شه‌ممه‌ 27 كانونی دووه‌م 2018

داهاتی مانگێکی باشماخ بۆ ڕێگاکەی خەرج بکەن

بەروار : 27 كانونی دووه‌م 2018
If you thought this page is useful to your friend, use this form to send.
Friend Email
Enter your message

 

 

عەبدولڕەحمان عەلی ڕەزا

باشماخ یەکێکە لەدەروازەنێودەوڵەتیەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و ڕۆژهەڵاتی کوردستان ( کۆماری ئیسلامی ئێران )بەدیاریکراویش دەکەوێتە نێوان هەردوو شاری پێنجوێن لەباشوری کوردستان ومەریوان لەڕۆژهەڵاتدا . ماوەی (۱۱)ساڵە لەمەرزێکی لاوەکیەوەبەفەرمی کراوەتە دەروازەیەکی نێودەوڵەتی و داهاتی دەروازەکەش تەنها لەساڵی ( ۲۰۱۷)دا بریتی بووەلە( ۲۳۷٦٦۸۰۸۲٦۰۰) ملیارد دینار (۲۳۷ملیاردو٦٦۸ملیۆن و۸۲هەزارو ۸٥۰ دینار)
لەساڵی (۲۰۱۳)وە بڕیاری دروستکردنی ڕێگای خێرای باشماخ ــ پێنجوێن دراکەپڕۆژەیەکی گرنگ و ستراتیژییە.
بەپێی نوسراوی ژمارە( ۹۳٤)لەبەرواری ( ۲٤- ۷- ۲۰۱۳ )ی سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران دەبێت بودجەی پڕۆژەکە کە ( ۳٤)ملیارد دینارە لەداهاتی نەوت ولەڕێگەی بانکی کوردستانی نێودەوڵەتیەوە خەرجبکرێت .
پڕۆژەکە لەسەرەتای ساڵی (۲۰۱٤)وە کاری تێدادەکرێت و گروپی بەڵێندەرایەتی نێودەوڵەتی میلاد کاری دروستکردن وتەواوکردنی گرتۆتەئەستۆ .
لەئێستادا پڕۆژەکە ( ٤۳٪)ی جێبەجێکراوەولەقۆناغی قیزتاو( ئەسفەڵتکرددن)دایە ، بەڵام بەهۆی خەرجنەکردنی پێشینەیەکی مانگانە لەلایەن بانکی کوردستانی نێودەوڵەتی کارکردن لەپڕۆژەکەدا گەرنەوەستابێت ئەوا زۆر سست بەڕێوەدەچێت .
هەرچەندە سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران بەنوسراوی ژمارە ( ۷٦٥)لەبەرواری ( ٤-۹-۲۰۱٦) دووبارە جەختیان لەخەرجکردنی بودجەی پڕۆژەکانی داهاتی نەوت وگازکردۆتەوە بەڵام لەلایەن وەزارەتی دارایی و بانکی کوردستان ڕێژەیەکی کەم لە بودجەکە خەرجدەکرێت کەبەپێی پێویست نیەو زۆرجاریش کارەکەڕادەگیرێت .
وەزارەتی دارایی وئابوریش بەنوسراوی ژمارە ( ۷/٤/۲٥۰ )لەبەرواری ( ۲٤ – ۱ – ۲۰۱۷ ) بڕی ( ٥۰۰) ملیۆن دیناری بەقیستی مانگانە تەرخانکردوە بۆبەردەوامی وتەواوکردنی پڕۆژەکە ، بەڵام لەلایەن بانکی کوردستانەوە ئەوپارەیە خەرجناکرێت وگرفتی بۆپڕۆژەکە دروستکردوە.
وەبۆهەمان مەبەست و لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی ڕێگاوبانی سلێمانی بەنوسراوی ژمارە ( ٤۱۷) لەبەرواری ( ۲۸-۱۱-۲۰۱۷)
بۆهەمان مەبەست و کاریگەرییە خراپەکانی تەواونەکردنی ڕێگاکە وەزارەتی ئاوەدانکردنەوەو ڕێگاوبانیان لێ ئاگادارکردۆتەوە .
ئەوەی پێویستە ئاماژەی بۆبکرێت ئەوەیە کەئایا چ ڕەوایەتیەکی تێدایە لەماوەی چوارساڵدا حکومەتێک نەتوانێت بودجەی پێویست بۆ پڕۆژەیەکی گرنگ وستراتیژی وەک ڕێگای باشماخ ــ پێنجوێن دابین بکات کەڕێگای دەروازەیەکی گرنگەو مانگانەوساڵانە داهاتێکی خەیاڵی وزۆرو زەوەند بۆخەزێنەی ئەم حکومەتە کۆدەکاتەوە .
ئایا نەدەکرا لەداهاتی ساڵەکانی ( ۲۰۱٤ – ۲۰۱٥ – ۲۰۱٦ – ۲۰۱۷ )کەکۆی گشتی داهاتی ئەوچوارساڵەی کەپڕۆژەکە چۆتەبواری جێبەجێکردنەوە بریتی یە لە ( ۹۰۳۹۹۲۸۸۹۸٥۰) نۆسەدوسێ ملیاردو نۆسەدونەوەدوو ملیۆن و هەشت سەدوهەشتاونۆهەزاروهەشت سەدوپەنجادینار .
تەنها ( ۳٤) ملیارد دینار تەرخانبکرایە بۆتەواوکردنی ئەو ڕێگاگرنگە ، باشەحکومەتێک نەتوانێ بودجەیەک بۆشوێنێکی وەک باشماخ دابین بکات کەپارەی تێدامۆڵ وکۆدەکرێتەوە ئەی دەبێت حاڵی پڕۆژەکانی تری هەرێم چۆن بێت .
ئەوەی لەوێنەکەدا دیارە وێنەی بەشێکە لەشەقامی باشماخ ــ پێنجوێن کەهەفتەی ڕابردوو مەیدانی سەردانم کرد .
چەند عەیبە ناوێکی زل وزەبەلاخی وەک دەروازەی نێودەوڵەتیت پێوەنرابێت کەچی ڕێگاسەرەکیەکەت لەڕێگای کوێرە دێیەکی چۆڵکراو و ڕێیەکی لاوەکی خراپترو وێرانتربێت .
لەوڵاتانی دنیا دەروازەی سنوری ونێودەوڵەتی جگەلەوەی بەشێوەیەک دەڕازێنرێتەوەو پیشانی سەردانیکەرانی دەدرێت کەجێگای سەرنج وتێڕامان بێت و ، دەشبێتە خێروبەرەکەت بۆ ئەوسنوروشارەودانیشتوانەکەشی کەچی لەم مەملەکەتەدا ڕێک پێچەوانەکەی ڕاست دەرچووە.
بۆیەپێویستە ئەنجومەنی وەزیران و وەزارەتی دارایی وئابوریش ڕێزلەنوسراوی خۆیان بگرن وبەزوویی بودجەی پێویست دیاریکراو بۆپڕۆژەکە خەرج بکەن و چیدیکە ڕێگەش نەدرێت بانکی کوردستان دەرگای پارەبەخشینەوەی بۆهەندێ پڕۆژە واڵابێت وبۆهەندێکی تریش کڵۆم دراوبێت .

ناردنی ئەم بابەتە بۆ تۆرەکۆمەڵایەتیەکان

ریزبەندی بابەت

0 بۆچوون تۆمارکراوە



تۆی بەریز دەتوانیت بۆچوونی خۆت لەسەر ئەم بابەتە دەرببڕیت بە پرکردنەوەی ئەم فۆرمە