Oops! It appears that you have disabled your Javascript. In order for you to see this page as it is meant to appear, we ask that you please re-enable your Javascript!
یه‌ك شه‌ممه‌ 14 كانونی دووه‌م 2018

بەغدا و هەولێر لە کۆبونەوەکە نەگەیشتنە ئەنجام

بەروار : 14 كانونی دووه‌م 2018
If you thought this page is useful to your friend, use this form to send.
Friend Email
Enter your message

 

دوای سەردانی وەفدێكی هەرێمی كوردستان بۆ بەغدا، بەمەبەستی گفتوگۆكردن و تاووتوێكرنی چارەسەری كێشەكان، لەوبارەیەوە وەفدەكەی هەرێم راگەیەندراوێكی بڵاوكردەوەو تێیدا ئاماژە بۆ ئەوە دەكات، کۆبوونەوەیەکی دیکەی دووقۆڵی لەهەولێر ئەنجامدەدەن و لەبارەی فڕۆکەخانەکان، دەروازە سنوورییەکان، بەنداوەکان و چەند پرسێکی دیکە رێکدەکەون، ئەو کێشانەش بەرزدەکرێنەوە کە پێویستیان بەبڕیاری ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق هەیە.
لەڕاگەیەندراوەكەدا هاتووە: قاسم ئه‌عره‌جی، وه‌زیری ناوخۆی عێراق سڵاوی سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی بەوەفدی هه‌رێمی کوردستان راگه‌یاندووە، له‌گه‌ڵ دووباره‌كردنه‌وه‌ی گرنگیی ئەنجامدانی ئەو کۆبوونەوانەو تاووتوێكردنی ئه‌و كێشانەی له‌بواری ده‌روازه سنوورییه‌كان، گومرگ، فڕۆكه‌خانه‌كان و به‌نداوه‌كاندا لەنێوان هەردوولا هەن، هەروەها ئاماژەکردن بە پێداگرتنی حەیدەر عەبادی، سه‌رۆك وەزیرانی عێراق له‌سه‌ر چاره‌سه‌ركردنی ئه‌م دۆسییەو کێشانە له‌سه‌ر بنه‌مای پابه‌ندبوون به‌ده‌ستوورو یاسا فیدراڵییه‌كان و گێڕانه‌وه‌ی چالاكییه‌كان بۆ ئه‌و داموده‌زگا و دامه‌زراوانه
وەک لە راگەیێندراوەکەدا ئاماژی پێدراوە، نوێنه‌رانی وه‌زاره‌تی ناوخۆ، ده‌سه‌ڵاتی فڕۆكه‌وانی شارستانی، ده‌سته‌ی ده‌روازه سنوورییه‌كان، بهڕێوه‌به‌رایه‌تیی به‌نداوه‌كان و ده‌زگای هه‌واڵگری ته‌واوی تێبینییه سه‌ره‌كی و بنه‌ڕه‌تییه‌كانی تایبه‌ت به رێكخستنی په‌یوه‌ندیی نێوان حكومه‌تی فیدراڵ و هه‌رێمی كوردستانیان خستووەتە‌ڕوو، پاشان گفتوگۆیه‌كی تێروته‌سه‌ل و راشكاوانەیان له‌گه‌ڵ ئه‌ندامانی شاندی حكومه‌تی هه‌رێمی کوردستان کردووە سه‌باره‌ت به‌و بابه‌تانه‌ی ئه‌ندامانی لیژنه‌ی باڵای چارەسەرکردنی کێشە هونەرییەکان لەگەڵ هەرێمی کوردستان خستوونیانەتەڕوو.

لەکۆبوونەوەکەدا هه‌ردوولا رێككه‌وتوون ئەم دووشەممەیە کۆبوونەوەیەکی دیکە لەهەولێر بکەن و لەسەر پرسەکان رێکبکەون و ‌كۆتایی كۆبوونه‌وه‌كهش هه‌ردوولا رێككه‌وتن له‌سه‌ر رێكخستنی كۆبوونه‌وه‌ی دووقۆڵی له‌به‌ر رۆشنایی ئه‌و خاڵانه‌ی له‌سه‌ری رێككه‌وتن لەڕۆژی دووشه‌ممه 15/01/2018 له هه‌ولێر، تا پێكه‌وه كۆنووسێكی گشتگیر ئاماده‌بكرێت به‌و چاره‌سه‌رانه‌ی رێككه‌وتنیان له‌سه‌ر ده‌كرێت، لەگەڵ به‌رزكردنه‌وه‌ی ئه‌و كێشانه‌ی پێویستیان به بڕیاری ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی حكومه‌تی فیدراڵ هه‌یه و پێویستن بۆ گێڕانه‌وه‌ی ئه‌و چالاكییانه‌ی لهده‌روازه سنوورییه‌كان و فڕۆكه‌خانه‌كان و به‌نداوه‌كاندا ئه‌نجامده‌درێن.

