Oops! It appears that you have disabled your Javascript. In order for you to see this page as it is meant to appear, we ask that you please re-enable your Javascript!
پێنج شه‌ممه‌ 16 تشرینی دووه‌م 2017

عێراق: یانەکانی کوردستانی لەخولی نایاب بێ بەش کرد

بەروار : 16 تشرینی دووه‌م 2017
If you thought this page is useful to your friend, use this form to send.
Friend Email
Enter your message

 

 

یەکێتی تۆپی پێی عێراق، کاتی دەستپێکردنی وەرزیی نوێی خولی نایابی عێراق و ژمارەی یانەکانی دیاریی کرد و بەفەرمی سێ یانەی باشووری کوردستان لە خولەکە بەشداری ناکەن.
هەرچەندە بڕیاردرابوو کە یارییەکانی وەرزیی نوێی خولی عێراق بە بەشداریی بیست یانەیە و یارییەکانیش رۆژی 20ی ئەم مانگە دەست پێدەکات.

یەکێتی تۆپی پێی عێراق هەریەک لە یانەکانی هەولێر و کەرخی دابەزاندووە بۆ خولی یانە پلە یەکەکانی عێراق، ئەم بڕیارانەش لەسەر خواستی بەشێکی زۆریی یانەکانی عێراق بووە کە ویستویانە خولەکە بە بەشداریی 20 یانە بێت و دوێنێ لەشاری بەغداد لە کۆبوونەوەیەکدا هەڵوێستی خۆیان دایە یەکێتیی تۆپی پێی عێراق.

ئەمساڵ هەریەک لە یانەکانی هەولێر، سلێمانی، گازیی باکوور و زاخۆ بڕیاربوو وەک نوێنەری یانەکانی باشووری کوردستان بەشداریی لە خولی تۆپی پێی یانە نایابەکانی عێراق بکەن ، بەڵام ئەم بڕیارە نیگەرانیەکی زۆریی لە شەقامی وەرزشی دروستکرد و 13 یانەی عێراقی رایانگەیاند کە ئەگەر بێت و ژمارەی یانەکان لە 20 یانە زیاتربن بەشداری ناکەن، ئەمەش بووە هۆکار بۆ ئەوەی بڕیارەکە بسەپێت.

ناردنی ئەم بابەتە بۆ تۆرەکۆمەڵایەتیەکان

ریزبەندی بابەت

0 بۆچوون تۆمارکراوە



تۆی بەریز دەتوانیت بۆچوونی خۆت لەسەر ئەم بابەتە دەرببڕیت بە پرکردنەوەی ئەم فۆرمە