Oops! It appears that you have disabled your Javascript. In order for you to see this page as it is meant to appear, we ask that you please re-enable your Javascript!
دوو شه‌ممه‌ 13 تشرینی دووه‌م 2017

مێسی چی بە نەیمار ووتووە لەسەر ریال مەدرید ؟

بەروار : 13 تشرینی دووه‌م 2017
If you thought this page is useful to your friend, use this form to send.
Friend Email
Enter your message

 

لیۆنێل مێسی ئەرجەنتینی و ئەستێرەی یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی هۆشداری دایە نەیمار داسێلڤای بەرازیلی و ئەستێرەی یانەی پاریس سانجێرمانی فەرەنسی بەهیچ شێوەیەک رازی نەبێت رووبکاتە ریال مەدرید.

رۆژنامەی دۆن باڵۆنی ئیسپانی بڵاویکردەوە، مێسی لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ نەیمار داسێلڤا هۆشداری پێداوە نەچێتە ریال مەدرید و هەڕەشەی لێدەکات ئەگەر درێسی ریال مەدرید بپۆشێت، ئەوا پەیوەندی نێوانیان کۆتاییدێت و تەنانەت پەیوەندی ئەو لەگەڵ تەواوی یاریزانانی بارسێلۆنا نامێنێت، بەهۆی فشاری هاندەرانی بارسێلۆناوە.

لە کۆتایی گفتوگۆکەی نێوانیان، مێسی ئامۆژگاری نەیماری کردووە، کە ئەو ئەستێرەیەکی مەزنە و ئەگەر ئەم کارە بکات، ئەوا ناوی دەچێتە نێو لیستی خائینەکان و رقی هاندەرانی بارسێلۆنا بۆخۆی ئەستوورتر دەکات.

ریال مەدرید بە سەرۆکایەتی فلۆرێنتینۆ پێرێز زیاتر لە 200 ملیۆن یۆرۆی ئامادەکردووە بۆ گواستنەوەی نەیمار داسێلڤا لە سانجێرمانەوە بۆ ریال مەدرید لە هاوینی داهاتوو بۆ ئەوەی ببێتە شوێنگرەوەی کریستیانۆ رۆناڵدۆ و ببێتە ئەستێرەی یەکەمی مێرنگێ.

چەند رۆژێک لەمەوبەریش هەمان رۆژنامە ئاماژەی بەوەکردبوو کە ریال ئامادەیە گارێس بەیڵ لەگەڵ تۆنی کرووس و بڕێک پارە بۆ بەدەستهێنانی نەیمار بدات.

ناردنی ئەم بابەتە بۆ تۆرەکۆمەڵایەتیەکان

ریزبەندی بابەت

0 بۆچوون تۆمارکراوە



تۆی بەریز دەتوانیت بۆچوونی خۆت لەسەر ئەم بابەتە دەرببڕیت بە پرکردنەوەی ئەم فۆرمە