Oops! It appears that you have disabled your Javascript. In order for you to see this page as it is meant to appear, we ask that you please re-enable your Javascript!
شه‌ممه‌ 13 كانونی دووه‌م 2018

( بێوەژن )

بەروار : 13 كانونی دووه‌م 2018
If you thought this page is useful to your friend, use this form to send.
Friend Email
Enter your message

هاڤان

 

لەم نوسینە دەمەوێ باسی بابەتێک بکەم ، تایبەت بەو : ژنانەی کە هاوسەریا نامێنێ و ناویان
دەبێتە : بێوەژن ،
هەرچەندە ئەم بابەتە باسکراوە و هەر یەکەو بەبۆچونی خۆی لێکدانەوەی بۆ کردووە ، بەڵام من دوو خال کەبەگرنگی دەزانم باسی دەکەم ،
ـ خالی یەکەم
کاریگەری ئەو ناوە لەسەر ژن و تێروانینی گۆمەڵگا ؟
ئەگەر بەووردی سەیرێکی ئەو ناوە بکەین لە هزری خۆماندا شرۆڤەی بکەین ، لەوە دەگەین کە چەند ناوێکی قێزە ونە ، هەر ژنێک لە کۆمەڵگای ئێمە کە بێ هاوسەر بوو ، جیا لەوەی ئەو ناوەی بۆ دیاری دەکرێت ، کۆمەڵێک یاساو ڕێساشی بەسەردا فەرز دەکەن وەک ئەوەی تاوانێکی کردبێت و سزاکەی وەرگرێ ، خۆ ئەگەر هاتو هاوسەرەکەی مردبێت وەک بلێی بەخت یاوەری دەبێت ، بەلام ئەگەر جیا ببێتەوە ئەوە لەکەیەکی گەورەیە بە نێوچەوانیەوە و باجەکەی قورستر دەبێت ، چوونەدەرەوەی بەتەنیا حەرامە ، قسەکردن بەدەنگی بەرز عەیبە ، کارکردن لەگەل پیاو قەدەغەیە ، پۆشینی جلێک بە دلی خۆی لە ئەخلاقی کەمدەبێتەوە ! ئەمانەو دایانیتر ، تێڕوانینی بیر تەسکیەی گۆمەڵگادەبێت ، هەروها لە لایەنی دەروونیش کاریگەری لەسەر دەرونی
ئەو ژنە دەبێت و ئەو پرسیارە لەهزری درووست دەکات ،؟ دەبێت ئەوە سزای چ تاوانێکم بێت ، چونکە لەوە گەیشتوە هەرچی وشەی ناشرینە بۆتە پاشگۆی ئەو ناوە ،
خالێ دووەم ،
بەیەخ نەدان بەلایەنی سێکسی ژن ،
خالێکی : زەقە ، کە ئاماژەیەی پێبکەم ، ئەو ژنە لەوڕۆژەی کەناوی بێوەژنی لێدەندرێ دەبێت دەست بەردارێ زۆرینەی مافەکانی بێت ، تاکە مەرجیش بۆ گێڕانەوەی هەندێک لەمافەکانی ، شووکردنە بە پیاوێک کە خێزانەکەی هەلی بژێرن !
بە بیانووی ئەوەی ئەگەر مندالی هەبێت منالەکانی پارێزراو دەبن و هەم شەرەفیان دەپارێزێ ، جا ئەو پیاوە هەرچۆنێک بێت لای ئەوان گرنگ نیە ، لەهەمانکاتیشدا سەرپشک دەکرێت لەمامەلە کردن لەگەل ژنەکە ، بێئەوەی گوێ بدەنە حەزو ئارازو هەستی ژنەکە بەلایەنی سێکسیشەوە ،
چونکە تێژەرو پسپۆڕانی ئەم بوارە ئەوەیان سەلماندووە کەهەستە ورژێنەرەکان لەژن زیاترە ، لێرەدە ئەوەمن بۆدەردەکەوێت لەوکاتانە پیاو دەرفەتەی بۆدەڕەخسێ کە چۆن خۆی بسەپێنی ، ڕەنگە وەک حەزێک بەو هاوسەرگیریە رازی بێت ، هەرکات بیەوێت شەهوەتی خۆی لەم ژنە بەتڵ بکاتەوە باشانیش پشت گوێی بخات ، تا جارێکیتر هەمان حەزی هەلدەستێتەوە ، بەڵام بۆ ژنەکە نابێت هەرکات ویستی سێکس بکات ، چونکە کەشووی بەوپیاوە کردووە بوە بەرۆڤێکی پڵە دوو ، ئەوەش ئەو ڕاستیە دەردەخات هەر پیاوێک ئامەدەبی هاوسەر گیریەک ئەنجەم بدات کە بەدەربێت لەلایەنی هەست و سۆز و ڕێز گرتنی مرۆڤێک ، وەک نەریتێکی خێزانی ، تەنیا ئاماج ئەوەیە بگات بە جەستەی ئەو ژنە ،
جائەوەی گرنگە ژنان خۆیان ئەو مەیدانە چۆل نەکەن ،
هێندە بەسانیی خۆیان ڕادەستی ئەوژیانە داتاشاوەی گۆمەلگا نەکەن ، بۆ : نانێک لەبەرامبەردا ببنە کۆیلەو تەنیا بۆدامرکانەوەی حەزێکی پیاو بەکار بێن ،
با خۆیان ببنە خاوەنی خۆیان دەنگێک لە ناخی ئەو ژنانە هەلبچێت ، بلێ : من خۆم هەم بە ویستی خۆم کارەکانم دەکەم ، هەرکات ویستم ئەوکاتە شوو دەکەم ، سێکس دەکەم ، قسە دەکەم ،
کار لەگەل کێ دەکەم ،
تا کەس نەتوانێ یاری بە عەقلیان بکات و جەستەیان بکرێتە کالایەک و وەک دەستی دوو هەڕاچ بکرێت ، با خۆیان ببن بەودەنگە زولالە لە بەرامبەر هەموو بەڵێیەکی ناهەقی ، نەخێرێکی ئەوان هەبێت !

 

ناردنی ئەم بابەتە بۆ تۆرەکۆمەڵایەتیەکان

ریزبەندی بابەت

0 بۆچوون تۆمارکراوە



تۆی بەریز دەتوانیت بۆچوونی خۆت لەسەر ئەم بابەتە دەرببڕیت بە پرکردنەوەی ئەم فۆرمە