Oops! It appears that you have disabled your Javascript. In order for you to see this page as it is meant to appear, we ask that you please re-enable your Javascript!
سێ شه‌ممه‌ 2 كانونی دووه‌م 2018

ئاگاپرێس زانیارى لەسەر کێشەکانى داخستنى کەناڵى ئاسمانى رێگا ئاشکرا دەکات

بەروار : 02 كانونی دووه‌م 2018
If you thought this page is useful to your friend, use this form to send.
Friend Email
Enter your message

 

جەلال هۆرێنى

کەناڵى ئاسمانى رێگا زمانحاڵى حزبى شیوعى کوردستانە و ئەندامێکى مەکتەبى سیاسى بەرێوەى دەبات لەم راپۆتەدا هۆکارەکانى داخستنى کەناڵەکە و کێشە و گرفتەکانى مێژووى راگەیاندنى حزبى شیوعى بڵاو دەکەینەوە .

کەى کێشەکانى سەرى هەڵداوە 

کێشەى ناو راگەیاندنى حزبى شیوعى کوردستان لەشاخەوە سەرى هەڵداوە، کە ئەوکات هەرێمى کوردستانى حزبى شیوعى عیراق بوو، بەشێک لە راگەیاندن کارەکان لەژێرناوى کوردستانى بوون دەیانەویست هەژموونى خۆیان بەسەر راگەیاندنى حزبەکەدا بسەپێنن و بەشەکەى تریش لەژێرناوى عێراقچێتى، دژى ئەوەى دووەم دەوەستانەوە.
ئەم کێشەیە لەدواى راپەڕینى 1991 بەردەوامى هەبوو، بەتایبەت کە پارتى دیموکراتى کوردستان و یەکێتى نیشتمانیش دەستیان خستبوە ناو کاروبارى حزبى شیوعى بەگشتى و راگەیاندنەکەى بەتایبەت و سەرەنجام جگە لە درووستبوونى ئینشقاق لەناو حزبى شیوعى، کە سەرچاوەکەى لە راگەیاندنەکەیەوە دەستى پێکرد، زۆربەى کادیرە دیارەکانى راگەیاندن وەک “سەرۆقادر، کاروان عەبدوڵا، بەدران حەبیب، حاکم ئازاد، فواد سدیق، کاروان ئاکرێى” بون بەپارتى و دواى ئەوانیش ئازاى حەسیب قەرەداغى و چەندینى تر بوون بەپارتى.
لەوکاتەوە تا ئێستا راگەیاندنى حزبى شیوعى کوردستان لەژێر کاریگەرى ئەو باڵەى حزبى شیوعى کوردستاندا بوون، کە لەپارتیەوە نزیک بوون، بۆنموونە کاتێک مەلاحسن سەرنووسەرى ریگاى کوردستان بوو، پارتى بەردەوام کێشەى بۆ درووستدەکرد، بەڵام کاتێک بە رێنمایى پارتى مەلاحسن یان دوورخستەوەو ئازاى حەسیب قەرەداغیان کردە سەنووسەر، ئیتر رێگاى کوردستان تا ئەو رۆژەى ئازا ئیعلانى پارتى بوونى خۆى کرد، ریگاى کوردستان لەخزمەتى بیرکردنەوەى پارتى بەکار دەهێنرا، بەتایبەت سەرووتارو هێڵى گشتى سیاسەتى رۆژنامەکە.
ئەم بابەتە لەو سەردەمەى هاوڕێ کەریم ئەحمەد سکرتێرى حزب بوو، زۆرترین گفتووگۆى لەسەر کراوە، زۆرجاریش لەناو ئەندامانى مەکتەبى سیاسى مشت و مڕى تووندى لێکەوتوتەوەو مەکتەبى سیاسى بەسەردووبەرەدا دابەشککردوە.

