Oops! It appears that you have disabled your Javascript. In order for you to see this page as it is meant to appear, we ask that you please re-enable your Javascript!
دوو شه‌ممه‌ 15 كانونی دووه‌م 2018

دەرباز موحەمەد : بەغدا مووچەی فەرمانبەران لەرێگای حکومەتی هەرێم نادات

بەروار : 15 كانونی دووه‌م 2018
If you thought this page is useful to your friend, use this form to send.
Friend Email
Enter your message

 

دوای چەندین کۆبونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق لەسەر ناردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەریم و دانیشتنی هەردوو وەزارەتی پەروەردە و تەندروستی هەرێم لەگەڵ لیژنەی ووردبینی بەغدا تا ئێستا نەگەیشتوون بە ئەنجام و هەرجارێک لیدوانەکان جیاواز دەبێت.

حکومەتی هەریم نیگەرانی خۆی راگەیاند لەسەر ناردنی مووچە لەرێگای پاریزگاکانەوە یاخود بەریوەبەرایەتیە گشتیەکان بۆ فەرمانبەران ، بەڵام حکومەتی عێراق بریارێکی روونی نەبووە لەو بارەیەوە.

دوای سەردانی هەرسێ لیستی گۆڕان و کۆمەڵ و هاوپەیمانی بۆ بەغدا ، کە بەپێ راگەیەندراوەکەیان داوای مووچە و کردنەوەی فرۆکەخانەکانان کردووە ، حکومەتی عێراق بەنیازە مووچە لەرێگای وەزارەتەکان و حکومەتی هەرێم نەنێرێت.

دەرباز محەمەد وەزێری کۆچ و کۆچبەرانی عێراق رایگەیاند :حکومەتی عێراق لە ڕێگەی حکومەتی هەرێمەوە موچە نانێرێت، بەڵکو لە ڕێگەی پارێزگارەکان یاخود بەڕێوەبەرە گشتییەکانەوە موچەی فەرمانبەرانی هەرێم دەنێرێت.

ناردنی ئەم بابەتە بۆ تۆرەکۆمەڵایەتیەکان

ریزبەندی بابەت

0 بۆچوون تۆمارکراوە



تۆی بەریز دەتوانیت بۆچوونی خۆت لەسەر ئەم بابەتە دەرببڕیت بە پرکردنەوەی ئەم فۆرمە