Oops! It appears that you have disabled your Javascript. In order for you to see this page as it is meant to appear, we ask that you please re-enable your Javascript!
پێنج شه‌ممه‌ 14 كانونی یه‌كه‌م 2017

له‌سەر ئەوەی بایدەمیر ووتی کوردستان لەدڵمدایە په‌رله‌مانى توركيا سزایدا

بەروار : 14 كانونی یه‌كه‌م 2017
If you thought this page is useful to your friend, use this form to send.
Friend Email
Enter your message

 

په‌رله‌مانى توركيا له‌ كاردانه‌وه‌يدا به‌رامبه‌ر به‌ لێدوانى ئه‌مڕۆى عوسمان بايده‌مير كه‌ رايگه‌ياندبوو، كوردستان له‌ دڵيدايه‌، سزاى ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ى دا.

عوسمان بايده‌مير، په‌رله‌مانتارى پارتى ديموكراتى گه‌لان (هه‌ده‌په‌)، ئه‌مڕۆ له‌ وه‌ڵامى پرسيارى سه‌رۆكى په‌رله‌ماندا كه‌ وتى: به‌ڕێز بايده‌مير كوردستان له‌ كوێيه‌، عوسمان بايده‌مير وه‌ڵامى دايه‌وه‌ و ده‌ستى خسته‌ سه‌ر دڵى و گوتى: كوردستان له‌ دڵمه‌.

به‌رامبه‌ر به‌و هه‌ڵوێسته‌ په‌رله‌مانتارانى پارتى دادو گه‌شه‌پێدانى ئيسلامى  ئاكه‌په‌، ده‌نگيان به‌ پرۆژه‌ بڕيارى سزادانى بايده‌مير دا.

به‌ گوێره‌ى بڕياره‌كه‌، له‌ دوو دانيشتنى گشتى داهاتووى په‌رله‌ماندا، رێگه‌ به‌ به‌شدارى بايده‌مير نادرێت.

هه‌روه‌ها 2/3ى مووچه‌كه‌شى وه‌ك سزايه‌كى دارايى ده‌بڕدرێت.

هه‌ريه‌ك له‌ ئه‌ندامانى هه‌ده‌په‌ و جه‌هه‌په‌ بايكۆتى ئه‌و دانيشتنه‌ى په‌رله‌مانيان كرد، كه‌ تايبه‌ت بوو به‌ ده‌نگدان له‌سه‌ر سه‌پاندنى ئه‌و سزايانه‌.

ناردنی ئەم بابەتە بۆ تۆرەکۆمەڵایەتیەکان

ریزبەندی بابەت

0 بۆچوون تۆمارکراوە



تۆی بەریز دەتوانیت بۆچوونی خۆت لەسەر ئەم بابەتە دەرببڕیت بە پرکردنەوەی ئەم فۆرمە