بەردەوامى کێشەکە و هاتنەوەى پارتى کار بۆ ناو حزبى شیوعى

ئەم کێشەیە درێژبوەتوەو لەگەڵ حزبدا بوونى هەبوە، تا پیش گەڕانەوەى چەند کادیرێکى پارتى کارى کوردستان بۆ ناو حزب، دۆخى راگەیاندنى حزب کەمێک هێمن ببوەوەو کیشەى کەم بوو، بەڵام دواى ئەوەى هەریەک لە مامۆستا رەوەند، ئەبودڵشاد، مەحمەد شێخانى، هەندرێن ئەحمەد بە رێنمایى پارتى دیموکرات، پارتى کاریان هەڵوەشاندەوەو هاتنە ناوحزب، و رەوەند کرایە بەرپرسى کۆمیتەى پارێزگاى هەولێرو هەندرێنیش مەکتەبى راگەیاندن، یەکەم هەنگاویان کارکردن بوو لەسەر دنەدان و هاندانى هەولێرییەکان لەدژى سلێمانى و کەرکوک و گەرمیان و رانیە، گوایە هەولێر مەغدوور کراوەو لەناو حزب پشتگوێ خراون، ئەمە لەکاتێکدا ئەوان خۆیان یەکەمەکان بوون کە هەرچى پارەو مومتەلەکاتى کۆمیتەى پارێزگاى هەولێرى حزب هەبوو بردیان، دواى ئینشقاقى 1993.
لەدواى 2003و هاتنەوەیان بۆ ناو حزب ئەم هەوڵەیان سەرى گرت و لەیەکەم هەنگاودا رەوەند بوو بە ئەندامى مەکتەبى سیاسى و مەحمەد شێخانى بوو بەسەرکردایەتى و مەسئولى کۆمیتەى مەحەلى سۆران و هەندرێن ئەحمەد سەرنووسەرى رێگاى کوردستان و ئەبوڵشاد کۆمیتەى چاودێرى ناوەندى و کەم کەم خۆیان لەوانەش نزیک دەکردەوە کە هەولێرچێتیان دەکردن بەتایبەتى دکتۆر مەحێدین و کۆمەڵکێک کادیرى خوارەوەو تەنانەت لەدواى هاوڕێ کەریم ئەحمەد وەک سکرتێر، کە کەماڵ شاکر سکرتێربوو کاریگەرییان لەسەر دانابوون لەکاتێکا کەمال شاکر خۆى واناسراووبو کەلەژێرکاریگەرى سیاسەتى پارتیدایە.

ناوەرۆکى کێشەکان

ئیتر لێرەوە بە شێنەیى ئیش بۆ ئەوە کرا هەندرێن بکرێتە بەرپرسى راگەیاندن، ئەمە لەکاتێکدا پێشووتر کۆچکردوو دیلمان ئامێدى بەرپرسى راگەیاندن بوو، کە کاوە مەحمودیش لە ئەوروپا گەڕایەوە بۆ ماوەیەک بەرپرسى راگەیاندن بوو، بەڵام زیرەک کەماڵ و هەندرێن و رەوەندو محێدین و خەڵکى تریش، گوێیان لنەدەگرت، بۆیە کاوە مەحمود دەستى لە بەرپرسى راگەیاندن هەڵگرت و جارێکى تر دیلمان کرایەوە بەرپرس و دواى ئەویش لە کۆنگرەى چوارەوە زیرەک کرا بە بەرپرس، بۆ ئەوەى دژایەتى کاوە مەحمود بکەن، ماوەیەک ئەم گرووپە پشتگیرى زیرەکیان کردو دواى کەمە کەمە کەوتنە دژایەتى زیرەکیش، بەتایبەتى ئەوکاتە کە رێگاى کوردستان زیرەک بەرێوەى دەبردو هەندرێن کرا بەسەرنووسەر، لەکاتێکدا پێش هەندرێن دەبوایە عەبدوڵا خالید بکرایەتە سەرنووسەر، کەچى عەبدوڵایان وەلاناو هەندرێن خرایە ئەو شوێنە کە بریارى کۆمیتەى ناوەندى هەبوو بۆ دانانى عەبدوڵا .
بەم شێوەیە ساحەکە بۆ هەندرێن تەخت کرا، کە رادێویى ئازایش کرایە ئاسمانى، هەندرێن خۆى کردە بەرێوەبەرو هاوکات وەک سەرنووسەرى رێگاى کوردستانیش مایەوە، کە پڕۆژەى کەناڵى ئاسمانیش هاتەپێشەوە دیسان هەندرێن خۆى هێنایە پێشەوە، لەکاتێکا پڕۆژەى کەناڵى ئاسمانى پێش هەندرێن پێشنیارو پڕۆژە بوەو دوورو نزیک پەیوەندى بە هەندرێنەوە نەبوە. کاتێکیش لە کۆنگرەى پێنجەم پڕۆژەى کەناڵى ئاسمانى بوە بڕیار، هەندرێن کەوتە دژایەتى رێگاى کوردستان و ئیشى لەسەر ئەوە کرد کە پێویستە دابخرێ، بۆ ئەمەش جگە لە کەماڵ شاکر وەک سکرتێرو زیرەک کەماڵ وەک بەرپرسى راگەیاندن، هەریەک لە دکتۆر محێدین و رەوەندو مەحمەد شێخانى و هەندرێن لەگەڵ داخستنى رێگاى کوردستان بوون. ئەندامانى ترى مەکتەبى سیاسیش کە ئەبوتاراو حەیدەر فەیلى و سەردار دهۆکى و دیلمان ئامێدى و ئەبوکاروان و کاوە محمود بریارێکى یەکلاکەرەوەیان نەبوو لەسەرداخستنى رۆژنامەى رێگاى کوردستان وچاوەڕوانى ئەندامیانیان دەکرد لە رێکخستنەکان.
ماوەیەک ئاسۆ جەلال و دواى ئەویش تەها سلێمان سەرنووسەرى رێگاى کوردستان بوون، بەڵام بەردەوام نەسریەیى رێگاى کوردستانیان بە پێشنیارى هەندرێن ومەحێدین حسن تا دەهات کەم دەکردەوە، تا واى لێهات رێگاى کوردستان داخرا.

