Oops! It appears that you have disabled your Javascript. In order for you to see this page as it is meant to appear, we ask that you please re-enable your Javascript!
یه‌ك شه‌ممه‌ 21 كانونی دووه‌م 2018

بزانە بەغدا چی بۆ کوردستان کردووە؟

بەروار : 21 كانونی دووه‌م 2018
If you thought this page is useful to your friend, use this form to send.
Friend Email
Enter your message

 

لەسەر داوای وەزارەتی دارایی عیراق، بانکی ناوەندی، حسابێکی بانکی بە ناوی حکومەتی ھەرێمەوە، بۆ مووچەی فەرمانبەران و شایستە داراییەکانی ھەرێم کردووەتەوە و تا ئێستا بڕی ٤٥٠ ملیار دینار رەوانەی ئەو حسابە کراوە.

بەگوێرەی نووسراوێک کە مێژووی ٣٠/١٢ی ٢٠١٧ی لەسەرە، وەزارەتی دارایی داوای لە بانکی ناوەندی کردووەتەوە کە حسابێکی تایبەت بەناوی حکومەتی ھەرێمەوە بۆ مووچەی فەرمانبەران و شایستە داراییەکانی ھەرێم بۆ ساڵی ٢٠١٧ و ساڵانی دواتر بکاتەوە، کە تەنھا “حەیدەر عەبادی ” سەرۆک وەزیری عیراق کە وەزیری داراییشە بە وەکالەت  مافی جوڵاندنی ئەو حسابە بانکییەی ھەیە.

بانکی ناوەندیش بە نووسراوێک کە بەرواری ٤ی ئەم مانگەی لەسەرە وەڵامی وەزارەتی دارایی داوەتەوە و ئاگاداری کردونەتەوە لە کردنەوەی ئەو حسابە بانکییە بەناوی حکومەتی ھەرێمەوە. تا ئیستا وەزارەتی دارایی عیراق بری ٤٥٠ ملیار دیناری  رەوانەی ئەو حسابە بانکییەی حکومەتی ھەرێم کردووە.

ناردنی ئەم بابەتە بۆ تۆرەکۆمەڵایەتیەکان

ریزبەندی بابەت

0 بۆچوون تۆمارکراوە



تۆی بەریز دەتوانیت بۆچوونی خۆت لەسەر ئەم بابەتە دەرببڕیت بە پرکردنەوەی ئەم فۆرمە