Oops! It appears that you have disabled your Javascript. In order for you to see this page as it is meant to appear, we ask that you please re-enable your Javascript!
پێنج شه‌ممه‌ 14 كانونی یه‌كه‌م 2017

بەغدا :مانگی داهاتوو مووچەی نیوەی فەرمانبەران دەنێرێت״

بەروار : 14 كانونی یه‌كه‌م 2017
If you thought this page is useful to your friend, use this form to send.
Friend Email
Enter your message

 

حكومەتی ناوەندی سەرگەرمی وردبینیكردنی لیستێكی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستانە، كە بە وتەی پەرلەمانتارێكی نزیك لە حەیدەر عەبادی (683) هەزار فەرمانبەری هەرێمی پەسەند كردووە و لە مانگی داهاتووەوە مووچەكانیان ڕەوانە دەكات، ئەوەش لە كاتێكدایە حكومەتی هەرێمی كوردستان هیچ پارەیەكی یەدەگی دانراوی نەماوە بۆ دابەشكردنی مووچە.

سەعد حەدیسی وتەبێژی حكومەتی عێراقی بە ״ئاژانس״ی ڕاگەیاند: ״لە ئێستادا سەرگەرمی وردبینیكردنی لیستی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمین لە لایەن دیوانی چاودێری دارایی و لیژنەیەكی تایبەتی سكرتاریەتیی گشتیی ئەنجوومەنی وەزیرانەوە بۆ پاکكردنەوەی لە گەندەڵی و دڵنیابوونەوە لە ڕێژەی مووچەكان بە هەمان ئەو ڕێوشوێنانەی كە حكومەتی ناوەندی جێبەجێی دەكات״.

وتیشی: ״كۆتاییهاتنی ئەو پڕۆسەیە ڕێكخۆشكەر دەبێت بۆ سەرفكردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم لە چوارچێوەی بەشەبودجەی هەرێم لە چوارچێوەی یاسای بودجەی 2018ی عێراقدا، لە پاش پەسەندكردنی دەبێت گرەنتی ئەوە بكەین كە مووچە دەچێت بۆ گیرفانی فەرمانبەره‌ فیعلییەكان نەك كەسانێكی تری سوودمەند״.

جاسم بەیاتی پەرلەمانتاری عێراق كە نزیكە لە عەبادییەوە دەڵێت: ״بەغدا 683 هەزار فەرمانبەری هەرێمی كوردستانی بۆ یەكلا بووه‌تەوە كە مووچەیان بۆ سەرف بكات و لە مانگی داهاتووشەوە مووچەی ئەو ڕێژەیەی فەرمانبەران دەنێرێت״.

هاوكات سەرچاوەیەكی باڵا لە حكومەتی هەرێم كە نەیویست ناوی بڵاو بكرێتەوە رایگەیاند״حكومەت لە ئێستادا پارەی دانراوی نییە بۆ پێدانی مووچە‌״.

مەحمود حاجی ساڵح وەزیری شەهیدان و ئەفالكراوان بە ״ئاژانس״ی وت: ״باس لەوە كراوە كە داهاتی مانگانەی حكومەت بەشی مووچەی فەرمانبەران ناكات و حكومەتی هەرێم هیچ ڕێگەچارەیەكی نییە بۆ دەرچوون لەم وەزعە، تەنها ڕێككەوتن نەبێت لەگەڵ بەغدا״.

ناردنی ئەم بابەتە بۆ تۆرەکۆمەڵایەتیەکان

ریزبەندی بابەت

0 بۆچوون تۆمارکراوە



تۆی بەریز دەتوانیت بۆچوونی خۆت لەسەر ئەم بابەتە دەرببڕیت بە پرکردنەوەی ئەم فۆرمە