Oops! It appears that you have disabled your Javascript. In order for you to see this page as it is meant to appear, we ask that you please re-enable your Javascript!
دوو شه‌ممه‌ 13 تشرینی دووه‌م 2017

ئەو یاریزانانە کێن داوای رۆیشتنی رۆناڵدۆ ده‌كه‌ن ؟

بەروار : 13 تشرینی دووه‌م 2017
If you thought this page is useful to your friend, use this form to send.
Friend Email
Enter your message

 

تۆڕی دیاریۆ گۆڵی ئیسپانی باس له‌وه‌ ده‌كات، پێنج یاریزانی ریال مه‌ردید، ئاره‌زووی رۆیشتنی رۆناڵدۆ له‌ تیپه‌كه‌ و فرۆشتنی له‌ میركاتۆی هاوینه‌ی داهاتوودا ده‌كه‌ن. تۆڕه‌كه‌ ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كات، یاریزانه‌كانیش ئه‌مانه‌ن: ماركۆ ئه‌سینسیۆ، دانی سیبایۆس، لۆكاس ڤاسكێز، ماركۆ یۆرێنتی و ئیسكۆ.

چه‌ند راپۆرتێكی رۆژنامه‌ڤانی باس له‌وه‌ ده‌كه‌ن، رۆناڵدۆ له‌ ماوه‌ی رابردوودا، پشتیوانی نیوه‌ی زیاتری یاریزانانی ریال مه‌دریدی له‌ ژووری جلگۆڕین له‌ده‌ستداوه‌.

له‌لایه‌كی دیكه‌وه‌، تۆڕی دیاریۆ گۆڵ رایگه‌یاند، ئه‌ستێره‌ی ئه‌رجه‌نتینی لیۆنێل مێسی، ئه‌فسانه‌ی بارسێلۆنای ئیسپانی، نهێنییه‌كانی ركابه‌ره‌ هه‌میشه‌ییه‌كه‌ی كریستیانۆ رۆناڵدۆ، له‌ ژووری جلگۆڕینی ریال مه‌درید ده‌زانێ.

تۆڕه‌كه‌ ئاماژه‌ به‌وه‌ش ده‌كات، هه‌ندێ زانیاری له‌باره‌ی ره‌وشی رۆناڵدۆ له‌ ماوه‌ی دوایی، له‌ ژووری جلگۆڕینی مێرینگێ گه‌یشتووه‌ته‌ مێسی. مێسی زانیوویه‌تی رۆناڵدۆ له‌گه‌ڵ به‌شێكی زۆری هاوتیپه‌كانی له‌ ریال مه‌درید تووشی كێشه‌ بووه‌، تۆڕی ناوبراو ره‌وشه‌كه‌ به‌ جه‌نگ له‌نێوان دۆن و هاوتیپه‌كانی له‌ ریال وه‌سف ده‌كات.

ناردنی ئەم بابەتە بۆ تۆرەکۆمەڵایەتیەکان

ریزبەندی بابەت

0 بۆچوون تۆمارکراوە



تۆی بەریز دەتوانیت بۆچوونی خۆت لەسەر ئەم بابەتە دەرببڕیت بە پرکردنەوەی ئەم فۆرمە