Oops! It appears that you have disabled your Javascript. In order for you to see this page as it is meant to appear, we ask that you please re-enable your Javascript!
یه‌ك شه‌ممه‌ 21 كانونی دووه‌م 2018

نێوەڕۆکی کۆبوونەوەی نێچیرڤان بارزانی و عەبادی

بەروار : 21 كانونی دووه‌م 2018
If you thought this page is useful to your friend, use this form to send.
Friend Email
Enter your message

 

حکومەتی هەرێمی کوردستان راگەیێندراوێک لەبارەی نێوەڕۆکی کۆبوونەوەی نێچیرڤان بارزانی و حەیدەر عەبادی بڵاودەکاتەوە و رایدەگەیێنێ، کۆمەڵێک بابەت لەبارەی مووچە، نەوت، فڕۆکەخانەکان و خاڵە سنوورییەکان باسکراون و هەردوولاش پابەندبوونی خۆیان بە دەستوور دووپاتکردووەتەوە. رۆژی شه‌ممه‌ 20-1-2017، نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان به‌یاوه‌ری شاندێك كه‌ له‌ هه‌ریه‌ك له‌ قوباد تاڵه‌بانی، جێگری سه‌رۆكوه‌زیران و د. فوئاد حوسێن، سه‌رۆكی دیوانی سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێمی كوردستان پێكهاتبوو، به‌ سه‌ردانێك گه‌یشته‌ به‌غدا و له‌گه‌ڵ حه‌یده‌ر عه‌بادی، سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراقی فیدراڵ كۆبووه‌وه‌.

بەپێی راگەیێندراوێکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، له‌ کۆبوونەوەکەدا دوایین پێشهاته‌ سیاسی و ئه‌منییه‌كانی ناوچه‌كه‌ و چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا له‌سه‌ر بنه‌مای ده‌ستووری عێراق گفتوگۆیان لەبارەوە کراوە. هه‌ردوولا هه‌ڵوه‌سته‌یان له‌سه‌ر‌ دوا پێشڤه‌چوونه‌كانی گفتوگۆكانی نێوان تیمه‌كانی هه‌ولێر و به‌غدا له‌سه‌ر پرسی مووچه‌ی مووچه‌خۆرانی هه‌رێمی كوردستان و خاڵه‌ سنوورییه‌كان و فڕۆكه‌خانه‌كانی هه‌رێمی کوردستان كردووە و، به‌رده‌وامبوونی كۆبوونه‌وه‌ و دیدارەکانیان به‌مه‌به‌ستی هه‌رچی زوو ته‌واوكردنی رێكکاره‌كانی ناردنی مووچه‌ی مووچه‌خۆرانی هه‌رێمی كوردستان و كردنه‌وه‌ی فڕۆكه‌خانه‌كان دووپاتكردووەتەوە‌‌. وەک لە راگەیێندراوەکەدا ئاماژەی پێکراوە، هەر لە کۆبوونەوەکەدا چه‌ند بابه‌تێكی په‌یوه‌ندیدار به‌ بواره‌كانی نه‌وت و پابه‌ندبوون به‌ ده‌ستووری عێراق باسکراون.

هاوکات نووسینگەی حەیدەر عەبادی راگەیێندراوێکی لەبارەی کۆبوونەوەکە بڵاوکردەوە و رایگەیاند، لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆ لەبارەی دۆخی سیاسی و ئەمنی و چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان حکومەتی عێراق و هەرێمی کوردستان بەپێی دەستوور کراوە و عەبادی جەختی لە پابەندبوون بە دەستوور کردووەتەوە. عەبادی هەروەها جەختی لە بەردەوامبوونی کاری لیژنەی تایبەت بە فڕۆکەخانەکان کردووەتەوە، بۆ ئەوەی کارەکانیان تەواوبکەن و دەسەڵاتی حکومەتی ناوەندی بگەڕێتەوە بۆ فڕۆکەخانەکانی هەولێر و سلێمانی. بەپێویستیشی زانیوە دەسەڵاتی حکومەتی ئیتیحادی بۆ هەموو دەروازە سنوورییە نێودەوڵەتییەکان و فڕۆکەخانەکان بگەڕێتەوە، کە بەپێی دەستوور لە دەسەڵاتی حکومەتی ناوەندیدان.

سەرۆکوەزیرانی عێراق باسی لەوەش کردووە کە گرنگە هەرێمی کوردستان نەوتی بەرهەمهێندراو رادەستی دەسەڵاتی ناوەندی بکات و هەناردەکردنی نەوت لەڕێگەی کۆمپانیای سۆمۆی حکومەتی ناوەندییەوە بێت. لەبارەی کاری لیژنەکانیش بۆ وردبینی مووچە، بەپێویستی زانیوە کارەکانیا تەواوبکەن بۆئەوەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان بنێردرێت و جەختیشی لەسەر پەلەکردن لەو پرسەدا کردووەتەوە. نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی عێراق ئاماژەی بەوەش کردووە، عەبادی جەختی لەسەر یەکێتی و سەروەری خاکی عێراق کردووەتەوە و راشیگەیاندووە، هاووڵاتییانی هەرێمی کوردستان بەشێکن لە گەلی عێراق.

دوای کۆبوونەوە لەگەڵ عەبادی، شاندی هەرێمی کوردستان بەسەرۆکایەتیی نێچیرڤان بارزانی بە بانگهێشتێکی فەرمی لە بەغداوە چووە تاران. بڕیارە ئەمڕۆش لەگەڵ حەسەن رۆحانی، سەرۆککۆماری ئێران و کۆمەڵێک بەرپرسی باڵای ئەو وڵاتە کۆببێتەوە.

 

ناردنی ئەم بابەتە بۆ تۆرەکۆمەڵایەتیەکان

ریزبەندی بابەت

0 بۆچوون تۆمارکراوە



تۆی بەریز دەتوانیت بۆچوونی خۆت لەسەر ئەم بابەتە دەرببڕیت بە پرکردنەوەی ئەم فۆرمە