

ریزبەندی بابەت

0 بۆچوون تۆمارکراوە



تۆی بەریز دەتوانیت بۆچوونی خۆت لەسەر ئەم بابەتە دەرببڕیت بە پرکردنەوەی ئەم فۆرمە