دەقی راگەیێندراوەکە:
به‌مه‌به‌ستی جێبه‌جێكردنی فه‌رمانی دیوانی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران ژماره‌(137) ساڵی 2017 كه به‌ڕێز سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران دكتۆر حه‌یده‌ر عه‌بادی لێژنه‌یه‌كی باڵای به‌و فه‌رمانه دروستكرد بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه هونه‌رییه‌كان له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان تایبه‌ت به ده‌روازه سنوورییه‌كان و فڕۆكه‌خانه‌كان و به‌ڕێوه‌بردنی به‌نداوه‌كان بۆ ئه‌و مه‌به‌سته سه‌ر له‌به‌یانی رۆژی شه‌ممه رێككه‌وتی 13/01/2018، وه‌فدێك له حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌سه‌رۆكایه‌تی به‌ڕێز كه‌ریم سنجاری (وه‌زیری ناوخۆی هه‌رێم) سه‌ردانی به‌غدای كرد.
به‌ڕێز وه‌زیری ناوخۆی عێراق قاسم ئه‌لئه‌عره‌جی له‌كه‌شێكی دۆستانه‌دا سه‌رپه‌رشتی كۆبوونه‌وه‌یه‌كی گرنگی كرد له‌نێوان شاندی هه‌رێم و لیژنه‌ی باڵا به‌سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مینداری گشتی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران، له‌سه‌ره‌تای كۆبوونه‌وه‌كه‌دا به‌ڕێز وه‌زیری ناوخۆ ته‌ئكیدی كرده‌وه له‌سه‌ر گرنگی به‌ستنی ئه‌م جۆره كۆبوونه‌وانه و وه به‌خێرهاتنی شاندی هه‌رێمی كوردستانی كرد وه سڵاوی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی به‌شاندی هه‌رێم راگه‌یاند، له‌گه‌ڵ دووباره‌كردنه‌وه‌ی گرنگی تاوتوێكردنی ئه‌و كێشانه كه له‌بواری ده‌روازه سنوورییه‌كان و گومرگ و فڕۆكه‌خانه‌كان، وه به‌ڕێوه‌بردنی به‌نداوه‌كاندا له‌سه‌ر بنه‌مای پابه‌ندبوون به ده‌ستوور و یاسا فیدڕالییه‌كان.
هه‌روه‌ها پێداگرتنی به‌ڕێز سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران له‌سه‌ر چاره‌سه‌ركردنی ئه‌م دۆسیانه و گێڕانه‌وه‌ی چالاكییه‌كان بۆ ئه‌و داموده‌زگا و دامه‌زراوانه.
له‌لای خۆیه‌وه به‌ڕێز كه‌ریم سنجاری سوپاس و پێزانینی خۆی پێڕاگه‌یاندن بۆ ئه‌و ده‌ستپێشخه‌ریه‌ی سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران سه‌باره‌ت به چارسه‌ره‌كردنی ئه‌و دۆسیه هه‌ڵپه‌سێردراوانه‌و به‌و شێوه‌ی كه خزمه‌تی ته‌واوی عێراق بكات وه چاره‌سه‌ری ئه‌و كێشانه بكات كه روویداوه له هه‌رێمی كوردستان.
له‌میانه‌ی گفتوگۆكاندا نوێنه‌رانی وه‌زاره‌تی ناوخۆ، ده‌سه‌ڵاتی فڕۆكه‌وانی شارستانی، ده‌سته‌ی ده‌روازه سنوورییه‌كان، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی به‌نداوه‌كان، ده‌زگای هه‌واڵگری، ته‌واوی تێبینیه سه‌ره‌كی و بنه‌ڕه‌تییه‌كانی تایبه‌ت به رێكخستنی په‌یوه‌ندی نێوان حكومه‌تی فیدڕاڵ و هه‌رێمی كوردستانیان خسته‌ڕوو وه گفتوگۆیه‌كی تێروته‌سه‌ل و راشكاوانه له‌گه‌ڵ ئه‌ندامانی شاندی حكومه‌تی هه‌رێم ئه‌نجامدا سه‌باره‌ت به‌و بابه‌تانه‌ی ئه‌ندامانی لێژنه‌ی باڵای خستیانه‌ڕوو.
له‌كۆتایی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا هه‌ردوولا رێككه‌وتن له‌سه‌ر رێكخستنی كۆبوونه‌وه‌ی دوو قۆڵی له‌به‌ر رۆشنایی ئه‌و خاڵانه‌ی له‌سه‌ری رێككه‌وتن له‌كۆبوونه‌وه‌ی ئاماژه بۆكراودا له رۆژی دووشه‌ممه 15/01/2018 له هه‌ولێر، تا پێكه‌وه كۆنووسێكی گشتگیر ئاماده‌بكرێت به‌و چاره‌سه‌رانه‌ی كه رێككه‌وتنی له‌سه‌ر ده‌كرێت، وه به‌رزكردنه‌وه‌ی ئه‌و كێشانه‌ی كه پێویستی به بڕیاری ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی حكومه‌تی فیدڕاڵی هه‌یه و پێویستن بۆ گێڕانه‌وه‌ی ئه‌و چالاكیانه‌ی كه له ده‌روازه سنوورییه‌كان و فڕۆكه‌خانه‌كان و به‌نداوه‌كاندا ئه‌نجام ده‌درێت.

ناردنی ئەم بابەتە بۆ تۆرەکۆمەڵایەتیەکان

ریزبەندی بابەت

0 بۆچوون تۆمارکراوە



تۆی بەریز دەتوانیت بۆچوونی خۆت لەسەر ئەم بابەتە دەرببڕیت بە پرکردنەوەی ئەم فۆرمە