Oops! It appears that you have disabled your Javascript. In order for you to see this page as it is meant to appear, we ask that you please re-enable your Javascript!
شه‌ممه‌ 18 تشرینی دووه‌م 2017

هه‌فته‌ی داهاتوو خشته‌ی موچه‌ی مانگی ئه‌یلول بڵاو بكرێته‌وه‌

بەروار : 18 تشرینی دووه‌م 2017
If you thought this page is useful to your friend, use this form to send.
Friend Email
Enter your message

 

لەگەڵ ئەوەی دابەشكردنی مووچەی مانگی ئابی فەرمانبەرانی حكومەتی هەرێمی كوردستان بەرەو کۆتایی دێت، بەڵام چاوەڕواندەكرێت تا سەری ساڵی زاینی، فەرمانبەرانی حكومەتی هەرێمی كوردستان دوو مووچەی دیكە وەربگرن، لەوەزارەتی دارایی هەرێمیشەوە وادەی راگەیاندنی یەكەم خشتەی مانگی ئەیلول دەخرێتەڕوو.

هاوكات ماڵپەڕی فەرمی یەكێتی لەزاری سەرچاوەیەكی وەزارەتی دارایی حكومەتی هەرێمی كوردستانەوە بڵاویكردۆتەوە، ئامادەكاری كراوە بۆ دابەشكردنی مووچەی مانگی ئەیلول و پێشبینی دەكرێت لە هەفتەی داهاتوودا خشتەی دابەشكردنی مووچەی مانگی ئەیلول رابگەیەنرێت و لە وەزارەتی پێشمەرگەوە دەستپێبكات.

وتیشی: وەزارەتی دارایی لە هەوڵدایە لەسەرەتای مانگی 12 دا كۆتایی بە دابەشكردنی مووچەی مانگی ئەیلول بهێنێت و كاربكات بۆ ئەوەی هەر لەمانگی 12 دا دەست بەدابەشكردنی مووچەی مانگی تشرینی یەكەمی فەرمانبەران بكات.

سەرچاوەكە ئاشكراشی كردووە، بۆ ئەوەی تا 1-1-2018 كۆتایی بە دابەشكردنی مووچەی مانگی 10ی فەرمانبەران بهێنێت و بەوەش هەوڵدەدرێت تا سەری ساڵی زاینی فەرمانبەران دوو مووچەی دیكە وەربگرن

ناردنی ئەم بابەتە بۆ تۆرەکۆمەڵایەتیەکان

ریزبەندی بابەت

0 بۆچوون تۆمارکراوە



تۆی بەریز دەتوانیت بۆچوونی خۆت لەسەر ئەم بابەتە دەرببڕیت بە پرکردنەوەی ئەم فۆرمە