Oops! It appears that you have disabled your Javascript. In order for you to see this page as it is meant to appear, we ask that you please re-enable your Javascript!
چوار شه‌ممه‌ 31 كانونی دووه‌م 2018

وەلید بن تەڵاڵ ڤیدیۆی شوێنی زیندانەکەی بڵاودەكاتەوە

بەروار : 31 كانونی دووه‌م 2018
If you thought this page is useful to your friend, use this form to send.
Friend Email
Enter your message

 

ئەمیر ولید بن تەڵاڵ، گرتەیەكی ڤیدیۆیی ئەو شوێنەی بڵاوكردەوە، كە تێدا زیندانیكراوە، كە زیندانییەكەی وەك ژیانی شاهانەییە.

ئەمیر وەلید، كە یەكێكە لەشازادەكانی سعودییە لەساڵی رابردوو بەفەرمانی مەلیك سەلمان پاشای سعودییە دەستگیركرا، ئێستا لە ئۆتێل رێتز كارلتۆن لەریازی پایتەختی سعودییە دەست بەسەرە.

ئاژانسی “رۆیتەرز” ڤیدیۆکەی تۆماركردوە، ئەوەش دوای ئەوەی ئاژانسەكە چاوپێكەوتنێكی رۆژنامەوانی لەگەڵ ئەو شازادە ئەنجامداوە.

وەلید بن تەڵاڵ لەگرتە ڤیدیۆییەكەدا باسی ژیانی رۆژانەی خۆی دەكات لەناو ئەو ئوتێلە، كە وەك گرتووخانە وایەو ماوەی سێ‌ مانگە لەو ئوتێلە دەست بەسەرە.

وەلید بن تەڵاڵ لەسەر دۆسییەی گەندەڵی دەستگیركرا، ئێستا چاوەڕێی دادگایكردنە، كە داوای لێخۆشبوونیش لەو بارەوە لەپاشای سعودییە دەكات.

ناردنی ئەم بابەتە بۆ تۆرەکۆمەڵایەتیەکان

ریزبەندی بابەت

0 بۆچوون تۆمارکراوە



تۆی بەریز دەتوانیت بۆچوونی خۆت لەسەر ئەم بابەتە دەرببڕیت بە پرکردنەوەی ئەم فۆرمە