Oops! It appears that you have disabled your Javascript. In order for you to see this page as it is meant to appear, we ask that you please re-enable your Javascript!
هه‌ینی 15 كانونی یه‌كه‌م 2017

محه‌مه‌د تۆفیق ڕه‌حیم؛بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان كه‌ له‌ئۆپۆزسیۆن بوو كاریگه‌ری زیاتربوو

بەروار : 15 كانونی یه‌كه‌م 2017
If you thought this page is useful to your friend, use this form to send.
Friend Email
Enter your message

 

محه‌مه‌د تۆفیق ڕه‌حیم ئه‌ندامی خانه‌ی ڕاپه‌ڕاندنی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان ده‌ڵێت”ئه‌گه‌رچی بڕیارێكی دره‌نگ وه‌خته‌ گۆڕان ده‌یدات به‌ڵام هه‌فته‌ی داهاتوو سه‌دا سه‌د پێم وایه‌ جڤاتی نیشتمانی داوای بوون به‌ ئۆپۆزسیۆن ده‌كات،وتیشی”وه‌رگرتنه‌وه‌ی پۆستی وه‌زیری دارایی له‌لایه‌ن(ڕێباز حه‌ملان)ه‌وه‌ په‌یوه‌ندی به‌ئێمه‌وه‌ نیه‌ وه‌ك گۆڕان ئه‌وه‌ شتێكی شه‌خسیه‌.”

دوێنێ له‌سلێمانی جڤاتی گشتی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان بۆ تاوتوێ كردنی پرسی كشئنه‌وه‌ی گۆڕان له‌حكومه‌تی هه‌رێم كۆبوه‌وه‌،محه‌مه‌د تۆفیق ڕه‌حیم ئه‌ندامی خانه‌ی ڕاپه‌ڕاندنی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان له‌میانی وتووێژێكدا له‌گه‌ڵ به‌شی كوردی ده‌نگی ئه‌مریكا وتی”جڤاتی گشتی ڕۆڵی ڕاوێژكاری ده‌بینێت،زۆرینه‌ی ئه‌ندامانی جڤاتی گشتی پێشنیاری ئه‌وه‌ ده‌كه‌ن گۆڕان له‌حكومه‌ت بكشێته‌وه‌.”

له‌سه‌ره‌تای مانگی ڕابردوو په‌رله‌مانی كوردستان ماوه‌ی هه‌شت مانگ ته‌مه‌نی خۆی و حكومه‌تی هه‌رێمی درێژكرده‌وه‌ چونكه‌ واده‌ی ته‌واوبونی ماوه‌ی یاسایی هه‌ریه‌كه‌یان تا(٦-١١-٢٠١٧)بوو،به‌وپێیه‌ حكومه‌تی هه‌رێم له‌ئێستادا ته‌نها(٧)مانگ كه‌متر)ماوه‌ی درێژكروه‌ی ماوه‌،به‌وهۆیه‌وه‌ به‌شێك ڕه‌خنه‌ی ئه‌وه‌ له‌بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان ده‌گرن كه‌ بڕیارێكی دره‌نگ وه‌خت ده‌دات بۆ ئۆپۆزسیۆن بوون.”

محه‌مه‌د تۆفیق ڕه‌حیم وتی”منیش پێم وایه‌ بڕیارێكی دره‌نگ وه‌خته‌ بۆ كشانه‌وه‌ له‌حكومه‌تی هه‌رێم و بوون به‌ ئۆپۆزسیۆن به‌ڵام له‌دوای ڕووداوه‌كانی(١٦ی ئۆكتۆبه‌ر)ئێمه‌ داوای پێكهێنانی حكومه‌تی كاتیمان كرد به‌ڵام تائێستا وه‌ڵاممان نه‌دراوه‌ته‌وه‌،دواتر له‌كۆبونه‌وه‌ی مه‌كۆ و جڤاتی نیشتمانی زۆرینه‌ پێیان باشه‌ ببینه‌ ئۆپۆزسیۆن،هه‌روه‌ها ئێمه‌ له‌شه‌قام نزیكین ده‌زانین خه‌ڵكیش ئه‌وه‌ی ده‌وێت،به‌ڵام هه‌فته‌ی داهاتوو سه‌دا سه‌د پێم وایه‌ جڤاتی نیشتمانی داوای بوون به‌ ئۆپۆزسیۆن ده‌كات.”

محه‌مه‌د تۆفیق ڕه‌حیم ڕاشكاوانه‌ وتی”گۆڕان كه‌ له‌ ئۆپۆزسیۆن بوو كاریگه‌ری زیاتر بوو وه‌ك ئه‌وه‌ی له‌ناو حكومه‌ت بوو.”

