Oops! It appears that you have disabled your Javascript. In order for you to see this page as it is meant to appear, we ask that you please re-enable your Javascript!
دوو شه‌ممه‌ 8 كانونی دووه‌م 2018

بەڤیدیۆ :تورکیا بەهۆی گرتەی وروژێنەر دوو کەناڵ سزادەدا

بەروار : 08 كانونی دووه‌م 2018
If you thought this page is useful to your friend, use this form to send.
Friend Email
Enter your message

 

دوای ئەوەی نوێترین ڤیدیۆکلیپی خانمە هونەرمەندی تورک هادیسە بەناوی “Sıfır Tolerans” بڵاوکرایەوە، بەهۆی هەبوونی چەند دیمەنێکی وروژێنەر، دەسەڵاتدارانی تورکیا سزای داراییان بەسەر چەند کەناڵێک سەپاند.

دەستەی ئێزگەو تەلەفزیۆنی تورکیا، بەهۆی هەبوونی چەند گرتەیەکی وروژێنەر لەنێو کلیپەی هادیسەدا، سزای دارایی بەسەر ئەو کەناڵانە دەسەپێنێت، کە کلیپەکە نمایش دەکەن، ئەمەش هادیسەی نیگەران کردووە.

خانمە گۆرانیبێژی تورک هادیسە، کە بە بیونسێی تورکیا ناودەبرێت لەمبارییەوە دەڵێت ” بەراستی ئێستا لە تورکیا جیاوازی رەگەزی دەکرێت، شەرمە ئێمە لە ساڵی 2018 بین و لەسەر چەند دیمەنێک سزا بدرێین، ئێمە وەکو ئافرەتان بەردەوام دووچاری هێرش و تووندوتیژی دەبینەوە”.

هادیسە دەشڵێت ” پیاوەکان بە ئارەزووی خۆیان لە نێو کلیپەکان دیمەنی وروژێنەر بڵاودەکەنەوە، بێ ئەوەی هیچ کەسێک سزایان بدات، ئێمە بەرەنگاری هەموو هەوڵێک دەبینەوەو کارە هونەرییەکانمان بەئازادی بەردەوام دەکەین”.

لە هەفتەی رابردوو حکومەتی تورکیا سزای دارایی بە بڕی یەک ملیۆن لیرەی تورکی کەناڵی ٨ تی ڤی دا بە هۆی بلاوکردنەوەی چەند منداڵێک کە جلی روتیان لەبەر بوو لە پێشبركی گۆرانی ووتندا
ناردنی ئەم بابەتە بۆ تۆرەکۆمەڵایەتیەکان

ریزبەندی بابەت

0 بۆچوون تۆمارکراوە



تۆی بەریز دەتوانیت بۆچوونی خۆت لەسەر ئەم بابەتە دەرببڕیت بە پرکردنەوەی ئەم فۆرمە