چۆنێتى کردنەوەى کەناڵى رێگا و ئاشکرا کردنى گەندەڵیە گەورەکە

یەکەم جار نزیکەى 2 ملیاردیناریان خستە بەردەستى هەندرێن بۆ دامەزراندنى کەناڵى رێگا، جگە لە ستەدیۆ، کە پێشووتر خۆى هۆڵێک بوو لەناو مەکتەبى سیاسى، کەرەستەو پێداویستیەکانى ئیدارەو کارگێڕیش هەمووى هى پێشووتر بوو، کەس نەیزانى ئەو پارەیە چۆن سەرف کراو تەخشان و پەخشان کرا. هەر رۆژەى بە وەسڵێک مەبلەغێک پارە بۆ کڕینى شتێک خەرج دەکراو دواى فڕێدەدرا.
جگە لەو دووملیاردینارە، نەسریەى کەناڵى رێگا 160 ملیۆن دیناربوو، لەکاتێکا خەرجى نوسینگەکانى کەناڵەکە زۆربەى هەرزۆرى لەسەر کۆمیتەى پارێزگاوو مەحەلییەکان بوو. بۆنموونە لە سلکى پۆلیس دەیان پۆلیسى حزب هەبوون، کەچى بۆ کاروبارى کەناڵەکە وەک دەرهێنەرو مۆنتێرو پەیامنێر تەرخان کرابوون.
کە قەیرانى ئابوورى دەستى پێکردو هەندرێن و ستافەکەى کەزانیان پارە کەم بوەتەوە سیناریۆى داخستنى کەناڵەکەیان خستەبەرباسن دواى هەواڵى ئەوەش بڵاوبوویەوە کە یەک ملیۆن دۆلاریان لەنێچیر وەرگرتوەو تا ئێستاش کەسیان ناتوانن بە بەڵگە ئەمە بە درۆبخەنەوە.