پێشتر دڵشاد شه‌هاب ڕاوێژكاری سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌گفتوگۆیه‌كد له‌گه‌ڵ به‌شی كوردی ده‌نگی ئه‌مریكا ڕیگه‌یاند”حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌شاندێك سه‌ردانی لایه‌نه‌ سیاسیه‌كانی كوردستان ده‌كات بۆ وه‌رگرتنی سه‌رنجه‌كانیان سه‌باره‌ت به‌چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی ناوخۆی هه‌رێمله‌لایه‌ك وه‌ كێشه‌كانی به‌غداد و هه‌رێم.”

پاش سه‌ردانی ئه‌وه‌ وه‌فده‌ی حكومه‌تی هه‌رێم،بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان ڕایگه‌یاند”پڕۆژه‌یه‌كی سێ خاڵییان داوه‌ته‌ شانده‌كه‌ی حكومه‌تی هه‌رێم،محه‌مه‌د تۆفیق ڕه‌حیم وتی”تا ئێستا پارتی و یه‌كێتی كه‌وه‌ك شاندێكی حكومه‌ت سه‌ردانی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕانیان كرد وه‌ڵامی پڕۆژه‌كه‌ی گۆڕانیان نه‌داوه‌ته‌وه‌ ته‌نها هه‌ڵیان گرت و سه‌یری پڕۆژه‌كه‌یان كرد ئیتر هه‌ر ئه‌وه‌نده‌یان وت،وتیان وه‌ڵامتان ده‌ده‌ینه‌وه‌ له‌و كاته‌وه‌ هیچ وه‌ڵامێكیان نه‌داوینه‌ته‌وه‌ واته‌ نه‌ قبوڵیان كردوه‌ نه‌ڕه‌تیان كردۆته‌وه‌.”

له‌باره‌ی دروست بونی لیست و حیزبی نوێ له‌شاری سلێمانو و كاریگه‌رییان له‌سه‌ر بنكه‌ی جه‌ماوه‌ری بزوتنه‌وه‌ی گۆڕن،محه‌مه‌د تۆفیق ڕه‌حیم وتی”هێشتا نازانین بۆ كێبڕكێی ئێمه‌ دروست بون ئه‌و لیست و لایه‌نانه‌ یاخود نا،چونكه‌ هێشتا هه‌ڵبژاردن ده‌ستی پێنه‌كردووه‌،به‌ڵام هیوادارین ئه‌و لیست و لایه‌نه‌ نوێیانه‌ بۆ كێبڕكێی هه‌موو لایه‌نه‌كان وه‌ك یه‌ك دروست بوبێت نه‌ك به‌ته‌نها بۆ لایه‌نێكی دیاریكراو.”

سه‌باره‌ت به‌ چاره‌نوسی پۆستی سه‌رۆكی په‌رله‌مان له‌ئه‌گه‌ری كشانه‌وه‌ی گۆڕان له‌ناو حكومه‌ت،محه‌مه‌د تۆفیق ڕه‌حیم وتی”هه‌موو ئه‌وانه‌ ده‌كه‌ونه‌وه‌ سه‌ر كاركردنی په‌رله‌مان بزانین په‌رله‌مانتاران به‌ده‌نگ دانی خۆیان بڕیار له‌سه‌ر لێسه‌ندنه‌وه‌ی متمانه‌ ده‌ه‌ده‌ن یاخود نا؟به‌ڵام ئێمه‌ له‌كۆبونه‌وه‌ باسی ئه‌و بابه‌ته‌مان نه‌كردووه‌.”

له‌دواین به‌شی گفتوگۆكه‌ی ده‌نگی ئه‌مریكا ده‌رباره‌ی ڕای بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان له‌سه‌ر ده‌ستبه‌كاربونه‌وه‌ی ڕێباز حه‌ملان وه‌ك وه‌زیری دارایی،محه‌مه‌د تۆفیق ڕه‌حیم ئه‌ندامی خانه‌ی ڕاپه‌ڕاندنی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان وتی”ئه‌وه‌ شتێكی شه‌خسی خۆیه‌تی ئێمه‌ حه‌قمان نیه‌ به‌سه‌ریه‌وه‌ ئه‌و په‌یوه‌ندی به‌ ئێمه‌وه‌ نه‌ماوه‌،ئێمه‌ وه‌زیره‌كانمان له‌حكومه‌ت نه‌ماون،ئیتر ئه‌وه‌ شتی شه‌خسی خۆیه‌تی له‌گه‌ڵ ئه‌و داموده‌زگایانه‌ی هه‌ولێر و حكومه‌ت،ئێمه‌ ئاگامان لێی نیه‌.”

ناردنی ئەم بابەتە بۆ تۆرەکۆمەڵایەتیەکان

ریزبەندی بابەت

0 بۆچوون تۆمارکراوە



تۆی بەریز دەتوانیت بۆچوونی خۆت لەسەر ئەم بابەتە دەرببڕیت بە پرکردنەوەی ئەم فۆرمە