Oops! It appears that you have disabled your Javascript. In order for you to see this page as it is meant to appear, we ask that you please re-enable your Javascript!
شه‌ممه‌ 30 كانونی یه‌كه‌م 2017

بە ڤیدیۆ :سەرۆکی چیک چۆن مامەڵە لەگەڵ کچە رۆژنامەنوسێکی کورد دەکات

بەروار : 30 كانونی یه‌كه‌م 2017
If you thought this page is useful to your friend, use this form to send.
Friend Email
Enter your message

 

 

سه‌رۆك وه‌زیرانی نوێی كۆماری چیك و سه‌رۆك شاره‌وانی پڕاگ بێ ئه‌وه‌ی خۆیان بناسێنن وه‌ك چێشتلێنه‌رێك قسه‌ بۆ(ژیار محه‌مه‌د)په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مریکا ده‌كه‌ن

لەم ڤیدیۆیەدا سەرەک وەزیری نوێی چیک و شارەوانی شاری پراگ خواردن پێشکەش بە خەڵک دەکەن.

هاوکاتی جەژنەکانی کرسمس،(ژیار محه‌مه‌د) پەیامنێری دەنگی ئەمریکا ڕاپۆرتێکی تایبەتی لە پراگ، پایتەختی چیک ئامادەکرد سەبارەت بە ئاهەنگەکانی کرسمس لە پراگ. بەبێ ئەوەی خۆی ئاشکرا بکات، سەرەک وەزیری چیک وەک هاوڵاتییەک خۆی دەناسێنێت و خواردنیش پێشکەش بە خەڵک دەکات. یەکەم کەس لەم ڕاپۆرتەی بەشی کوردی دەنگی ئەمریکادا دەدوێت (ئەندریە بابش) سەرەک وەزیری نوێی چیک. هەروەهاش دووهەم کەس (ئاندریانا کراناچوڤا) شارەوانی شاری پراگە.

ژیار محمەد دەڵیت :ڕۆژی یەکشەمەی ڕابردوو لە پڕاگی پایتەختی چیک بووم،شۆربای ماسی کە وەک برنج و قەیسیەکەی خۆمان وایە و مەرجە ھەموو جەژنێک ھەبێت،ئەوانیش(چیکیەکان) دەبێت ھەموو کرسمیسێک ئەو شۆربای ماسیە ئامادە بکەن ،،، بەناو ئەو بازاڕە تایبەتیەدا دەگەڕام لەشوێنێکیدا شۆربای ماسیەکەیان بەخۆڕایی بەسەرخەڵکدا دابەش دەکرد،،یەکێک لەوانەی شۆرباکەی لێی دەنا و بەدەستی خۆی تێی دەکرد بۆ خەڵکی ئەم کەسە بوو کە لە ڕاپۆرتەکەمدا یەکەم کەس قسە دەکات !!

من وامزانی ئەمە شێف)ە ،پێی وتم پڕاگ خۆشە ؟وتم :بەڵێ ،،وتی قەت لەم سوپە فۆلکلۆریەی چیکیەکانت خواردوە وتم نا ،ناتوانم !،ھەرپێدەکەنی و ڕووی گەش بوو، جا بە ڕووە گەشەکەی بەمنی دەوت من قسە دەکەم تۆ سوپەکە بخۆ بزانە خواردنی فۆلکلۆری چیکیەکانت لاخۆشە!!،بەڵام ئێستا ھاوڕێیانم لە News room- RFE پێیان وتم ئەوە کەسەت ناسیەوە کێیە؟ ،،وتم نا!وتیان سەرۆک وەزیرانی(چیک)ە!!

 

ژیار لەدرێژەی لێدوانەکەیدا دەڵیت: بەخوا نە سەگی ڕاھێنراو،نە پاسەوانی ترسناک ! نە سەیارەی جامڕەش ھیچم نەبینی خۆم کامێرام پێبوو ،،نیک مایکەکە خۆم بەستم !کەس پێی نەوتم لەوێ نزیک نەبیتەوە !تەنانەت کەس پێی نەوتم ئادەی کامێرا و مایک و جیھازەکان دەیپشکنین ! من وتم ڕیسیڤەرەکە دەخەمە گیرفانی چاکەتەکەت ،،تەنانەت دوو جار لێدوانەکەیم پێم دووبارە کردەوە شوێنەکەیم پێ گۆڕی ،، ئەوانەی دەوروبەریشی ھاوڵاتی بون کۆیلەیەکم نەبینی بڵێت ئەوە سەرۆک وەزیرە و قسەی گەورە بکات! یا سەرەی ڕەسم و سێڵفی و شتی وایان گرتبێت،، !! !!کەسیش پێی نەوتم مۆعیدی پێش وەختەت ھەیە یا نا؟٣٠ پرسگەم نەبڕی !(سکرتێری درۆزنیشی لەگەڵ نەبوو وەعدی موعیدت بدەنێ و دوایی ئەوەندە درۆزن و بێ ئیحترام بن لانی کەم ئیحترامی وەعدەکەی خۆیان نەگرن وەلامت بدەنەوە!!

 

YouTube Preview Image
ناردنی ئەم بابەتە بۆ تۆرەکۆمەڵایەتیەکان

ریزبەندی بابەت

0 بۆچوون تۆمارکراوە



تۆی بەریز دەتوانیت بۆچوونی خۆت لەسەر ئەم بابەتە دەرببڕیت بە پرکردنەوەی ئەم فۆرمە