پارتى ئامادە بووە پارەى قەمەر بدات بۆ رێگا

لەوکاتەى بریارى داخستنى کەناڵى رێگا درا هەندێ کادر لە دەرەوەو ناوەوەى کوردستان لە دڵسۆزیان بۆ حزبەکەیان دەستیان کرد بە کۆمەک کۆکردنەوە بۆ ئەوەى کەناڵى رێگا دانەخرێت،دواى ساڵێک بەردەوامى کۆمیتەى ناوەندى بریارى داخستنى بۆ یەک جارى دا.
پارتى داواى لە حزبى شیوعى کرد کە ئامادەیە پارەى قەمەر بدات بۆ ئەوەى کەناڵى رێگا بەردەوام بێت ، بەڵام لە کۆمیتەى ناوەندى زۆرینەى رازى نەبوون بەو پێشنیارە و داخستنیان لا باشتر بووە لە بەردەوامى کە بکەوێتە ژێر کاریگەرى سیاسەتى پارتى .
کادیرێکى پێشکەوتووى حزبى شیوعى لە لێدوانێکدا بۆ ئاگاپرێس ووتى : حزبى شیوعى خاوەن تیروانینى سەربەخۆى خۆیەتى ناکەوێتە ژێر کاریگەرى هیچ حزبێک ئەگەر بەو پارەیەى پارتى رازیبونایە ئەوا دەبوایە بە قسەى بەپارتیان بکردایە، بەڵام کۆمیتەى ناوەندى بەشَوەیەکى عاقڵانە رەفزیان کردوە.
ئاگاپرێس زانیویەتى هەندرێن ئەحمەد داواى لەپارتى کردوە پارەى کەناڵەکە بدەن بۆ ئەوەى خۆى بمێنێتەوە سیاسەتى کەناڵەکە بخاتە خزمەت پارتى و دەزگاى پاراستن.(چونکە پێش هاتنە ناو حزبى شیوعى هەریەک لە مامۆستا رەوەند و ئەبو دڵشاد و هەندرێن لەماڵى سەرۆ قادر بە ئامادەبوونى ئازاى حەسیب قەرەداغى لەگەڵ دوو کادیرى پاراستن دانیشتن کراوە بۆ ئەوەى بچنە ناو پارتى ، بەڵام ئەو دوو کەسەى پاراستن پێیان ووتون ئێوە بچنە ناو حزبى شیوعى و ئەرکتان گۆرینى سیاسەتى حزبى شیوعیە بەلاى پارتى )

رێگاى کوردستان دەردەکرێتەوە

لەدوا بەیاننامەى کۆمیتەى ناوەندى باس لە دەرکردنى هەفتەنامەى رێگاى کوردستان دەکرێت و ئاگاپرێس زانیویەتى زۆرینەى کۆمیتەى ناوەندى هۆکارى داخستنى کەناڵەکەیان بەهۆى خراپى چۆنێتى بەرێوەبردنى بووە نەک ئابورى ، چونکە لە ماوەى رابردوو تەخشان و پەخشانیان بە پارەوە کردوە و حسابى کۆتایى دامەزراندنى کەناڵەکە نەهاتۆتە کۆمیتەى ناوەندى .
بەپێ زانیاریەکانى ئاگاپرێس حزبى شیوعى نیگەرانە لە ستافى راگەیاندنى کە نەیتوانیوە خزمەت بە حزبەکەیان و خانەوادەى شەهیدان و پێشمەرگەى دێرین وەک پێویست بکات ،لەبەرامبەردا هەموو کادیرانیان خزمەتى کەناڵەکەیان کردوە .
لەکۆبونەوەى کۆمیتەى ناوەندى رەخنەى توند لە مەکتەبى راگەیاندن و ستافەکەیان کراوە ، کە لەسەر پارەى حزب و کۆمەکى هاورێیان خەریکى سەفرە و گەشتن ، بۆیە وا چاوەروان دەکرێت سزاى هەموویان بدرێت و گۆرانکارى جدى لە راگەیاندنى حزبدا بکرێت. لەبەرامبەردا کۆمەڵیک کە سودمەندبوون لەراگەیاندن دەیانەوێت عەتفى ئەندامان بجوڵێن بۆ ئەوەى دانەخرێت ، خۆیان بمێننەوە .

پرسیار
ئێستا کە کەناڵى ئاسمانى رێگا داخرا؟ کێ بەرپرسیارێتى بەهەدەردانى ئەو پارە زەبەلاحەى حزبى شیوعى کوردستان بۆ کەناڵێک و لەپێناو بەرژەوەندى کەسێک یان دوان و سییان هەڵدەگرێ؟ ئەگەر راست وانیە بۆچى تێچوون و خەرجى کەناڵەکە ئاشکرا ناکەن؟

 

ناردنی ئەم بابەتە بۆ تۆرەکۆمەڵایەتیەکان

ریزبەندی بابەت

0 بۆچوون تۆمارکراوە



تۆی بەریز دەتوانیت بۆچوونی خۆت لەسەر ئەم بابەتە دەرببڕیت بە پرکردنەوەی ئەم فۆرمە